مه‌سعود بارزانی هاته سه‌ر خه‌تی ئه‌نته‌ر نێت و فیسسسس بووک
Sunday, 11/12/2011, 12:00
سه‌رانی ده‌سه‌ڵات و سه‌رانی به‌ناو ئۆپۆسیسیۆن ، په‌نایان بردووه‌ته‌به‌ر به‌كارهێنانی فه‌یسبووك به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو، به‌جۆرێك كه له‌ڕێی ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه په‌یامه‌كانیان ئاراسته ده‌كه‌ن و ئیتر میدیای به‌ناو ئازادیش بۆ خه‌ڵکی به‌ش مه‌ینه‌تی کوردستانی ده‌گوێزێته‌وه، بیرتانه مه‌سعود بارزانی چۆن گاڵته‌ی به‌تۆڕی کۆمه‌ڵایەتی فیسسسسس بووکی ده‌کرد فه‌رموون له‌گه‌ڵ ئه‌م لینکه که مه‌سعود گاڵتە بە گه‌نجه‌کانی ناو فیسسس بووک دەکات و بەراوردیان ده‌کات به ڕۆژه سه‌خته‌کانی پێشمه‌رگایه‌تیی.
*******************************************
*******************************************
بۆچی فه‌یس بووک؟ ده‌سه‌ڵاتی کوردیی، چاکتر بڵێم به‌رپرسه دیاره‌کانی کورد ده‌زانن، که ئه‌مڕۆ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووک باشترین که‌ناڵێکه زۆرترین که‌س سه‌ردانی ده‌کات و به‌خێراییه‌کی گه‌وره‌ش په‌یامه‌که بڵاو ده‌بێته‌وه.
ئێمه قسه‌مان له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆکی په‌یه‌مه‌که نییه ، لێ مه‌به‌ستمان له زۆرینەی به‌کار هێنانی ئه‌و که‌ناڵه‌یه.
به‌ر له مه‌سعود دوای ڕووداوی کاره‌ساته‌که‌ی ده‌ڤه‌ری بادینان مه‌سروور کوڕی مه‌سعود له‌ژێر ناونیشانی (با به‌ته‌بایی و یه‌کڕیزی به‌ره‌و به‌هارێکی کوردستانی هه‌نگاو بنێین) ئه‌م بابه‌ته که ناوه‌ڕۆکێکی زۆر کۆمیدی و تەژی له درۆی تێدایه و له‌جێگه‌ی خۆیدا، به‌ڕێز کاک ئارام ئه‌حمه‌د وه‌ڵامێکی گورج بڕی دایه‌وه:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=5527b0d2کاتێک ڕووداوه‌کان خه‌ستر بوونه‌وه مه‌سعود هاته سه‌ر خه‌تی فه‌یسسسسس بووک و ووتارێکیان بۆ نوسیووه له‌ژێر ناونیشانی (ئه‌نجامی سه‌ره‌تایی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریده‌خات، ته‌حریز هه‌بووه).
سه‌یره‌که له‌وه‌دایه ئه‌م سه‌رۆکه به‌ر له ماوه‌یه‌ک گاڵته‌ی به گه‌نجانی سه‌ر هێڵی فه‌یسسسسسس بووک ده‌کرد، که‌چی ئیستا خۆی که خاوه‌نی سه‌دان که‌ناڵی راگه‌یاندنن دێت و له‌وێوه په‌یامه‌که‌ی بلاو ده‌کاته‌وه.
له‌کاتێکدا، په‌نا بۆ خوای دلۆڤان ده‌بات و درۆش ڕیز ده‌کات.
شه‌ڕی ناو فه‌یس بووک خه‌ریکه ده‌بێته‌وه به سه‌رده‌می شه‌ڕی ناو خۆ (خوێن سه‌وزه‌کان و له‌ڕه‌نگی زه‌رد) هه‌ڵکێشراوه‌کان ده‌ستیان کردوه به تانه و قسه ووتن به‌یه‌ک و هه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌ڕه‌ی یه‌کتری و قسه ووتن به‌یه‌کتر ، له‌کاتێکدا ئێمه نازانین کێن ئه‌وانه‌ی له‌پشتی کۆمپیوته‌رێکه‌وه خۆیان کردووه به‌ده‌مڕاستی دوو پارتی ده‌سه‌لاتداریی تاسه‌ر ئێسقان خائین به کێشه‌ی کورد.
له هه‌مووی خۆشتر ئه‌و شه‌ڕه ده‌نوکه گه‌یشتۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ریکه ڕێکه‌وتنه‌که‌ی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه، به‌نده ئه‌مڕۆ له که‌سێکی به‌رپرسی یه‌کێتیم پرسی ئه‌رێ خاڵۆ ده‌توانی هه‌ندێک خاڵی ئه‌و ڕێکه‌وتنه ستراتیجیه‌م بۆ ڕوون بکه‌یته‌وه له‌به‌ینی ئێوه و پارتیدا؟
ووتی: خاڵی ستراتیجی چی و ڕێکه‌وتنی ستراتیجی چی؟ بۆ که‌س دیوێتی، یان که‌س ده‌زانێ چییه؟ من که به‌رپرسێکم بڕوا بفه‌رموو نازانم و نه‌مدیوه چی نوسراوه و چییه خاڵ و به‌نی ئه‌م ڕێکه‌وتنه!
له هه‌مووی خۆشتر به‌ڕێوبه‌ری ته‌له‌فیزۆنی کورد سات بووه قوربانی نه‌و دنیای فه‌یس بووک، چونکه له په‌یچی خۆی به پارتی ووت ناماقوڵیتان کردووه، ئه‌وه‌تانێ ئه‌مڕۆ فازیل میرانی سکرتیری پارتی ده‌ڵێت: (دەبێت لاوەند نەوزاد داوای لێبوردن بكات، یان یەكێتی لەكەناڵی گەلی كوردستان دەریبكان) من دڵنیام سبه‌ینێ تاڵه‌بانی به کلکی ده‌گرێ و به‌په‌ڕۆیه‌کی پیس ده‌ری ده‌کات، له ئیستاوه به‌هاوڕێکانی کوردستانپۆسم ده‌ڵێم ئه‌وه‌ی له‌م شه‌ڕه قۆچه‌دا کرایه ده‌ره‌وه ، نه‌یه‌ت لای کوردستانپۆست خۆی ئاشت بکاته‌وه له‌گه‌ڵ گه‌لی سته‌م دیده و هاوڕێ و هاوکاره‌کانم بزانن و ڕێگه به‌و خه‌ڵکه ئۆپۆرتۆنیسته نه‌ده‌ن که هه‌ر ڕۆژه‌ی له سه‌ر په‌تێک یاری ده‌که‌ن و له‌کوێوه بای بێت شه‌نی خۆیان ده‌که‌ن.
له‌کۆتایدا ده‌ڵێم سوپاس بۆ دنیای دیگیتاڵ و ته‌کنه‌لۆژیای سه‌رده‌م، کە مه‌سعود به‌رزانیشی فێری فیسسسسسسسسس بووک کرد. منیش لەسەر ئەو قسەیەی مەسعود بارزانیی ئیلهامی ئەوەم بۆ هات و لە زمانی مەسعود بارزانییەوە منیش ئەوە دەڵێم: ئەوەی ئەمڕۆ ئینتەرنێتی لەدەستە، لە فیس بوک، پەیوەندی بە گەنجانی بە رەفیقەکانی خۆی لە دەرەوە دەکاتن، وەک جەنابی کاک مەسعود نییە، کە لە فەیس بووک و پەیجەکەی خۆیدا پەیوەندی بە هەموو کەسێکەوە دەکاتن و باسی سەردەمی پێشمەرگایەتی و باوکی رەحمەتی و دایکی کۆچکردووی دەکاتن و وێنەی کوڕە ئازا و بە جەرگەکانی دەڤەری بارزان و منداڵەکانی خۆی بەو هەموو داڵ و شمشێر و ئەستێرانەوە دەکاتن.
ئه‌زمڕ
چوارباخ سلێمانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست