کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەر مەلا بەختیارمان مابوو، ئەویش دەیەوێت لاقی شێخ مەحمود و مێژووەکەی بگرێت

Saturday, 24/07/2010, 12:00



(شه‌ڕی دوو ووڵات له‌ڕۆژگارێکی گۆڕاودا) * ناونیشانی وتارێکی عەکیمە ناسراو بە مه‌لا به‌ختیاره‌. ئه‌و حه‌کیمی سیاسه‌ته‌ له‌به‌رده‌م تورکاندا زه‌نده‌قی چووه‌،  وه‌ک چۆن له‌ پێشه‌نگای کردنه‌وه‌ی کتێب له‌شاری فرانفۆرت له‌به‌رده‌م فاشیستێکی تورکدا که‌ته‌نها قیژاندی به‌سه‌ریاندا لاڵ بوو، ئه‌مڕۆ له‌وتارێکدا مه‌لابه‌ختیار جگه‌ له‌وه‌ی فریشکی که‌وتوه‌ هاتووه‌ درۆ به‌ده‌م شێخی نه‌مریشه‌وه‌ ده‌کات،  ده‌ڵێ کاتێک سمکۆی شکاک هاتۆته‌ سلێمانی شێخ داوای لێکردوه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌،  ئه‌مه‌ جگه‌ له‌درۆ هیچی تر نییه‌،  هه‌رکه‌سێک چیم دی ئه‌حمه‌د خواجه‌ و یاداشتی ڕه‌فیق حلمی خوێندبێته‌وه‌ ده‌زانێ،  گفتوگۆی سمکۆو شێخ ڕه‌نگ و به‌رگی تری هه‌بووه‌،  به‌ڵکو هێنده‌ پلانی حه‌کیمانه‌یان داڕشتوه‌ تا سنوری ده‌ستکرددیان به‌زاندووه‌، ئه‌ی ئه‌گه‌ر وایه‌ بۆچی حه‌مه‌ خانی بانه‌ به‌خۆی و له‌شکرێکه‌وه‌ هات بۆ کوردستانی باشوور تا کۆمه‌کی شۆڕشی کورد بکات؟ ئه‌ی بۆچی ساڵی 1982 یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ئه‌و هه‌موو پێشمه‌رگه‌یه‌یان به‌شه‌هید کردن دا له‌ ئه‌ڵوه‌تان و کونه‌ مشکه‌؟ ئه‌ی بۆ ساڵی 1979 کاتی شۆڕشی ئێران پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران ڕوویان له‌رۆژهه‌ڵات کرد؟ شه‌رمه‌زارییه‌ شێواندنی مێژوو، کاک مه‌لا به‌ختیار پیاوێکی دوور بینه‌ ده‌زانێ هاتنی تورکان هه‌موو شت راده‌ماڵێ،  ده‌زانێ چاره‌نوسی ئه‌وانیش هه‌ڵواسراوه‌، ده‌زانێ کورد وته‌نی چیان چاندوه‌ و چی ده‌درونه‌وه‌، ئاخر له‌باتی ئه‌وه‌ی ئاوا مێژوو بشێوێنن بۆچی له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دا نابن پێش به‌ له‌شکرکێشی تورکان بگرن؟بڵێن ئه‌وانه‌ی له‌قه‌ندیلن پشت و په‌نامانن ئه‌وانه‌ هه‌ره‌ که‌سه‌ شه‌ریفه‌کانی گه‌له‌که‌مانن، تۆیه‌ک کۆمپانیای تورک خانووت بۆ بکات ده‌بێ هه‌روا بیر بکه‌یته‌وه‌،
کاک مه‌لا به‌ختیار چاکتر نییه‌ بێ ده‌نگ بیت،  له‌کاتێکدا تۆ خۆت به‌قوتابی شه‌هید ئارام ده‌زانێ. ئارام ته‌نها له‌و شاخه‌بوو ته‌نها شه‌هید بوو،  که‌چی هه‌رگیز به ‌بیریا نه‌هات تۆوی ترس و داڕماندن بچێنێت،  کاتی ئه‌وه‌مان هاتووه‌ بڵێین تف له‌م قوتابیه‌ ته‌مه‌ڵ و ترسنۆکانه‌ی کاک ئارام،  په‌که‌که‌ مافی خۆیه‌تی به‌رگری بکات ئه‌وان به‌حورمه‌ته‌وه‌ ده‌ژین ئاپۆ وته‌نی گوڵ بۆ به‌رگری له‌خۆ کردن دڕک ده‌ر ده‌دات، ئه‌زیزم ئێمه‌ که‌ له‌ باشور ماوین ئه‌وه‌ که‌رامه‌تی ئه‌و تفه‌نگانه‌وه‌ی‌ قه‌ندیله‌،  کە ئێمە و تەنانەت ئێوەشی هێشتۆتەوە،  ئێوه‌ که‌ ناتوانن به‌شه‌قامێکی شاردا بێ حیمایه‌ گوزه‌ر بکه‌ن،  ئێوه‌ که‌ له‌ سێبه‌ری خۆشتان سڵ ده‌که‌نه‌وه‌،  مافی ئه‌وه‌تان نییه‌ ڕێگه‌ و شوێن بۆ که‌سانی تر دابنێن،  گه‌ریلاکان که‌س و کاری ئێمه‌ن،  ئێمه‌ ژیانمان به‌وانه‌وه‌ ده‌وێت. ئێمه‌ هه‌وای پاک و هه‌وای ئازادیی خۆشه‌ویستی حورمه‌ت و ژیان لای ئه‌وانه‌وه‌ بۆ لامان دێت،  نه‌ک له‌ یۆگوردی تورکی،  کە لە بری ماستی تورکی،  ئێوە قوزەڵقۆرتی دەکەن. ده‌بێ تۆش ڕۆژی خۆی باجی ئه‌م ووتاره‌ بده‌یت ڕه‌نگه‌ ئیستا به‌تورکی له‌ هوڕێت گازێته‌دا دابه‌زیبێت، چ شه‌رمه‌زارییه‌ سه‌رێکی به‌تاڵی کورد،  وه‌ک دوژمن و بگره‌ سه‌ر سه‌خت تریش بیربکاته‌وه‌،  ئیسماعیل بێشکچی بیرمه‌ندی تورک،  جوان ده‌ڵێت له‌کتێبی کوردستان کۆڵه‌نیانی نێوده‌وڵه‌تاندا (تورکیا، عێراق،  سوریا،  ئێران هه‌موو کوردستانیان هه‌یه‌ ته‌نها کورد بۆ خۆی کوردستانی نییه‌)
لە بیرمه‌ جارێکیان تاڵه‌بانی مامۆستا هاره و هاجە خۆفرۆشەکەی مه‌لا به‌ختیار، که‌ له‌یاخسه‌مه‌ر مه‌لا گیرایه‌وه‌ : ئه‌و هه‌موو جوێنه‌ی پێدا من له‌وێ بووم که‌ به‌وه‌ستا عه‌بدولی ده‌وت بڕۆ فڵانه‌ جوێنی پێبده‌، به‌ر له‌چه‌ند ساڵ ووتی 24 ووڵاتی عه‌ره‌بی هه‌یه‌ قه‌یدی چییه‌ با 4 ووڵاتی کوردیش هه‌بێت . ئیستاش ئه‌م مه‌لا به‌ختیاره‌ هه‌موو ئه‌و جوێنانه‌ی بیر چۆته‌وه‌ قسه‌ی مامۆستاکه‌ی به‌هه‌ڵاو گێراوه‌ی له‌وتارێکدا ده‌ڵێته‌وه‌ .

چوارباخ سلێمانی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە