کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆچی ئەمساڵ جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ یادی دروستبوونی سوپای عێراق نەگەڕایەوە بۆ به‌غداد؟

Saturday, 07/01/2012, 12:00


ئایا فەخامەتی تالەبانی نه‌چوو یان نه‌یوێرا بچێت؟ ئایا بەڕاستیی جه‌لال تاڵه‌بانی فه‌خامه‌ته‌؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ و پرسیاره‌ ئاڵۆزه‌کانی دوای ئه‌م هه‌ڵچون و داچوونه‌ ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ که‌ بڵێین، ده‌کرا تاڵه‌بانی له‌وێنه‌ی خۆی بڕوانیبایه‌ کاتێک له‌ فڕۆکه‌یه‌ک دادابه‌زێت، یان له‌ناو کۆڕو کۆبونه‌وه‌کاندا که‌سه‌ر خه‌و ده‌شکێنێت و پرخه‌ی ڕۆژه‌ ڕێیه‌ک ده‌ڕوات، یاخوت فه‌خامه‌ته‌ که‌ی ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ که‌ڕووداوێک ڕووده‌دات و به‌ره‌و سلێمانی دێته‌وه‌ و له‌وێ خۆی لێ ده‌بێته‌وه‌ به‌فه‌خامه‌ت و ده‌ست ده‌کاته‌وه‌ به‌ حوکم کردن.
من باوه‌ڕم وایه‌ تاڵه‌بانی ده‌زانێ مالیکی کێیه‌؟ بۆیه‌ ئه‌م جاره‌ ناتوانێ بڕواته‌وه‌ بۆ به‌غدادا فه‌رموو بزانن مالیکی له ‌شيوه‌ پشکنینێکی به‌غداددا له‌ خوله‌کی چواره‌مدا چی به‌ سه‌ربازه‌کان ده‌ڵێ و چۆن ده‌ڵی گه‌ر سه‌رکرده‌یه‌ک به‌ر په‌رچی دایه‌وه‌ ئێوه‌ به‌هێز له‌گه‌ڵیدا بجوڵێنه‌وه، که ‌ده‌ڵێم نه‌ی وێرا سه‌یری ئه‌م فلیمه‌ بکه‌ن بزانن مالیکی چی به‌و سه‌ربازانه‌ ده‌ڵێ. جه‌لال تاڵه‌بانیش ده‌زانێ له‌گه‌ڵ کێدا که‌وتۆته‌ شه‌ڕه‌وه‌، ئه‌گه‌ر چی تاڵه‌بانی پشتی تێ کردوه‌ له‌شه‌ڕه‌که‌دا. ئه‌وه‌ به‌ده‌جۆر زمانی گۆرا و ده‌بێ ئیتر وابڕوات به‌سه‌ته‌لایت به‌غداد ببینێته‌وه‌.

  **************

**************

سلێمانی ئه‌و شاره‌یه‌ که‌ تاڵه‌بانی تێیدا پێڵاوی غه‌ریبی کرایه‌وه، که‌چی به‌درێژای ته‌مه‌نی هه‌ر به‌ڵا بوه‌ بۆ ئه‌م شاره‌ ئیستاش به‌پلانێکی جه‌هه‌نه‌می له‌سایه‌ی ئه‌م پیاوه‌ نه‌خۆشه‌دا وا سلێمانی ته‌عریب ده‌کرێت، به‌ر له‌ هه‌موو که‌سێک ئێمه‌ خه‌ڵکی کوردستانمان بۆ ئه‌م پلانه‌ ی سه‌رانی کورد و به‌تایبه‌تی تاڵه‌بانی ئاگادار کرده‌وه‌، که‌چی هه‌ست ده‌که‌ین نووسین ئیتر خه‌ریکه‌ قۆناغی خۆی ته‌واو ده‌کات، فه‌رموون له‌گه‌ڵ ئه‌م لینکه‌دا (سلێمانی ته‌عریب ده‌کرێ، ته‌له‌فیزۆنی فه‌یحا به‌نمونه‌).
له‌گه‌ڵ یه‌کێک له‌به‌ر پرسه‌کانی یه‌کێتی که‌وتینه‌ گفتو گۆ، ووتی ئه‌وه‌ چێیه‌ له‌ کوردستانپۆست نوسراوه‌ ئه‌وانه‌ میوانن سبه‌ینێ شتێ بوو هه‌ر خه‌ڵک به‌رده‌بارانی ده‌که‌ن و خۆشیان چۆڵی ده‌که‌ن، ووتم به‌ڕێزم ئه‌مه‌ سه‌رده‌می ساڵی 70کان نی یه‌، ئه‌وه‌ تاپۆ کراوه‌ ئه‌و جێگه‌یه‌ میوان نین و یاسا ناڵی ئه‌مانه‌ میوانن، ووتی ئینجا چییه‌؟ ووتم ئاخر ئێوه‌ سیاسین بۆیه‌ حاڵێک میلله‌ته‌که‌مان جوانه.
ساڵی پار تاڵه‌بانی له‌خۆیه‌وه‌ بێ پرسی په‌رله‌مان و حوکمه‌ته‌ فشه‌ڵه‌که‌ی کورد 6کانونی کرده‌ پشوو بۆ یادی درووست بوونی سوپایه‌ک، که‌ هێڵنج ده‌دات به‌خوێنی کورد و تائیستاش دوومه‌ڵی پایگاکان و سیم و مین و که‌لاکی تانک و زیله‌کانیان و به‌رگ و پۆستاڵه‌کانیان له‌به‌ر چاومان کاڵ نه‌بۆته‌وه‌.
تاڵه‌بانی بۆ خاتری کورسی یه‌ فۆڕمیکاکه‌ی هه‌موو شتێک ده‌کات گه‌لێک ده‌کاته‌ قور بانی، ئه‌مساڵ مالیکی به‌ ڕاستی له‌رێگه‌ی په‌رله‌مانتارێکه‌ وه‌ ووتی ده‌بێ تاڵه‌بانی بدرێته‌ داداگا، به‌وه‌ نی یه‌ که‌ شیعری بۆ پاقر حه‌کیم نووسیوه‌، چونکه‌ ده‌یناسن هه‌ر ئه‌م تاڵه‌بانی یه‌ بوو ئیمزای له‌سه‌ر له‌ سێداره‌دانی سه‌دام نه‌کرد چونکه‌ پیاوێکه‌ ترسنۆکه‌ و هه‌رچی کاتێک له‌به‌غداد ده‌قه‌ومێت ئه‌م پیاوه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ده‌باشان، یان قه‌لا چوالان، که‌چوه‌وه‌ بۆ دوکان ئیتر ئه‌وه‌ مانای وایه‌ ئارامه‌و ده‌توانێ بچێته‌وه‌ بۆ به‌غدادیش. ساڵێکی تر ته‌مه‌نی سوپای عێراق هه‌ڵکشا
تاڵه‌بانی وویستی تاجه‌ گوڵینه‌یه‌کی نایلۆن له‌سه‌ر سه‌ربازه‌ وونه‌که‌ی عێراق دانێت و، تۆ زێ قسه‌ی بێمانا بکات و چاوی به‌ تانک و سه‌رباز بکه‌وێت، به‌ڵام ئه‌نوه‌ر سادادیشی بیرکه‌وته‌وه‌ ووتی نا، به‌ڵام په‌یامێکی نارد بۆ گه‌لی عێراق و سوپای جه‌لادی عێراق، ئاوای ووت تاڵه‌بانی !
 
کێشه‌ی هاشمی که‌ ئێمه‌ دڵنیاین تاڵه‌بانیش به‌شێکه‌ له‌و کێشه‌یه‌ و مالیکیش جوان ده‌زانێت، ئیتر ئه‌وه‌تانێ مه‌کته‌بێک کرایه‌وه‌ بۆ هاشمی، له سڵێمانی و له‌سایه‌ی تاڵه‌بانیدا، بێ ئه‌وه‌ی پارێزگاری سلێمانی و خه‌ڵکی سلێمانی نه‌ک پرسیاریان پێنه‌کرا به‌ڵکو به‌ته‌حداوه‌ بێ گوێدانه‌ هه‌ر بنه‌مایه‌کی ئه‌خلاقی ئه‌م پیاوه‌ نه‌خۆشه‌ چی بووێت له‌م شاره‌دا ده‌یکات، چونکه‌ بۆی چۆته‌ سه‌ر.
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ بڵێین داخۆ تاڵه‌بانی چی ده‌توانێ بکات، یان چی بۆ ده‌کرێت؟
ئێمه‌ ده‌ڵێین هیچ، چونکه‌ ئه‌وان به‌خوێن و ماندووبوونی گه‌لێک ڕژێمێکی تریان ترسناکتر له‌ به‌عس دروست کردۆته‌وه‌، سه‌دام له‌ ساڵی 70دا له‌گه‌ڵ مه‌لامسته‌فادا جگه‌ره‌ی ده‌کێسا، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئاشبه‌تاڵ بوو هه‌موو شتێکی کرد، هاشمی مالیکی هاتنه‌ هه‌ڵه‌بجه‌و له‌ده‌فته‌ری یاداشتدا شتیان نووسی، هاشمی بۆ ته‌حدا کردن ووتی ئه‌ستێره‌که‌ی عێراق نابێ دادگای بکرێت، ده‌بێ ئازاد بکرێت، مالیکیش تفی کرد له‌ناوچه‌وانی سه‌رانی کورد و ووتی سه‌یرم لێ دێت ده‌ڵێن با له‌و تاوانبارانه‌ خۆش بین و به‌ریان ده‌ده‌ن و ده‌یان شارنه‌وه نموونه‌کانی تاریق ڕه‌مه‌زان، ئیستا تاڵه‌بانی به‌ سه‌ته‌ر لایت سه‌یری به‌غداد ده‌کات و له‌ سوپای عێراق ده‌ڕوانێ، مالیکی شه‌ره‌فی به‌شداربوونی تاڵه‌بانی سڕییەوه‌، به‌ڵام خۆی نه‌گرت نامه‌یه‌کی نارد بۆ گه‌لی عێراق و سوپای عێراق، که‌چی له‌مێدیای عه‌ره‌بی به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیرا. تاڵه‌بانی پێستی تیمساحی به‌ستوه‌ ته‌ڕ نابێت، هاشمی منداڵه‌ له‌ سیاسه‌تدا با ده‌رچووی قوتابخانه‌که‌ی به‌عسیش بێت، تاڵه‌بانی بزانێت کورسی له فۆڕمیکاکه‌ی له‌ق ده‌بێت سبه‌ینێ هاشمی ته‌سلیمی دادگا ده‌کاته‌وه‌، با چاوه‌ڕێی ڕۆژه‌کانی داهاتوو بکه‌ین، بزانین چی تر ڕوو ده‌دات، سه‌رۆک کۆمارێک له‌ پایته‌خته‌وه‌ نا له‌شارێکه‌وه‌ خۆی و جێگره‌که‌ی حوکمی ده‌که‌ن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە