سلێمانی قسه‌ی خۆی کرد !
Tuesday, 08/03/2011, 12:00
ئه‌مه ناونیشانی هه‌واڵێکی وێنه‌ییه که PUKمێدیا بڵاوی کردۆته‌وه ، به‌نده چه‌ند وێنه‌یه‌کی لێههڵبژاردوه تابزانم چۆن
سلێمانی قسه‌ی خۆی کردووه ؟ ئه‌گه‌ر بڵێم من وه‌ک ئه‌نجومه‌ن یان موختار وام بۆ ناسینی که‌سه‌کانی ناو سلێمانی ڕه‌نگه زیاده ره‌ویم نه‌کردبێ ، به‌ڵام ئه‌م وێنانه که بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی بڵاویان کردۆته‌وه قسه و وێنه‌ی خۆیانه ، له یه‌کێکیاندا دەڵێیت هاکا تاڵه‌بانی جه‌ڵده لێی ده‌داو به‌خێرایی ده‌یگه‌یه‌ننه خه‌سته‌خانه‌ی شاهه‌نشای له ئوردن و خوا له‌کۆڵی کوردی دەکاته‌وه ، رەنگە خوا بیەوێت جارێ نەمرێ و بیهێڵێته‌وه تاله‌وه زیاتر سووک و ڕسواتر بێت، بۆ ئەوەی ورە بداتەوە بەر خۆی، هه‌موو سه‌ره کاتژمێرێک که‌سێکیان به‌کرێ بۆ گرتووه تا بچێته ژووره‌وه و پێی بڵێ ئای چه‌ند باش بوویت.
تاڵه‌بانی هێنده له‌مردن ده‌ترسێ نایه‌وێت باسیشی بکات ، که چی له خیتابی به‌ر منه‌زه‌مه‌ی (ته‌حین) ووتی ئێمه ناترسین ، ئه‌گه‌ر ناترسن بۆ بازنهیهکتان له هێزی تایبه‌ت دانابوو به‌ده‌وری خۆتاندا ، ئێمه بهخوێنهرانی کوردستانپۆست ده‌ڵێین تکایه سه‌یری ئه‌م نووسینه بکه‌ن ، به‌ڵام له‌وێنه‌که بڕوان و بزانن ئه‌مانه کامیان خه‌ڵکی سلێمانین ؟ وێنه‌کان خۆیان ده‌ڵێن سلێمانی له‌به‌ر ده‌رکی سه‌را قسه‌ی خۆی ده‌کات نه‌ک له‌به‌ر ده‌م منه‌زه‌مه‌ی (ته‌حین)
باوه‌ڕ بفه‌رموون به‌رده‌می گهحین له عاشورا ده‌چوو، منداڵی واهه‌بوو هه‌موو گیانی له په‌ڕۆی سه‌وز هه‌ڵکێشابوو نه‌نکه هێرۆش له‌چکێکی سه‌وزی کردبووە ملی ، دراوسێیه‌کمان هه‌یه ناوی گونده‌که‌یان نابه‌م باتوشی گێچه‌ڵ نه‌بێت پێ ووتم له باینجانه‌وه پێیان ووتوون بێن ده‌چین بۆ سلێمانی هه‌م خۆراکتان بۆ ده‌کڕین، هه‌ندێ پاره‌شتان پێ ده‌ده‌ین ، ئاوا تاڵه‌بانی ده‌یه‌وێت به‌خه‌ڵک بڵێت سلێمانی قسه‌ی خۆی کرد. دەک لەوە ریسواتر بن بەوانەیشەوە کە لە دەوری تاڵەبانی وروکابوون
.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست