کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌م گۆرانیبێژه‌ تازه‌یه‌ بناسن

Wednesday, 16/12/2009, 12:00


وه‌ک پیشه‌ی هه‌موو ڕۆژێکم دوای خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانی کوردستانپۆست، ئیتر ده‌که‌ومه‌ دوی هه‌واڵ و وێنه‌ قۆشمه‌کانی حیزب و حوکمه‌ت و به‌رپرسان، به‌کوردی و به‌کورتی  زۆربه‌ی زۆری ماڵپه‌ڕه‌کان به‌سه‌ر ده‌که‌مه‌وه‌، هه‌ندێکیان که‌ سه‌رنجم ده‌ده‌ن ده‌یان خوێنمه‌وه‌، هه‌ندێکیشیان له‌ناویاندا ڕاوی درۆ ده‌که‌م.
 ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ لام سه‌یربوو، وێنه‌ سه‌یره‌که‌ی فاروقی مه‌لا مسته‌فا بوو پێش ئه‌وه‌ی ناونیشانه‌که‌ی بخوێنمه‌وه‌ وام ده‌زانی، کاک فاروق  بۆته‌ گۆرانیبێژ(له‌گه‌ڵ ڕێزی زۆرم بۆ گۆرانیبێژه‌ جوامێر و به‌هه‌ڵوێسته‌کان).
فاروقی مه‌لا مسته‌فا ده‌یه‌وێت پێش به‌جێ هێشتنی ئه‌و هه‌موو سامان و دار و به‌ردوو ته‌له‌فۆنه‌، هه‌ندێ گۆرانیشمان بۆ بڵێت و ئێمه‌ش بیخه‌ینه‌ سه‌ر زه‌نگی ته‌له‌فۆنه‌کانمان و تۆزێ ئاسوده‌بین بڵێین: خۆ فاروق هه‌ر تفه‌نگی ئاشبه‌تاڵی نه‌فرۆشتوه‌ و سلێمانی داگیرنه‌کردوه‌، ئیستاش ته‌له‌فۆن سانسور ناکات و گوێ له‌ده‌نگی نه‌یارانی مامه‌ ناگرێ و سه‌نگه‌ر به‌رامبه‌ر به‌ کوردستانپۆست لێ نادات، که‌ ده‌شزانێ ته‌نها ئه‌وانن دارو به‌ردیان به‌سه‌ردا ده‌ڕمێ و په‌ڕه‌ له‌ژێر پێیان ده‌رده‌هێنن ئابڕویان ته‌نک ده‌که‌ن و ڕووتیان ده‌که‌نه‌وه‌ له‌هه‌موو به‌هایه‌ک.
فاروق کوڕی مه‌لا ده‌یه‌وێت له‌و چاوپێکه‌وتنه‌ی ئاوێنه‌دا چیمان پێ بڵێت؟
ده‌یه‌وێ به‌کڕوزانه‌وه‌ به ‌مه‌سعودی خائینزاده‌ و سه‌رۆکه‌ قه‌ڵبه‌ ته‌زویرچییه‌که‌ بڵێ: ڕێگامان پێبده‌ با ئاسیا سێڵ له‌ هه‌ولێرو دهۆک ده‌نگ هه‌ڵبڕن، وه‌ک سلێمانی ئه‌وێش بدۆشین و گیرفانی خه‌ڵکی به‌ وه‌حده‌ی ساخته‌ ببڕێن، خۆکفر نابێت بۆ ئێوه‌ش وه‌ک ئێمه‌ هێنده‌ تێرنابن؟
فاروقی مه‌لا مسته‌فای سه‌فوه‌ت درۆیه‌کی شاخدار ده‌کات و ده‌ڵێ: بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی  هیچ خاوه‌نی ئه‌م پڕۆژا‌نه‌ی من نییه‌ ، ئه‌وان واته‌ (ی ن ک) 3% ی ئاسیا سێڵیان به‌ده‌سته.
‌ فاروقی له‌و وێنه‌یه‌دا له‌ گۆرانیبێژێک ده‌چێت ده‌چیڕێنێت، لێ ئه‌م درۆ به‌درۆ سواغ ده‌دات، فاروقی کۆنه‌ شیوعی و تازه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند، سلێمانی به‌باڵه‌خانه‌ی قه‌زم وێران کردوه‌ هه‌ناسه‌یان له‌م شاره‌ بڕیوه و ده‌شیه‌وێت پێمان بڵێ: ئه‌و گرده‌ که‌ ده‌یکه‌مه‌ ئوتێل ئه‌وه‌ من بووم، که‌ شه‌و ده‌هاتم له‌و پایگایه‌م ده‌دا.
 فاروقی  شایه‌ر ده‌ڵێ: ئه‌وه‌ ئێمه‌بووین به‌گیانی خۆمان یاریمان ده‌کرد و له‌ڕیعایه‌ شه‌بابمان دا و چوێنه‌ماڵی ره‌قیق و نایب زابته‌که‌مان چه‌کمان کرد و له‌ماڵه‌ سه‌رۆک جاشه‌که‌مان دا و ئه‌فسه‌ره‌که‌ی پۆلیسمان گرد، وازمان لێ نه‌هێنا تا نامه‌که‌ی ڕێخستنی پیشان داین.
ئه‌و ده‌م ئێوه‌ی کۆنه‌ شیوعی له‌به‌غداد تۆزتان ده‌کرد، چۆن ئه‌وه‌ ده‌بێ شاگرده‌کان و حه‌ماڵ و حیمایه‌کانت وه‌ڵامه‌که‌ی بزانن، ئێمه‌ ده‌زانین ئێوه‌ هه‌موو شت ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ژیانتان بڕوات.
فاروقی مه‌لا سه‌فوه‌ت، ئایا ده‌زانن ئیستا، که‌ ئێوه‌ به‌مردویی ده‌ژین؟
چاک بزانه‌ هه‌ی قه‌زمه‌ پیاو، به‌نده‌ ئێستا له‌ به‌ر به‌له‌دێکه‌دا ته‌ماته‌ و خه‌یار ده‌فرۆشم، ئێوه‌ش بوونه‌ته‌ خاوه‌نی هه‌موو شار، منیش به‌ عه‌قڵی کاڵتان پێکه‌نینم دێت و ئیره‌یشتان پێنابه‌م.  من زۆر له‌ تۆ شادمان ترم. من ئیره‌یی به ‌پیاوی نه‌خشی وه‌ک تۆ نابه‌م، ته‌نها شتێک، که‌ ئازارم ده‌دات دوا که‌وتنمه‌ بۆ لای هاوڕێ شه‌هیده‌کانم، ئه‌وه‌ش بزانه‌ هه‌موو ئه‌و هه‌زاران ملوێنه‌ره‌ی، که‌ ئه‌مڕۆ خوێنی ئه‌م شاره‌ ده‌مژن. به‌قه‌ده‌ر قه‌یتانی قۆنه‌ره‌ی شه‌هید (عه‌لی بۆسکانی) جوامێرتان لێ ناوه‌شێته‌وه‌، پێشتان ده‌ڵێین ئاوا سانایی حه‌دتان نییه‌ بیخۆن،  ئه‌مه‌ش ئاشبه‌تاڵ نییه‌ وه‌ک به‌رزه‌کی بانان بۆی ده‌ربچن، ئێوه‌ به‌مردویش بێت ده‌بێ له‌دادگا ئاماده‌بن.

چوارباخ سلێمانی‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە