لیستی گۆڕان، بچوک بوونه‌وه‌یه‌کی گه‌وره چاوه‌ڕێی ده‌کات
Monday, 17/08/2009, 12:00
له پێش پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن و کاتی هه‌ڵبژاردن، خه‌ڵکی کورد به تاسووقه‌وه گوێیان بۆ هه‌موو قسه‌یه‌کی کاک نه‌وشیروان ده‌گرت یان هه‌ر ووتارێکی بنووسیایه ده‌یان خوێنده‌وه، هه‌مووان بێ گوێدانه درێژی یان زۆری قسه‌کانی سه‌رگه‌رمی خوێندنه‌وه‌و گوێ گرتن بوون.
سه‌ره‌تا که ده‌رکه‌وت له‌که‌نالی جه‌زیره بوو، کاتێک پرسیاری ده‌ستوری هه‌میشه‌یی هه‌رێم و ده‌نگدانی لێ‌کرا، وه‌ک پێشبینی پێشێلکاریی و ساخته‌کاریی ده‌کرا، داخۆ لیسته‌که‌یان به‌وه ڕازی ده‌بێت؟ له وه‌ڵامدا کاک نه‌وشیروان ووتی: ئێمه سکاڵا تۆمار ده‌که‌ین، سه‌ره‌تا لای کۆمیسۆن و دوای دادگای ئێراکی فیدراڵ و پاشانیش دادگای ئه‌وروپی و جیهانی، پاشان په‌نابردن بۆ لای جه‌ماوه‌ر و ڕێپیوان، شۆڕشی سپی و به‌رپاکردنی عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی. که‌چی هیچ کام له‌و پلانانه نه‌چووه خانه‌ی جێبه‌جێکردنه‌وه! بۆچی ده‌شێ لیستی گۆڕان چاوه‌ڕوانی که‌متریان له‌و ئه‌نجامه‌کردبێ؟ نا، چونکه کاک حه‌مه تۆفیق ڕاکشاوانه بانگه‌وازی ئه‌وه‌ی ده‌کرد و ده‌یووت ئێمه بۆ خۆمان حکومه‌ت دروست ده‌که‌ین و ده‌توانین ئه‌م پاشاگه‌ردانییه بنبڕ بکه‌ین، واته ئه‌وان پێشبینیان کربوو، که ژماره‌یه‌کی به‌رچاو ده‌نگ بێنن و حکومه‌تیش دروست بکه‌ن.
به‌ڵێ هه‌موو دنیا زانی ساخته‌کاری کراوه و ده‌یان به‌ڵگه نامه‌ش پیشان درا و هیچیش نه‌بوو. سه‌ره‌تا وه‌ک پولسی لیسته جیاوازه‌کان بگرن و شێوه‌یه‌ک له‌فێڵ کردن و فریودان به‌رای ئه‌نجامه‌که‌یان ڕاگه‌یاند و چه‌ند ڕۆژێکیان دواخست، به‌ڵام نه‌یان شارده‌وه و پێشیان ووتن به‌ڵێ لیستی کوردستانی و مه‌سعود بارزانی براوه‌ی یه‌که‌من، پلانی یه‌که‌م ڕۆی و سکاڵا تۆمارکرا، لێ به‌ڵێ بۆ تاکه جارێکیش کاک نه‌وشیروان قسه‌ی نه‌کرد و هیچ ڕاوبۆچونی نه‌بوو، بێجگه له پیرۆزبایی و ستایشی ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان پێداون و شه‌ونخونیان له‌گه‌ڵ کێشاون و کۆمه‌کیان کردوون، به‌ڵام کاتی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌موو ئێواره‌یه‌ک په‌یامێکی ده‌دایه خه‌ڵک و په‌یمانی ده‌دا، که ده‌نگی پێبده‌ین ئه‌و پڕۆژانه ده‌خاته خانه‌ی جێبه‌جێکردنه‌وه.
ئێمه گومانمان نییه ئه‌و پڕۆژانه شتگه‌لیكێ باشن و هه‌موو تامه‌زرۆین که له‌و نه‌هامه‌تیه ڕزگارمان بێت و ووڵاته‌که‌مان ببێته نموونه‌ی جێگه‌یه‌کی باش، ڕێز بگه‌ڕێته‌وه ناومان و ئه‌م نابه‌رابه‌ری و ئاڵۆزییه ببنبڕ بکرێت، به‌ڵام پرسیاره‌کان لێره‌دایه:
داخۆ 25 کورسی له‌په‌رله‌ماندا ده‌توانێ حوکمه‌تێکی سه‌رتاسه‌ر گه‌نده‌ڵ چی لێ بکات؟
بۆچی کاک نه‌وشیروان بێده‌نگی هه‌ڵبژارد له‌و هه‌موو ناهه‌قیه‌ی به‌رامبه‌ر به ئیراده‌ی خه‌ڵک کرا؟
داخۆ ئه‌مه نامانخاته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی لیستی گۆڕانیش هه‌ر له منداڵدانی ئه‌و دایکه نه‌زۆکه‌وه هاتۆته ده‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر نا بۆچی ئه‌و ئه‌نجامه پڕ ساخته کاریه قبوڵ کرا؟
ئه‌ی بۆچی کار به‌قسه‌کانتان ناکه‌ن؟
ئه‌ی ده‌زانن چوارساڵی تر ئه‌مانه حاکم بن له‌کوردستان چیمان پێده‌که‌ن له ئێستاوه که‌وتونه‌ته کارکردن بۆ نانبڕینی هه‌موو ئه‌وانه‌ی که ده‌نگیان پێنه‌داون، به‌ڵام کار به‌وه‌وه ناوه‌ستێ، (کورد ووته‌نی ئه‌م هه‌ویره ئاو زۆر ده‌کێشێت) ده‌بوو لیستی گۆڕان وازی له ڕه‌خنه به‌زمانی گوڵ بهێنایه، چونکه ڕه‌خنه‌ی گوڵ له‌گوڵی ژاکاو ده‌گیرێت، هه‌موو پێشبینیمان ده‌کرد هه‌مان ڕووداو، که له‌ئێران ڕویدا له‌کوردستانیش ڕووبدات، یه‌کێتی و پارتیش هه‌مان پێشبینیان هه‌بوو، بۆیه تاکو ئه‌م ڕۆژانه‌ی دوایش جگه له‌و مانۆڕه سه‌ربازیانه‌ی له‌سلێمانی و هه‌ولێر ئه‌نجامیان دا. ئه‌وان هه‌ر هه‌موو هێزی چه‌کداریان له ئینزاردا بوو، هه‌موو له‌سه‌ر ئه‌وه کۆک بووین که گه‌رماو گه‌رم شکست به‌و ساخته کاریه ده‌هێنین، لێ به‌ڵێ لیستی گۆڕان یه‌که‌مین لیست بوو، که به ئیراده‌ی خه‌ڵک یاری کرد و بێده‌نگی هه‌ڵبژارد، بۆیه جارێکی تر زۆر ئاسته‌مه بتوانن ده‌نگی خه‌ڵک به‌رنه‌وه کورد ووته‌نی (مانگه شه‌و سه‌رله‌ئێواره دیاره)
ئیستاش کۆمه‌ڵێ قسه‌ی بێ بنه‌ما ده‌که‌ن وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکێکان لایان باشه له‌ناو په‌رله‌مان ئۆپۆزسیۆن هه‌بێت، ئه‌م قسه‌یه ناچێته گیرفانه‌وه، چونکه که‌سمان به‌قه‌ده‌ر نه‌وشیروان موسته‌فا نازانین، که پارتی و یه‌کێتی چیان له‌هه‌گبه‌دا حه‌شارداوه، به‌لای منه‌وه ئه‌و گه‌وره‌بوونه بێ بنه‌مایه‌یه‌ی لیستی گۆڕان، بچوک بوونه‌وه‌یه‌کی گه‌وره چاوه‌ڕێی ده‌کات، ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی که ده‌چنه په‌رله‌مان، گه‌ره‌نتی چییه، که نایان کڕن و خۆیان هه‌رزان فرۆش ناکه‌ن، ئه‌وه‌تا پارتی و پاراستن بۆ مه‌رامی شکستیان وێنه‌ی به‌ڕێز د. که‌مال بڵاوده‌که‌نه‌وه ناوی ده‌نێن ڕه‌وشت، ئه‌ی چی ناکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی ڕاستی خه‌ڵک خه‌فه‌بکه‌ن؟
تاکه چاره بۆ ده‌رچوون له‌و قه‌یرانه شۆڕشه، شۆڕش دژ به‌هه‌موو ئه‌و سته‌مه که له‌و گه‌له ده‌کرێت، ده‌نا ئێوه‌ش له بۆته‌ی ئه‌و ده‌ستاڕه‌ی ئه‌واندا ده‌توێنه‌وه و ده‌بنه به‌شێک له‌شکستی ئه‌وان.
ده‌بوو نه‌وشیروان مسته‌فا قسه‌ی هه‌بوایه، که ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن بیکردایه، چونکه ئه‌و گه‌له‌ی، که بڕوای خۆی داوه‌تێ نه‌یخستایه‌ته به‌ر ده‌م سه‌رۆکێک، که به‌ته‌زویر ده‌رچوو هه‌روه‌ها به لیستێکی کوردستانی قولابی. هه‌ڵسوکه‌وت و ڕه‌فتاره‌ی نه‌وشیروان موسته‌فا، به‌رامبه‌ر به فه‌رامۆشکردنی ئه‌و ساخته‌کارییه، گومانی ئه‌وه‌مان له لا دروست ده‌کات، که ئایا ئه‌مجاره‌ش هه‌موو ده‌سته‌که‌وته‌کان ناخاته‌وه باوه‌شی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی، هه‌روه‌ک چۆن له پێشوتردا به‌رامبه‌ر به کۆمه‌ڵه کردیی و خستییه باوه‌شی تاڵه‌بانییه‌وه، ئه‌و تاڵه‌بانییه‌ی که ئه‌مڕۆ وه‌رگی زلی خستۆته سه‌ر ئیراده‌ی کورد و ئه‌و هه‌موو خیانه‌ته‌ی به‌رامبه‌ر به کورد تۆمار کردووه، کاک نه‌وشیروان موسته‌فا به‌شی شێری به‌رده‌که‌وێت، له دروستکردنی که‌سایه‌تی تاڵه‌بانییدا. ده‌بوو ئه‌م فرسه‌ته‌ی له ده‌ست خۆی نه‌دایه، که هه‌موو چاوپۆشێمان له ڕابردوو کرد. کاتێک تاوانی تازه ئه‌نجام ده‌درێت، کۆنه‌کانیش ده‌خوێنرێنه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست