گردی شه‌هیدانی سلێمانی به پلانی تاڵه‌بانی ته‌عریب ده‌کرێت!
Friday, 26/03/2010, 12:00
تا تاڵه‌بانی بمێنێت به‌عس وه‌جاخی کوێر نابێته‌وه، ئه‌مڕۆ شاعیرێکی مردوی عه‌ره‌بیان هێناوه‌ته سلێمانی و له‌گردی شه‌هیدان و له‌وێ له‌حوزوری شه‌هیداندا له‌گۆڕیان ناوه (فه‌خری که‌ریم) ئه‌و پیاوه پوته و ڕاوێژکاری پیاوه نه‌خۆشه‌که‌یه
له‌ووته‌یه‌کدا ووتی(کازم سه‌ماوی) گه‌وره گه‌ڕایه‌وه ووڵاته‌که‌ی خۆی . سه‌یره ووڵاته‌که‌ی خۆی واته کوردستان و سلێمانی ووڵاتی عه‌ره‌به! ئاخر به‌زیوه‌کانی حیزبی شیوعی عێراق ئه‌م قهزمانهی به‌رهه‌م هێناوه . بۆیه دوای 60 ساڵ حیزبیی بوون ده‌بنه خزمه‌تکاری بنه‌ماڵه خائینه‌که‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی .
تا تاڵه‌بانی خائین بمێنێ ئه‌م کارانه چاوه‌ڕێ بکه‌ن. من نازانم ئه‌م دۆستی کورده له‌کوێ بوو که به‌عس ملازمه سه‌ر سه‌رێکانی ده‌نارد بۆ ئازاردانی کورد له‌سلێمانی ، ئه‌م شاعیره زه‌به‌لاحه چی ووت که زه‌عیم سدیقی تۆپیوو کورد و خه‌ڵکی سلێمانی زینده به‌چاڵ ده‌کرد ؟
پڕۆفیسۆره زله‌که‌ی کورد ووتی ئه‌مه شانازیه بۆ شه‌هیدان که ئه‌م که‌ڵه شاعیره له لایانه‌وه ڕاده‌کشێت . چ کۆمێدیایهکه ئه‌م تهرهسانه به سلێمانی و شه‌هیدانی ده‌که‌ن؟
کوردستان ئۆنلاین نوسیوێتی: به‌فه‌رمانی تاڵه‌بانی ته‌رمی شاعیر كازم سه‌ماوی له‌شاری سلێمانیدا نێژرا. مسته‌فا ساڵح که‌ریمی چیرۆکدز ده‌ڵێ به‌فه‌رمانی تاڵه‌بانی ئه‌م که‌لاکه له سلێمانی له‌چاڵ ده‌نێین ، له‌مه‌راسیمی له چاڵنانی ئه‌م عه‌ره‌به‌دا شێرکۆ بێکه‌س و عێزهزهدین مسته‌فا ڕه‌سوڵ و چه‌ندین پیره‌مێردی سه‌ر بۆ یاخکراوی تری لێ کۆببۆوه نزایان بۆ ده‌کرد.
ئه‌گه‌ر ئه‌مه به‌عه‌ره‌بکردنی کوردستان نه‌بێت چییه ؟ له بیرتانه ساڵی 2002 کاتێک سه‌دام به‌رده‌وام کوردی له‌که‌رکوک ده‌ر ده‌کرد تاڵه‌بانی خائینزاده ڕێگه‌ی پیشان ده‌دا ده‌یووت: مه‌گه‌ر گۆڕه‌کانی کورد و ئیسک و پروسکی باپیره‌ی کورد بن بڕکهیت ئه‌گینا که‌رکووک هه‌ر کوردستانه . دوای ئه‌و لێدوانه‌ی ئه‌م خائینه ، به‌عسێکان زۆری ئه‌و گۆڕانه‌ی کوردی تیا بوو ته‌فرو تونا یان کرد؟. ئیستا هه‌مان سیاسه‌ته تاڵه‌بانی ده‌یکات
ئه‌م شاعیره چه‌ند خوشک و برای هه‌یه سه‌رو زه‌وی به‌فه‌رمانی تاڵه‌بانی وه‌رده‌گرن
پاشانیش سوکایه‌تیکردنه به شه‌هیدانه‌وه ئه‌میان نزیکی 17 شه‌هیده‌که‌ی قڕگه له خاک ناوه ،بهشێرکۆشیان ووتوه به‌په‌له شعرێک ههڵقرچێنه بۆنی برایه‌تی لێبێت بۆنی یه‌ک خوێنی لێبێت، ئاخر کورد به‌م هه‌ڵوێسته لاوازه‌ی، که‌رکوک و موسڵی دۆڕان عه‌ره‌به‌کان وه‌ک کۆچبه‌ر هاتن بۆ لامان دوایی بوون به ڕه‌سه‌ن و له‌وێ نه‌وه‌یان خسته‌وه ،له نه‌ورۆزدا زیاتر له 80000 عه‌ره‌ب ڕویان له شیمالی حه‌بیب کردوه‌و لای که‌سوکاریان ماونه‌ته‌وه 50 ساڵی تر کورد ده‌بێ له‌سه‌ر سلێمانی و هه‌ولێرو دهۆک و هه‌ڵه‌بجه گفت‌و گۆ بکات و ناویان بنێت شاری برایه‌تی و ته‌بایی.
ده‌بێ ئه‌و ته‌رمه ناقۆڵایه ده‌ر بهێنرێت و ڕه‌وانه‌ی سه‌ماوه بکرێت شه‌هیدان ئاسوده بکه‌ین . تاڵه‌بانی ده‌یه‌وێ شه‌ڕی کورد و عه‌ره‌ب دروست کات، من وه‌ک کوردێک ڕازی نابم سوکایه‌تی به شه‌هیدانی ووڵاته‌که‌م بکرێت. چڵکنێکی عه‌ره‌ب لای هاوڕێ و که‌س و کارم راکشابێت به‌ناوی دۆستایه‌تییه‌وه ، من دڵنیام تا تاڵه‌بانی بمێنێت و نه‌چێت بۆ جه‌هه‌نه‌م سه‌نان گۆڕی له‌م جۆره‌تان بۆ زیندوو ده‌کاته‌وه.
دوای 100 ساڵی تر ده‌بێ کورد زیارهتیشی کات ، به‌دوری نازانم سبه‌ی په‌یکه‌رێک و شه‌قامێک و قوتابخانه‌یه‌ک ناوی ئه‌م شاعیره‌ی لێ بنرێت. دوای بلاو بونه‌وه‌ی ئه‌م نوسینه چه‌ند پۆلیسێکی نه‌خوێنده‌وار وه‌ک پاسه‌وان بۆ ئه‌م ته‌رمه گومان لێکراوه داده‌نرێت که بۆنی ته‌سلیمبوونی کوردی لێدێت
تکایه با بێ ده‌نگ نه‌بین ، داخی ئۆپۆسیسۆنیش له‌و لاوه بوه‌ستێ، که له‌م هه‌ڵوێسته نیشتمانیی و چاره‌نووسسازانه‌دا بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرن .
ئه‌زمڕ
چوارباخ سلێمانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست