کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌ڵاح موهته‌دی: تاڵه‌بانی شایسته‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵه‌ بۆ ئاشتی

Tuesday, 08/12/2009, 12:00


پیاوه‌که‌ی ساواک به‌ناوی کوردی ئێرانه‌وه‌ سوپاس گوزاری تاڵه‌بانی ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی
توانی حوکمی له‌داردانی دوو ڕۆژنامه‌کوری کورد ڕاگرێ . به‌وه‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستاوه‌ ده‌ڵێ تاڵه‌بانی شایسته‌ی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی بۆ بڵی ئاشتی یه‌ ، سه‌لاحی موهته‌دی ئه‌و مرۆڤه‌، که‌ به‌پلان له‌سلێمانی دانیشتوه‌ و له‌وێوه‌ به‌دڕه‌نده‌ترین ڕژێم ده‌ڵێ ئاها کوردی ئێران خه‌باتی بێ چه‌ک ده‌که‌ن ڕوحمێکمان پێ بکه‌ن.
عه‌بدوڵای حه‌سه‌ن زاده‌ش سوپاس گوزاری خۆی ناردوه‌ بۆ تاڵه‌بانی که‌سمان نازانین داخۆ ئه‌مه‌ ڕاسته‌ تاڵه‌بانی توانیوێتی حوکمی له‌سێداره‌دانی ئه‌و دوو ڕۆژنامه‌نووسه‌ ڕاگرێ ؟ ئه‌دی بۆچی چه‌ندین ساڵه‌ ڕژێمی ئێران تۆپباران ده‌کات و خه‌ڵک و سنوره‌ ده‌ستکرده‌کان وێران ده‌کات تاڵه‌بانی نه‌یتوانی ئه‌و تۆپبارانه‌ ڕاگرێت ؟ پیاوه‌‌که‌ی ساواک ده‌ڵێ تاڵه‌بانی خاوه‌نی خۆیه‌تی له‌وه‌ته‌ی ئیمزای کردوه‌ که‌س له‌دار نه‌درێد، له‌ ئیمزاو گفتی خۆی نه‌هاتۆته‌ خواره‌وه‌ ،ته‌نانه‌ت ئیمزای له‌سه‌ر له‌سێداره‌دانی سه‌دامیش نه‌کرد ، پیاوه‌که‌ی ساواک به‌به‌ر چاوی خۆی له‌سنوری ده‌سه‌ڵاتی تاڵه‌بانی ئه‌و هه‌موو کورده‌ی نه‌دی چۆن له‌ته‌لیس ده‌کران بۆ ئیتڵاعات ده‌برانه‌وه‌ ، ئه‌و هه‌موو کورده‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نه‌دی چۆن لێره‌و له‌وێ تیرۆرێکی ترسنۆکانه‌ده‌کران ، که‌چی وه‌ک نه‌عامه‌ سه‌ری له‌خاک ناوه‌ واده‌زانێ که‌س به‌م پیاوه‌ گومان لێکراوه‌ باوه‌ڕ ده‌کات، من گومانم
نییه‌ که‌ تۆ له‌و سه‌فه‌ره‌ی تاڵه‌بانیدا له‌گه‌ڵیا بویت چونکه‌ خۆ فرۆشتن به‌دوژمنان ته‌نها جارێک زه‌حمه‌ته‌ ئیتر ده‌بێته‌ پیشه‌ و قبوڵ ده‌کرێ له‌هه‌موو ئان و ساتێکدا . من به‌دوری نازانم تاڵه‌بانی نۆبڵ وه‌رگرێ، چونکه‌ نۆبڵ وه‌رگرتن بۆ ته‌قه‌شمه‌رێت ، ئه‌ی ئه‌وه‌ نه‌بوو مهاباد خانی فێمه‌نیزمیش داوای نۆبڵی ئاشتی بۆ سه‌رۆکه‌ ته‌زویرو ساخته‌چی و کورد فرۆشه‌که‌ ده‌کرد.
سه‌لاحی موهته‌دی کۆنه‌ساواک که‌س به‌قه‌ده‌ر تۆ تاڵه‌بانی ناناسێ، به‌ویژدانت که‌نیته‌ تاڵه‌بانی چه‌ند دژی کوردو دۆزه‌که‌ی خیانه‌تی کردوه‌ ؟
سه‌ڵاح موهته‌دی، که‌ برای عه‌بدووڵڵا موهته‌دییه‌ و پاره‌ی کۆنه‌ ئه‌ندامێکی هه‌ژاری خۆیان به‌ ناوی قه‌رزه‌وه‌ لێوه‌رگرت وخواردی، ئه‌و پیاوه‌ قه‌رزکوێره‌ بێموڕاڵه‌ی، که‌ ئه‌و که‌سه‌ شاره‌ و شاری ئه‌وروپا به‌ دواوه‌یه‌تی و ئابڕووی بردووه‌، له‌ تاودا خۆی ده‌شارێته‌وه‌، ئاده‌ی پێمان بڵێ تۆش و برانازداره‌که‌شت چه‌ند به‌پشتیوانی تاڵه‌بانی نه‌یاره‌کانتان له‌ناوبردوه‌ ؟ سه‌ڵاحی ساواک تۆ ده‌بوو شه‌رمت بکردایه‌ و هه‌رگیز باسی نۆبڵی ئاشتیت نه‌کردایه‌ ، ئه‌وه‌تانێ تاڵه‌بانی پیاوه‌که‌ی تۆ، که‌ نۆبڵی بۆ داواده‌که‌یت هه‌موو هاوڕێکانی خۆی نان بڕاو کرد ، ئه‌وه‌تانێ دوای چڵ ساڵ هاوڕێیه‌تی نه‌وشیروان ده‌یان تۆمه‌تی مێژووی نایه‌ پاڵی.
من دوا پرسیارم له‌تۆ و تاڵه‌بانی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌دی بۆچی که‌ ئیحسانی فه‌تاحیان له‌دار درا، حیزبه‌که‌ی تاڵه‌بانی غیره‌تیشیان نه‌کرد وه‌ک هه‌واڵێکیش باسی بکه‌ن ؟
ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی دڵسۆزی کورده‌ وه‌ک جه‌نابت ده‌ڵێت سوتاوه‌ بۆ هه‌ر چوار پارچه‌که‌ ئه‌دی بۆچی کورده‌کان زیندانه‌کانی سوریا 35ڕۆژه‌ مانیان گرتوه‌ تاڵه‌بانی خائینزاده‌ بۆ قسه‌ناکات؟
ئه‌زمڕ
چوارباخ سلێمانی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە