با ١٧ی شوبات وانەیەک بێت بۆ شۆڕشی داهاتوومان، نەک بۆ خۆپیشاندان
Tuesday, 14/02/2012, 12:00
زیندان ته‌نیا ئازادی له مرۆڤ زه‌وت ناکات، به‌ڵکو ناسنامهکەشی لێ وه‌رده‌گرێته‌وه (نیلسۆن ماندێلا).
17ی شوبات چی فێرکردین؟ماندێلا له جێگه‌یه‌کدا ده‌ڵێت: (من له‌زیندان ئازاد کرام،به‌ڵام ئازاد نیم).
17ی شوبات ئه‌و ڕۆژه‌بوو، که سلێمانی دژ به ده‌سه‌ڵاتی بەناو خۆماڵی واته ده‌سه‌ڵاتی کوردی هاته سه‌ر شه‌قامه‌کان، ده‌سه‌ڵات وه‌ک هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێکی دڕنده و ترسنۆک به تفه‌نگ وه‌ڵامی داخوازیی خه‌ڵکیی دایه‌وه، لەو رۆژە وە نێوان نێوانی ده‌سه‌ڵات و گه‌ل به‌تاڵه موویه‌ک به‌سترایه‌وه، ئه‌و تاڵه‌مووه لە هەر کاتێکدا بێت ده‌پچڕێت. ئه‌مه ڕێڕەوی مێژووه، ئێمه‌ش به‌ده‌رنین له‌و مێژووەی کە دەسەلاتدارە دیکتاتۆر و زاڵمەکان چارەنووسیان کۆتایی پێدێت، به‌ڵکو هەموومان له‌ناو خودی مێژووداین و ده‌زانین به‌ره‌و کوێ ده‌ڕۆین.
جه‌نگ به‌ڕێوه‌یه، جه‌نگ واته ڕاپه‌ڕینی چه‌کدارانه، ئه‌و ئازادییه‌ی گوایە ئێوه بۆ ئێمه‌تان فه‌راهه‌م کردووه، وه‌ک مانێلا ده‌ڵێ: ئێمە تێیدا ئازادنیین. به‌ڵکو کۆیلهیهکین له نیشتمانێکی بچوکدا و خۆتان کردۆتە خاوەنی ئاسمان و زەویی، بە هه‌موو شتێک هه‌ڕه‌شه‌مان لێدهکەن، کارەساتی وەرگەڕانی ئۆتۆمۆبیل، پیسکردنی ژینگه، نه‌خۆشیی و ده‌رد و بەڵا، حه‌ب و خۆراکی به‌سه‌رچوو، سه‌دان ده‌زگای سیخوڕی ووڵاتان،هه‌راجکردنی ژێرخان و سه‌رخانی ووڵات، زیندانیی نهێنی، هەتککردنی ژن و کچ و کوشتنیان، فه‌سادی ئه‌خلاقی و بەدڕهوشتکردنی کۆمه‌ڵگا، جگه له‌وه‌ش نەبوونی پاشه‌ڕۆژێکی ڕوون بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوو، ئازاردان و سوکایەتیی کردن بە مرۆڤە زیندوەکانی ئیستا.
جه‌نگ به‌ڕێوه‌یه، جه‌نگ دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و مێژووییه، ئاخر چۆن پێشوازی لە جه‌نگ نەکەین دژی ئێوه؟ که له ناو شاری سلێمانی و هه‌ولێردا بێشه‌رمانه به پێوه وه‌ستاون ستایشی کۆماری ئیسلامی ئێرانی ده‌که‌ن، مه‌لا به‌ختیاری کۆنه مارکسی، کە بەدرۆوە شانازی بە شه‌هید ئارامەوە دەکات و لوشکه لوشک بۆی دەگری له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فیزۆنه‌کان، ئیستاش ده‌ڵێت که‌س بۆی نییه ئاسایشمان بشێوێنێ و ڕێزی دراوسێکانمان نه‌گرێ. ئێوه‌ی ترسنۆک لە بەرامبەر تورکێکدا، کە لە فرانکفۆرت په‌لاماری نه‌خشه‌ی کوردستانی دا و سوکایه‌تی دنیای پێکردن، هەر ئەوەشتان لێدەوەشێتەوە، کە بۆ یادی ڕژێمی داپڵۆسێنه‌ری ئیسلامی ئێران دەوەستن و بۆ یادی 17ی شوبات ناوه‌ستن بۆ گیانی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی که به‌ده‌ستی ئێوه شه‌هید بوون؟
ئه‌مڕۆ له چاودێره‌که‌ی حیکمه‌ته‌وه باس له دیارنه‌مانی سیخوڕێک ده‌کات، که گوایه به‌ده‌ستی گه‌ریلاکان کوژراوه، ئه‌گه‌ر ئەمە واش بێت، دادگایه‌کی شۆڕشگێڕانه‌یه و له شۆڕشدا پەیڕەو دەکرێت! بۆ ئێوە کەمتان لە شاخ کوشت!؟ ئه‌ی ئێوه خه‌ڵک ناکوژن تەنها لەبەر ئەوەی به‌ردتان تێده‌گرن و دوایش به‌گێره‌شێوێن باسیان ده‌که‌ن؟
17شوبات چی فێر کردین ؟
ئەو رۆژە فێری کردین هه‌ندێ نووسه‌ری هه‌لپه‌رست و موشه‌خۆر، له‌سه‌ر سه‌کۆی به‌رده‌رکی سه‌را ووتاریان ده‌خوێنده‌وه و بهسهروڕیشی تاشراوه‌وه و دوای ئێوارانیش ده‌چوون ده‌ستی جه‌لاده‌کانیان ده‌گوشی، ئەو رۆژەی فێری کردی، کە درۆزن ترین و ترسنۆک ترین شاعیر ئهیشیعران بۆمان، ئۆپۆسیسیۆنێکی ده‌ڵه‌مه‌ی پێناساندین، که ده‌یووت ئه‌وانه گێره‌شێوێنن و به‌چرکه‌ش کامێراکه‌یان سه‌ر سه‌کۆکه‌ی به‌ر نه‌دەدا و ئیواران بهمۆسیقاوە باسی خۆپیشاندەکانی ده‌کرد و عه‌سرانیش له باخچه‌ی ماڵی پاشادا له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا دەست لەملان مەیان ده‌نۆشی و کۆنکەنیان دەکرد!
17ی شوبات، سه‌رۆکی خێڵی پێناساندین، که ده‌بووه خزمه‌تکاریی باوکی شه‌هیدێک و له ته‌له‌فۆندا ده‌پاڕایه‌وه،17ی شوبات تاڵه‌بانی پێناساندین، به‌خۆی و گۆچانه‌که‌یه‌وه به نهخۆشێوه به‌و هه‌موو په‌ڕۆ سه‌وزه‌وه ووتاری ده‌خوێنده‌وه، سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیش به‌عه‌قڵی خه‌ره‌فاوی ده‌تریقانه‌وه،17ی شوبات هێزه قاره‌مانه‌که‌ی زرێڤانی پێناساندین، که هاتن وه‌ک له‌شکره‌که‌ی زه‌عیم سدیق وویستیان ئه‌وانیش خۆیان بنوێنن و خه‌ڵکی سلێمانی بکوژن، مامۆستا شه‌هید یاسین و هاوڕێکانیانم بیرکەوتەوە، به‌ڵام چونکه ئەمانە ترسنۆک و هیچ له‌باردا نه‌بووبوون نه‌یان توانی هیچ بکه‌ن،17ی شوبات نوێژی هەینی کۆمه‌ڵێک لە مزگه‌وته‌کانی گواسته‌وه بۆ شه‌قامه‌کان،17ی شوبات ده‌به‌نگیی وای ده‌هینایه سه‌ر ته‌له‌فیزۆنه‌کان له دڵه‌وه پیاو به‌زه‌یی به کورددا ده‌هاته‌وه و به‌زه‌یشی به‌خۆیدا ده‌هاته‌وه، که ئەمانە بۆ کورد قسە دەکەن، به‌رهه‌م ساڵحی پێناساندین که داوای له‌شکری ده‌کرد تابێن و شاره‌که‌ی سه‌رکوت بکه‌ن. ده‌یووت وه‌ک تۆفان ئه‌مه به‌ڵایه ڕووی له‌م ووڵاته کردوه، 17ی شوبات، چ شه‌رمه‌زارییه جاش بێنیت بۆ سه‌ر کوتکردنی خه‌ڵکیی و شانازیشی پێوە بکەیت، نێچیر هاواری ده‌کرد پارتی غه‌دری لێکراوه. نووسه‌ر و ڕۆماننووسه‌کانی کوردی پێناساندین، که نامه‌یان بۆ پیاوه نه‌خۆشه ده‌نارد و ده‌پاڕانه‌وه لێی، تا بێته‌وه کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکات، بۆ ئه‌وه‌ی موچه و به‌راتیان نه‌بڕێت، ئای 17ی شوبات چیت فێرنهکردین؟
لام باشە بڵێم،17ی شوبات شکستیەکیش بوو. کە هیچ پێویست به‌یادکردنه‌وه‌ی ناکات، ئێمه 21 ساڵه به‌ده‌ستی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌ناڵێنین و له پاشهکشێداین، هه‌ربۆیه ده‌بێ ده‌رس له مێژوو وه‌رگرین! کێ هه‌یه یادی تێکشکانی خۆی بکاته‌وه، جگە لە کورد خۆی نه‌بێت؟
کوڕه‌که‌ی ڕۆمڵی سه‌رکرده‌ی سه‌ربازیی ئه‌ڵمانی ئاوا باسی باوکی ده‌کات:
(باوکم جگه له‌وه‌ی مارشاڵێکی سه‌ربازی گه‌وره‌بوو، لە شەڕه‌کانی ئه‌فه‌ریقا و شه‌ڕی دووئاڵاکه، که مێژوویه‌که که‌س له جیهاندا نییه نه‌یزانێ، ده‌ڵێ باوکم جگه له شه‌ڕ وێنەگر و فۆتۆ گرافێکی باشیش بووه، به‌هه‌زاران وێنه‌ی گرتووه، به‌ڵام به‌درێژایی تەمەنی وێنه‌یه‌ک نا‌بینیت له پاشه‌کشێدا گرتبێتی) ئاخر مرۆڤ چۆن بە یادی سەرنەکەوتن وێنەی خۆی دەگرێت و یادیی ئەو رۆژە دەکاتەوە!؟ که‌چی ئێمه یادی شکست و پاشە کشێکانمان ده‌که‌ینه‌وه .
ئه‌مه بۆته شێوازێک، هه‌ر که مانگی ئادار دێت، ئیتر هه‌موومان خه‌ریکی یادهکانین، چونکه مانگی شوبات و ئادار دوومانگن زۆرترین کارەساتی تێدا ڕوویداوه، بۆیه هێنده یادی تێدایه هه‌ر مه‌پرسه: ڕۆژێ ماته‌م و ڕۆژێک هه‌ڵپه‌ڕکی، ئیتر خه‌ریکه تێک شکاندنه‌که‌ی 17ی شوباتیش دێته سه‌ری، ئه‌وه‌تانێ ده‌سه‌ڵات خۆی ئاماده ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌بن و به‌رگری له خۆیان بکه‌ن و تێکمان بشکێننەوە، دیسان دەڵیم ئاخر چۆن دەبێت تۆ بە دوژمنەکەت بڵێیت وا من دێم لەو شوێنەدا کۆ دەبمەوە، کەی کاتی ئەوە ماوە ئێمە بە خۆپیشاندان و نووسین و ناڕەزایی داوا لە دەسەلات بکەین، خۆی چاک بکات؟ یان داوای لێ بکەین بڕوات، دەبێت ئێمەش بە هێز بە تووڕەیی بە شۆڕش بە گژیاندا بچینەوە و لە ناکاو پەلاماریان بدەین!
ئه‌مه مشتێکه له خه‌روارێک، هاوڕێیه‌کم ووتی ده‌سه‌ڵات هه‌ندێ که‌سی نەفس نزمیشی بۆ به‌رگری له‌خۆی له ئه‌وروپاوه هێناوه‌ته‌وه، سه‌یری تاکی ووڵاتانی تر بکه‌ن که نیشتمان جێ ده‌هێڵن له‌گه‌ڕانه‌وه‌یاندا جوانی و زانست بۆ ووڵات دەهێننه‌وه، که‌چی کورد دێته‌وه سه‌ری براو خوشکه‌کانی پان ده‌کاته‌وه.
له دنیادا هیچ که‌سێک وه‌ک گه‌لی کورد و تاکی کورد ئاره‌زووی لاسایی کردنه‌وه ناکات، سه‌یربکه‌ن سه‌رانی کورد به که‌سایه‌تیه جیهانێکانی وه‌ک گاندی و ماندێلا و گیڤارا ده‌شوبهێنن، هه‌ڵه‌بجه به هیرۆشیما و که‌رکوک به‌قودس و به‌رده‌رکی سه‌را به مه‌یدانی ئازادیی میسر. هه‌میشه گه‌لێک نه‌توانێ بیر بکاته‌وه ئاوایه بۆ ناوی حازر به‌ده‌ست ده‌گه‌ڕێت، خۆ ئه‌گه‌ر به‌راوردی ئه‌و چه‌ند شار و که‌سایه‌تیانه بکه‌ین ئه‌وه به‌ده‌یان کتێب کۆتایی نایەت.
17ی شوبات ڕۆژێکی مێژووییه، ده‌کرێ نمونه‌یه‌کی دزێو بێت له ڕه‌فتاری ده‌سه‌ڵاتی کوردیی و ئێمه له مێژه ده‌زانین ده‌سه‌ڵاتی کوردی چی له هه‌گبه‌که‌یدا داناوە، له مێژه ده‌زانین ده‌سه‌ڵاتی کوردی بۆ مانه‌وه‌ی هه‌موو شتێک ده‌کات و هیچ ناکات بۆ خزمه‌تی خەڵکی،ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌و باوکه تێک شکاوه ده‌چێت که له ده‌ره‌وه هه‌موو سوکایه‌تییه‌ک پیا ده‌چۆڕێته‌وه، کەچی له ماڵه‌وه خۆی کردۆته جه‌لاد به‌سه‌ر ماڵ و منداڵه‌که‌یه‌وه،17ی شوبات ده‌سه‌ڵاتی کوردی هێنایه سه‌ر پلێت و ئیتر هیچ شتێکی نه‌هێشته‌وه، که ئێمه وه‌ک نه‌ته‌وه هیوامانی له‌سه‌ر هه‌ڵچنین
17ی شوبات هه‌موو شتێکی یه‌کلا کرده‌وه، بۆ تێگه‌یشتن له خودی ڕووداوه‌کان پێویستمان به‌که‌سانی شارەزا و پسپۆڕه تا لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک لە سەر ئه‌و ڕۆژانه بکات و ببێته وانه‌یه‌ک بۆ مێژووی داهاتوومان، به‌ڵام یادکرنه‌وه و شیعر خوێندنه‌وه و قسه‌ی گوێ ئاگردان هیچ نامانگه‌یه‌نێته ڕۆخی ڕووباری ئارام، تازه‌ترین نوکته‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمیش ئه‌وه‌یه، که ده‌ڵێ من له‌جێی به‌رپرسی لقی چواری پارتی، که تاوانبارکراوه له 17ی شوباتدا خۆم ده‌چمه دادگا. ئافەرین سەرۆک بۆ خۆت و بۆ مەعریفە و بۆ بێشەرمیی و تاوانەکانت!
ئه‌مه تراژیدیایه سه‌رۆک خێڵێک وا له‌گه‌لێک ده‌کات، وه‌ک ئه‌و هه‌واڵه پێکهنیناوییهی، که تاڵه‌بانی له ملوێنێک دۆلار له ئیسلامییەکان خۆش بووه و ووتوێتی نۆشی گیانتان بێت و ئه‌و قه‌رزه مه‌ده‌نه‌وه، که دابویان به ئیسلامییەکان بۆ دروستکردنی خانوو له زێرینۆک، ئه‌مه گاڵته کردن نه‌بێت به میلله‌تێک ئەی چییه؟
ئاخر تاڵه‌بانی و سه‌رانی به‌زۆر سه‌پێنراو به چ مافێک وا ده‌که‌ن، ماڵ و سامانی گه‌لێک ته‌خشان و په‌خشان ده‌که‌ن؟
17ی شوبات خوێنه‌وه‌یه‌کی ده‌وێت تاکو هه‌موو پاشا گهردانییەکانی دروست بوونی 17ی شوباته‌کان تاو توێ بکات.
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته هەر دەبێت بڕوات، لێ کە ڕۆیشت و سه‌رنگوم بوو، ئێمە ده‌یان ساڵمان ده‌وێت تاکو ئه‌م هه‌موو نابه‌رابه‌ری و فه‌سادی به‌دڕه‌وشتی ئه‌مانه بخوێنینه‌وه و که‌رامه‌ت و که‌سایه‌تی کورد بگه‌ڕێنینه‌وه دۆخی جارانی، که مرۆڤی سه‌ربه‌رز و ئازا‌و نیشتمانپەروەر دروست بێته‌وه.
لام باشه لە کۆتایی بڵێم یادی 17ی شوبات یادی تێک شکانه، جا با 17ی شوبات بکه‌ینه رۆژی جه‌نگ دژی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئه‌گه‌ر نا، لێگه‌رێن وه‌ک ڕۆژێکی ئاسایی ئەمیش گوزه‌ر بکات و چه‌ند چه‌پکه گوڵێک له سه‌ر مه‌زاری شه‌هیده لاوه‌کان دابنێین و هیچی تر.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست