موراد قەرەیلان: هەڵوێستەكەی نێچیرڤان بارزانی لەكاتێكی گرنگدا بوو!
Monday, 04/07/2011, 12:00
نامه‌یه‌کی کراوه بۆ به‌ڕێز قه‌ره‌یلان ، به‌ر له‌وه‌ی خۆڵ و دۆ تێکه‌ڵی یه‌ک بێت . موراد قەرەیلان، سەرۆكی كۆنسەی بەڕێوەبەری كۆما جڤاكێن كوردستان KCK، رایگەیاند "هەڵوێستی هەرە دوایی كاك نێچیرڤان (بارزانی) لە دیداری. لەگەڵ رۆژنامەی (میللیەت)دا بە هەڵوێستێكی زۆر ئەرێنی دەبینم"، گوتیشی "هەڵوێستێكی وا لەكاتێكی وا گرنگدا لە هەموو هێزە كوردییەكان هیڤی دەكەین". ڕوداو نێت زمان حالی پارتی ئاوا ئه‌م هه‌واڵه‌مان بۆ ده‌گه‌یه‌نێت دوای سه‌ردانیان بۆ قه‌ندیل .
قەرەیلان، كە سەرەتای ئەم مانگە دانیشتنێكی لەگەڵ ژمارەیەك رۆژنامەنووسی باشووری كوردستان هەبوو لە بناری قەندیل و مێدیای ده‌سه‌ڵات ئاوا هه‌واڵه‌کانمان بۆ ڕوماڵ ده‌کات . لای ئێمه دانیشتن و گفت‌و گۆ بۆ خۆی باشترین شتێکه که مرۆڤه‌کان له‌یه‌کدی نزیک بکاته‌وه و بیان گه‌یه‌نێته خاڵی لێک تێگه‌یشتن . به‌ڵام که‌سایه‌تیه‌کی وه‌ک قه‌ره‌یلان بۆ ئێمه‌ی کورد سه‌رکرده‌یه‌که که بڕوامان به په‌یڤه‌کانی هه‌یه‌و ده‌مانه‌وێت له ناو په‌یڤه‌کانیدا پاشه‌ڕۆژی ڕوو داوه‌کان ببینین و هیواکانی له‌سه‌ر هه‌ڵبچنین ، که‌چی ئه‌مه دووهه‌مین جاره به‌ڕێز قه‌ره‌یلان ئاخافتنی سه‌یر ده‌دات ، یه‌که‌مین جار کاتی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی باشور بوو له یه‌کێک دا له‌ڕۆژنامه‌کاندا(ئاوێنه) که چاوپێکه‌وتنێک بوو له‌گه‌ڵ به‌ڕێز قه‌ره‌یلاندا کرابوو قه‌ره‌یلان ووتبووی(من مه‌سعود بارزانی به که‌سێکی شیاو ده‌زانم بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم) کاتێک له‌م مینبه‌ره‌وه پرسیار له به‌ڕێزقه‌ره‌یلان کرا ' فه‌رموون له‌گه‌ڵ ئه‌م لینکه:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=54ea1afe دوای ماوه‌یه‌کی کورت له‌ڕوونکراوه‌یه‌کدا به‌ڕێز نه‌جیبه قه‌ره‌داخی له‌به‌ر نامه‌یه‌کی ڕۆژ تێڤێدا ته‌واوی ئه‌و قسانه‌ی به‌شاش و دروست کراو دایه قه‌ڵه‌م و ئێمه‌ی لێ دڵنیا کرده‌وه ، ئیستاش ئێمه گومانمان له درۆکانی ڕوداو نێت هه‌یه ! به‌ڵام ده‌کرێ ڤێگاڤێ به‌ڕێز قه‌ره‌یلان بێته‌وه سه‌ر خه‌ت و راستی ئه‌م ئه‌رێنی یه‌ی نێچیروانمان بۆ ڕوون بکاته‌وه.
ئایا ئه‌م قسانه هی به‌ڕێز قه‌ره‌یلانن ؟ یاخود ڕوداو نێت خۆی به‌ئه‌رێنی بۆ ئاغا خنجیلانه‌که‌یان نێچیر ڤانیان دروستیان کردوه ؟ چونکه زۆر جاران مرۆڤه ترسنۆکه‌کان ئاسان له‌چۆڵه‌وانی سه‌ر گۆڕستانه‌کاندا پاڵ ده‌ده‌ن به کێلی پیاوی جوامێر‌و قاره‌مانه‌وه و وێنه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌گرن . ڕووداو نێت به‌نموونه !
قەرەیلان گوتی "ئێمە هەڵوێستێكی وا لەكاتێكی وا گرنگدا لە هەموو هێزە كوردییەكان هیڤی دەكەین، چونكە ئێمە ئەوە باش دەزانین ئەگەر دەوڵەتی توركیا لە كورد بەخۆی بێ هیواببێ، ناچاردەبێ بێتە سەر خەتی چارەسەری، لەبەرئەوە هێزە كوردییەكانی هەموو بەشەكانی كوردستان دەبێ خاوەن هەڵوێستی بەوشێوەیە بن، یەكدەستی نیشانبدەن و بۆ چارەسەری راستییەكە بڵێن، لەو چوارچێوەیەدا ئەز هەڵوێستی هەرە دوایی كاك نێچیرڤان لە دیداری رۆژنامەڤان حەسەن جەمال لە رۆژنامەی (میللیەت)دا بە هەڵوێستێكی زۆر ئەرێنی دەبینم". به‌ڕاستی سه‌یره بڵێ به‌ڕێز قه‌ره‌ریلان ئه‌م شه‌وه ئاهه‌نگه‌ی نێچیرو مامی نه‌دیبێ ؟؟؟؟که بۆ ئه‌ردۆگانیان سازدا بوو. فه‌رموون له‌گه‌ڵ ئه‌م لینکه .
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=c2b7fb71 لێره‌دا نێچیر به‌سه‌ر کورسێکه‌یه‌وه خۆی ناگرێ له‌خۆشیاندا ، داخۆ ئه‌م شه‌وه‌ش لای به‌ڕێز قه‌ره‌یلان ئه‌رێنی بێت ؟ یاخود قسه مێژوویه‌که‌ی نێچیر که ڕوو له ده‌می تورکان ده‌کات و پێیان ده‌لێت ئێمه بۆ خاتری تورکان 3600 جاشمان له‌شه‌ڕی دژ به‌په‌که‌که‌دا به‌کوشت داوه ئه‌وه تورکانن باوه‌ڕمان پێ ناکه‌ن .
پاشان له‌سه‌رده‌می حوکمه‌ته‌که‌ی نێچیرواندا که سیاسه‌ت لای ئه‌وان بوه به‌میرات و هه‌ر که له‌هێلکه جوقان ئه‌وانه پۆست و دراوی دزراو چاره‌نوسی گه‌لێک ده‌که‌وێته به‌ر ده‌ستیان ، له‌و سه‌رده‌مه‌دا به لێدوانێکی هه‌ڕه‌شه ئامێز بایکۆتی خسته سه‌ر قه‌ندیل و گه‌ریلاکان و تاڤێگاڤێش ئیستاش درێژه‌ی هه‌یه . ئه‌مه داوای تورکیا بوو چونکه تورکان هه‌ڕه‌شه‌یان کرد و ووتیان ئیتر یۆگورد بۆ باکوری عێراق نانێرین ئه‌وان ڕاسته‌و خۆ به‌و کرداره ناجوامێریه هه‌ستان و قه‌ندیلیان بایکۆت کرد ، سه‌دان جار ئێران و تورکیا بۆردمانی ئه‌و چیایانه‌یان کردوه ئه‌مان له‌جیاتی وه‌ڵام یادی ئیمامی ئۆمه‌ت خومێنیان له هۆڵی قازی محه‌مه‌د کردۆته‌وه ، ئایا ئه‌مه‌ش هه‌ر ئه‌رێنی و تاکتیکی سیاسه‌ته له‌لای هه‌ڤاڵه‌کانمان له‌قه‌ندیل ؟ به‌ڕێز قه‌ره‌یلان ماوه‌ی دوومانگ و چه‌ند ڕۆژێک له‌باژێری سلێمانی و ده‌ورو به‌ری ڕاپه‌ڕین و کۆ بونه‌وه‌ی خه‌ڵک بوو 10شه‌هیدو زیاتر له 300 برینداری لێ که‌وته‌وه که‌چی قه‌ندیل هیچی نه‌وت ، نه‌به‌چاک نه‌به‌خراپ ئه‌وه‌ش بۆ ئێمه جێگه‌ی پرسیار بوو ! کاتێکیش داواکرا چاره‌نوسی گه‌ریلا شه‌هیده‌کانی شاری هه‌ولێر دیاری بکرێت ، قه‌ندیل و په‌که‌که زۆر نه‌رم بوون و به‌دواچونی جدیان نه‌کرا ، ئه‌مه‌ش پرسیارێکی تره‌و له‌ئیستادا ده‌بێ بوروژێنرێ ، ئێمه گومانمان نی یه له‌وه‌ی ئێوه سیاسه‌ت ده‌که‌ن و چاک پارتی و یه‌کێتی ده‌ناسن و ئه‌زانن ئه‌وان له هه‌موو به‌هایه‌ک شۆراونه‌ته‌وه . به‌ڵام ئێمه تاوانمان چی یه ؟ ئه‌وان یاری به‌چاره‌نوسمان بکه‌ن . ده‌پرسین قه‌ندیل سه‌نگه‌ری له دوو ڕووی جیهان گرتوه و جیهانی ئیمپریالی و ناتۆ و زۆرووڵات ئێوه به‌دوژمنی سه‌ر سه‌خت ده‌زانێ و ئێوه لێ بێ منه‌تن و بڕواتان به‌گه‌لی خۆتان و سه‌رکرده‌ی به‌ندکراوی کورد له ئیمراڵی هه‌یه ، که‌چی ئێمه له‌حیکمه‌تی ئه‌وه ناگه‌ین بۆچی له‌ئاستی دوو بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕاست خائیندا ئاوا نه‌رم و نیانن ؟ کاتێک مرۆڤ مێژووی پارتی کرێکاران ده‌خوێنێته‌وه و تێ ی ده‌روانێ به‌رله‌وه‌ی په که‌که بکه‌وێته شه‌ره‌وه شه‌ر دژی ده‌وڵه‌تی تورک بکات شه‌ڕی جدی له‌گه‌ڵ فیوداڵی کوردا به بڕیاری یه‌که‌م داوه ، خوێنه‌ر ده‌توانێ سود له‌مێژووی پارتی کرێکاران ببینێ و ئه‌و کتێبه بخوێنێته‌وه که هه‌ڤاڵی جومعه له چه‌ند محازه‌ره‌ی کادێراندا ووتوێتێوه . من ده‌پرسم بۆ چی بۆ ئێوه شیاو بوه دژی فیوداڵێ بکه‌و نه شه‌ڕه‌وه‌و ئیستا بۆ ئێمه به شیاو نازانن ؟ ڕاسته سه‌ر ده‌م جودایه به‌ڵام فیوداڵێ و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی ڕێگه‌یان له‌ئازادی گه‌لێک گرتوه ، تۆ بڕوانن ماوه‌ی 20ساڵ بیرمه‌ندێک ، فه‌یله‌سوفێک ، یاری زانێک ، که‌سێکی ئه‌کادمی ، نوسه‌رێکی جیهانی ، که‌سێکی ناسراوی جیهانی له unیان یان جێگه‌یه‌کی تری جیهان له‌سایه‌ی ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه‌وه دروست نه‌بوه ؟ ئه‌گه‌ر لێروه‌و له‌وێش زانکۆیه‌ک یان جێگه‌یه‌ک ئاوڕێکی له‌کورد دابێته‌وه ئه‌وه مه‌سعودو نێچیر و تاڵه‌بانی دکتۆراو مه‌دالیای فه‌خریان لێ حاسڵ کردوه و به‌رۆکی ئه‌وانی دیوه ، هه‌ڤاڵان قه‌ندیل بۆ ئێمه ئومێدێکه که بتوانێت ببێته پشتیوانی نه‌مانی ئه‌م فیوداڵه ترسنۆکانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ر ژیان و گیانی ئێمه‌دا گرتوه و چاره‌نوسی 40 ملیۆن مرۆڤیان له‌سه‌ر لێواری مه‌رگ داناوه .
دیاره من بۆ خۆم بڕوام به مێدیای پڕ له‌مه‌هزه‌له‌که‌ی پارتی و یه‌کێتی نی یه‌و ڕووزه‌ردی و فرۆشتنی ڕۆژنامه‌کانیشیان گه‌واهی ئه‌و ڕاستیه‌مان بۆ ده‌ده‌ن و پێمان ده‌ڵێن ئه‌و ڕۆژنامانه چه‌ندی خه‌ڵک ده‌یخوێنه‌وه ؟ ئه‌وان هێنده درۆزنن درۆیه‌کی شاخداریان به‌ناوی نوێنه‌رانی un وه کرد و ته‌ریق نه‌بوونه‌وه فه‌رموون له‌گه‌ڵ ئه‌م لینکه‌دا (یا ده‌بێ UN درۆ بکات ، و یاخود مه‌سعود بارزانی.)
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=22f34dbd له‌کۆتایدا ده‌ڵێم خۆزگه له‌و کاته‌ی قه‌ندیل ڕێگه ده‌دات ڕۆژنامه نوسانی باشور بچێت بۆ لایان ، له‌باتی ئه‌وه‌ی ئاوا به‌نه‌رمی قسه‌یان له‌گه‌ڵ بکه‌ن ، به‌گفتو گۆکانتان دادگایتان بکردنایه ، ئه‌وانه جاش قه‌ڵه‌می ده‌سه‌ڵاتن گوناحه ڕویان جوان که‌ن و لای ئێمه کفره گه‌ریلاکان به‌و هه‌موو جوانی و جوامێریه‌یانه‌وه لای ئه‌وانه ده‌ر بکه‌ون .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست