سه‌رۆک خۆی ته‌داخول ده‌کات!!!!
Tuesday, 06/04/2010, 12:00
کورد جوان ده‌ڵێ (جارێکیان (،،،،)خوا بیان گرێت جاری دووهه‌م خواخۆم بگرێت)
ئه‌مڕۆ له‌مه‌ملله‌که‌تی (لیژنه‌دا) دوو لیژنه‌یان درووستکرد ، چ کۆمێدیایه خه‌ڵکی ئێمه که خاوه‌نی 19ساڵ ژیانه له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا . بێت و بڕوا به‌قسه بێتام و تژی له‌درۆکانتان بکات ، ئێوه درۆ به‌درۆ سواغ ده‌ده‌ن ، پێشبڕکێ ی درۆ ده‌که‌ن ، سه‌رۆک سه‌رتاپا ته‌زوویره ،سبه ی نوسیوێتی وده‌ڵێ له کۆبونه‌وه‌که‌دا باسی ئه‌و که‌سانه کراوه که سزای سیاسی دراون، به‌ڵام سه‌رۆکی هه‌رێم له به‌رده‌م هه‌موو لایه‌ن به‌شداره‌کانی کۆبونه‌وه‌که‌دا به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی راگه‌یاند، که نه‌هێشتنی سزای سیاسی ده‌خاته ئه‌ستۆی خۆی و خۆی چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشه‌یه ده‌کات. ئێمه ناپرسین ئه‌ی تائیستا بۆ نه‌ی کردوه ؟ ئه‌م سه‌رۆکه قه‌زمه .
که‌چی پیوکه‌ی مێدیا زمان حاڵی یه‌کێتی ده‌ڵێ:
سه‌باره‌ت به سزای سیاسی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه بڕیاردرا لێژنه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت و گۆڕان پێكبێت .
هه‌رئیستا له‌ڤین پرێس سه‌باره‌ت به‌تاڵه‌بانی و بونه‌وه‌ی به‌سه‌رۆک کۆمار ده‌نووسێ:
سه‌باره‌ت به‌دانانه‌وه‌ی تاڵه‌بانی بابه‌كرووتی "سه‌رجه‌م كوته‌له‌كان ڕازیبوون به‌كاندید كردنه‌وه‌ی تاڵه‌بانی بۆپۆستی سه‌رۆك كۆمار
ئه‌ی هاوار ئێمه چی بکه‌ین کامتان ڕاست ده‌که‌ن ؟ ئێمه 19 ساڵه له‌ناو دروستکردنی لیژنه‌و به‌ڵێنی درۆ ینه‌ی ئێوه‌دا ده‌ژین ، 19 ساڵه به‌درۆ میلله‌تێک گۆش ده‌که‌ن . من ته‌نها سێ ڕۆژنامه‌م هێناوه‌ته‌وه به‌نموونه ،خۆ ئه‌گه‌ر سه‌یری هه‌موو ڕۆژنامه‌کانی تر بکه‌م ئه‌وه قوڕ به‌سه‌ر کورد .
ئه‌وه‌ی لای من جێگه‌ی تێڕامانه و شایسته‌ی قسه له‌سه‌ر کردنه ئه‌وه‌یه که به‌زۆر ده‌یانه‌وێت بیرمان به‌رنه‌وه که خۆیان پێیان ده‌وتین . مه‌سعودی کوڕی مه‌لا مسته‌فا به‌ته‌زویر بۆ ته‌وه به‌سه‌رۆک .
ئێمه له‌ده‌می خۆتانه‌وه وامان بیست که‌سه‌رۆک (ته‌زویره) سه‌رۆکێکیش قولاپی بێت ،چۆن ده‌چنه لای و تکای لێ ده‌که‌ن نانبڕاوه‌کان و نانیان بگه‌ڕێته‌وه . هه‌ر هه‌موو موچه‌ی نانبڕاوه‌کان ناگاته خه‌رجی ڕۆژێکی مه‌سعود . ئیتر لیژنه‌ی بۆ چی یه ؟ پاشان کێ لیژنه به‌ڕێوه ده‌بات ، کوردستانپۆست دوێنی نوسنینێکی بڵاو کردۆته‌وه گوایه نه‌وشیروان مسته‌فا له‌گه‌ڵ زیاتر له 400 که‌سی گۆڕان کۆ بۆته‌وه بۆ ئه‌هۆنکردنه‌وه‌ی لایه‌نگرانی. سه‌یره خه‌ڵکی گۆڕان نایانه‌وێت تاڵه‌بانی ببێته‌وه به‌سه‌رۆک کۆمار که‌چی هه‌مان خه‌ڵک نه‌باجاک نه‌به‌خراپ باسی کێشه نه‌ته‌وایه‌تێکان ناکه‌ن ، باسی که‌رکووک و ناوچه دابڕاوه‌کان ناکه‌ن . باسی ئه‌وه ناکه‌ن چۆن به‌پلانێکی ژه‌هراوی چونه‌وه باوه‌شی عێراق و بونه‌وه به‌عێراقی و ئه‌مجاره ده‌ره‌جه چوار .
من له‌باسه‌که دورناکه‌ومه‌وه لێ ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی هه‌رێم سه‌رۆکێکی ته‌زویرو ساخته کار نه‌بوایه ئه‌و ده‌مه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن کرا ،ته‌داخولی ده‌کرد ، به‌ڵام ئه‌وان پلانیان کردبوو که گۆڕان و یه‌کێتی به‌ن به‌یه‌کدا ، ناسیاوێکی پارتیم هه‌یه بۆی باسکردم که ئاگادار کراون ئه‌گه‌ر ڕوداوێک بوو ئه‌وان کۆمه‌کی یه‌کێتی بکه‌ن و هه‌وڵ به‌ن له‌گۆڕان به‌ن ، ئه‌و ناسیاوه‌م شاهیده‌و ده‌ڵێ چه‌ند شه‌و ئێمه له ئینزاردابووین وه‌ک پارتی. که‌چی نێچیر له‌چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا سۆزی خه‌ڵکی سلێمانی به‌وه ده‌جوڵێنێ که‌نیوه‌ی خه‌ڵکی سلێمانی یه .
سه‌رۆک ته‌داخول ده‌کات ، گۆڕان ده‌نگ ده‌ده‌ن به‌تاڵه‌بانی ، کورد یه‌ک هه‌ڵوێست ده‌بێ له‌به‌غدادی تاوان ، ئیتر کوردیش بۆی هه‌یه ببێته‌وه به‌سه‌ربازی سوپای عێراق ، چوارساڵی تر له‌ڕێگه‌ی تاڵه‌بانێ وه سوکایه‌تی به‌کوردو دۆزه‌که‌ی ده‌کرێت ، چوارساڵی تر85% کورد عه‌ره‌بی فێرده‌بێت ئه‌وه‌ی فێرنابێت ژنه‌پیرو پیاوه پیره‌کانه ئه‌وانیش له‌ڕێگه‌ی گوگله‌وه قسه‌ی دراوسێ عه‌ره‌به‌کانیان وه‌رده‌گێڕن هه‌موو شت به‌خێر ده‌گه‌ڕێته‌وه . خه‌یاری سامه‌ڕا و بامێی حله‌ش ده‌گاته‌لامان ،ئێمه‌ش دزداشه
له‌به‌ر ده‌که‌ین له‌کویا بمانه‌وێت ده‌ست به‌ئاو ده‌گه‌یه‌نین ، سه‌رۆک به‌گاڵته ته‌داخول ناکات .
چوار ساڵی تر ژێرخانی کوردستان هه‌مووی هه‌ڕاج ده‌کرێت ، سه‌رۆک بێ ئاگای خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
چوارباخ سلێمانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست