دەمەوێت لە ساختەنووس و سیاسییە دۆڕاوەکان دووربکەومەوە
Thursday, 29/12/2011, 12:00
کورد شتێکی نییه ناوی ڕۆشنبیر بێت، ئەگەر نازناوی رووناک‌بیر رەوا بێت، ئەوە پێوەرێکیشمان نییە بۆ ئەوەی لەگەڵ ناڕووناکبیرێکدا جیا بکرێنەوە. زۆر کەس پێی وایە هەر کەسێک دیوانێکی هەبوو، رۆمانێکی چاپکرد، دوو سێ وتاری نووسی و پڕیکرد لە وشەی ئاڵۆز و تەماویی و تێرمی فەلسەفی، ئیتر ئەو کەسە بۆتە رووناک‌بیر و رۆشنبیر و منەوەر، ئیدی نابێت کەس شان لە شانی بدات، هەرچییەکی وت، دەبێتە نەخشی بەرد، وەک کابە دەبێت زیارەتی ئەو دەستە جوانەی بکرێت، کە ئەم نووسیانەی پێهێناوەتە بەرهەم. هیچ نەتەویەکی وشیاری سەر گۆی ئەم زەوییە نابینین، کە کەسێک بە رووناک‌بیر پێناسە بکەن، بۆ نمونە مێژوونووسێک چەندە زیرەک بێت، هەر پێی دەڵین مێژوونووس، دەروونناسێک، یان سیاسییەک، رۆماننوسێک، فەیلەسوفێک، وەک خۆی ناودەبرێت، هیچی دیکەی بە بالادا دانابڕێت، تەنانەت خۆشیان پێیان شەرمە ئەوەندە بە شان و باڵیاندا هەڵبدرێت و پێناسە بکرێن، ئێمە بە نووسەر و بە خویندەواریشمانەوە چونکە تێکشکاویین، نووسەرەکان کە نووسینێک دەنووسن، یان هۆنراوەیەک دەهۆننەوە، خەنی دەبن، خەنی دەبن بە رووناک‌بیر ناوببرێن و پینەی تێکشکاوی خۆیانی پێبکەن، با هەڵویستیشیان ناشرین بێت، گرنگ ئەوەیە کتێبی زل و قەبە بە چاپ دەگەیەنن.
ئێمە کە باس لە هەڵویستیش دەکەین، نرخی هەڵویست لای که‌سانێکه که نیشتمان لایان به‌های هه‌یه و خۆشیان حورمەتیان بۆ خاک و نیشتیمان مێژووەکەی هەیە، ئەوانەی خاوەن هەڵویستن که‌سانی پڕ به‌هان، جا هه‌ر پله و پایەیەکی کۆمه‌ڵایه‌تیان هەبێت، ئەوانە دەزانن چۆن و لە کەیدا به‌های گه‌وره‌یی مرۆڤ و نیشتمانپەروەریی خۆیان بە نووکە قەلەمێک نادۆڕێنن.
ئه‌وانه‌ی که ئه‌مڕۆ واژۆیان کردووه بۆ کێشه‌ی عێراق و ده‌وڵه‌تی عێراق هیچ نیین! جگه له کۆمه‌ڵێ که‌سی په‌ککه‌وتوو له هزر و داماویی و ترسی نانبڕان و موچه و به‌رات ، ئه‌وانه هه‌ڵگری هه‌ر ئایدۆلۆژیایەک بن، که‌سانێکن وه‌ک لە نووسینێکی پێشووترمدا ناوم لێناون سه‌رکرده‌ی گوڵه گه‌نمی پوچن . فه‌رموون له‌گه‌ڵ ئه‌م لینکه‌دا:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=3c9e7f71 به ڕاستی له هه‌موو دنیاشدا هه‌ر وایه، ئاخر که‌سێک له ژیانیدا جارێک تێک بشکێت، ئیتر، واز له دنیای سیاسه‌ت ده‌هێنێ، که‌چی ئه‌مانه‌ی ئێمه ڕه‌وا به‌تێک شکاندنی خۆیان ده‌ده‌ن، به سه‌رکه‌وتن پێمشان ده‌فرۆشنه‌وه.
ئه‌نفال، یەکلاکەرەوەی ئه‌وه‌بوو، کە ئیتر ئێمه جارێکی تر نه‌چێنه‌وه نێو باوه‌شی ده‌وڵه‌تێك که ناوی عێراقه و دڕکه‌زیی ئاسا بە داوێنمانەوە نووساوە، که‌چی سه‌رانی به‌زۆر سه‌پێنراو له‌گه‌ڵ گێژه‌ڵۆکه‌ی ڕووداواکاندا میلله‌تێکیان برده‌وه به‌ر ده‌م قه‌سابه‌کانی به‌غدادی تاوان.
ئەم بە ناو ڕۆشنبیره وره رووخا‌و کە دەسەڵات دروست کردوون و ناویانی گەورە کردووە، هێندە خۆپەرستن و بەدوای ناوزلکردنی خۆیانەوەن، با له کوێوە هەڵبکات، شه‌نی خۆیان لەوێ ده‌که‌ن. که‌م نه‌بوون ئه‌و نووسه‌ر و ساخته‌کارانه‌ی بۆ سەددام و قادسییەیان ده‌نووسی، که‌م نه‌بوون ئه‌و پڕۆفیسۆر و زمان زانانه‌ی وانه‌ی کوردی و مێژوویان به سه‌دام ده‌گووته‌وه، که مردیشن وویستیان بیانکه‌نه پاڵه‌وانی ڕێگه‌ی هات و نه‌هات، بەڵام مێژوو رێگای پێنەدان تا لەوە زیاتر پێ لە ناو گۆڕەکانیان بهێننە دەرێ و خۆیان پیرۆز بکەن، ئه‌مڕۆش که‌م نیین ئه‌و ناوه دیارانه‌ی له زیاتر 800 مێدیاوه ڕووتوشی ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن و له کاتی لێقه‌ومان و نەهامەتییەکانیاند، ئەمانە دەهێننە سه‌رخه‌ت و ڕووی دزێویان جوان ده‌که‌ن، واژۆ بۆ گرفته‌کانی ناو عێراق و ڕێکخستنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته بە زۆر دروستکراوەکە دەکەن، ئەمە بۆ خۆی هه‌ڵوێسته‌ی ده‌وێت و نابێ بهێڵین ئه‌م جارە وا بە ئاسانی به‌سه‌رماندا بڕوات و باسیان نەکەین، ئه‌م که‌سایه‌تییانه مێژووی نووسین و سیاسه‌تیان وه‌ک ئاوی کانی ڕوونه، لە لای خەڵکی سادە و لای پیاوەکانی دەسەلات هه‌میشه بۆیان چۆته سه‌ر، نابێت بهێڵین بە هاسانی لە بیر خۆمانی بەرینەوە و لێیان بێدەنگ بیین.
کاتێک عه‌بدوڵا ئۆج ئالان ووتی: ئه‌مانه بێ هه‌ڵوێستن و ڕۆشنبیریی ئۆپۆرتۆنیستن ، به هه‌مان شیوه که‌وتنه واژۆ کۆکردنه‌وه و قاندانی مێدیاکان، ئه‌وه‌بوو شه‌ڕی په‌که‌که‌ی به‌دوادا هات و ئه‌و هه‌موو کورده بۆ ویستی ئه‌م کۆمه‌ڵه قه‌ڵه‌م به‌ده‌سته بوونه قوربانی، ئه‌مانیش پێکی سه‌رکه‌وتنیان هه‌ڵدەدا و ئاشی خۆیان دەگێڕا.
هه‌موومان لە بیرمانه چۆن به‌هادین نوری له تاڵه‌بانی ده‌پاڕایه‌وه بینێرێته ده‌ره‌وه بۆ چارەسەر و هه‌رچی ماڵپه‌ڕ و ڕۆژنامه هه‌یه به‌نامه‌ی پارانەوە پڕی کرده‌وه.
له‌م ڕۆژانه‌شدا له‌سه‌ر کتێبی (عه‌شقی کورد) له‌گه‌ڵ کادێرێکی مێدیا تێ‌ڤی که‌وتینه قسه‌کردن باسی منه‌وه‌رێکی کرد، لەوانەی، کە ناوی لەناو ئەو کەسانەدا هاتووە و واژووی کردووە، گێڕایەوە کاتی خۆی بانگیان کردووه بۆ به‌رنامه‌یه‌ک، کە زەنگیان بۆ ماڵەوە لیداوە، خێزانەکەی هەڵیگرتووە و بە گریانەوە وتوویەتی
:
- شه‌ڕم بووە و لێی داوم.
ئێمەش ووتمان:
- ئێمە حەقمان نییه له که‌یسی شەخسی ئاوادا قسەی لەسەر بکەین.
کاتێک ئەو منەوەرە خۆشی هاته به‌لجیکا، یەکەم قسەی لەگەڵماندا ئەوە بوو، کە دوومه‌رجی هەیە:
یه‌که‌م: نابێت لەسەر په‌که‌که هیچ پرسیارێکی لێ بکەین، چونکه هه‌فته‌ی داهاتوو له تورکیاوه دهڕواتەوە بۆ کوردستان.دووهه‌م: له‌سه‌ر پارتی و یه‌کێتی هیچ پرسیارێکی لێنەکەین و ئیحراجی نەکەین، چونکه ئه‌و خۆی نووسه‌ره و سیاسیی نییه، نایه‌وێت خوێنه‌ره‌کانی سه‌رقاڵی ئه‌و باسانه بکات.که‌چی ئه‌م منەوەرە بۆ چه‌نده‌مین جار دەچێت، پاشقول لە خەڵکی دەگرێت و خۆی هەڵویستی سیاسیانەی ناشرین دژی گەلەکی دەنوێنێت، له هه‌ڵوێسته سیاسییەکاندا ئه‌و منه‌وه‌ره هه‌ڵه‌ی وا ده‌کات، بۆیە پێی دەڵێم باشتره بڕوات نووسینی خۆی بکات و به‌رۆکی خه‌ڵک به‌ر بدات و فێڵمان لێ نەکات.
بەو بۆنەیەوە د. فاروق ڕه‌فیق جوان باس لەم کەسایەتییانە ده‌کات ده‌ڵێ: چۆن ئەمانە سه‌نگه‌رم لێ ناگرن، ئەگەر ئه‌وانه وا نه‌که‌ن پێنج موچه‌که‌یان ده‌بڕن.
لەسەر پێناسەی روونکبیر، ئەمانەی خوارەوە وا پێناسەی دەکەن
ئۆج ئەلان:
(
ڕۆشنبیر: لای ئێمه ترسانکترین توێژ و چینی کۆمه‌ڵگایه ، ته‌نانه‌ت به‌واتای ئه‌و تاکه دێت، که‌ویژدانی خۆی زۆر هه‌رزان فرۆشتوه ، من به‌م ڕۆشنبیره ناڵێم ڕۆشنبیری ڕاسته‌قینه ، به‌ڵکو پێ ی ده‌ڵێم ڕۆشنبیرێکی ساخته‌و تێکشاکاوی سیسته‌می داگرکاری)
تاڵه‌بانی:
(
ئێمه باوه‌ڕمان به ئازادیی و دیمکراسیی هه‌یه با ئه‌وانه وه‌ک سه‌ک بوه‌ڕن).
مه‌سعود بارزانی:
(
زۆر بوون له‌کاتی شۆڕشدا به‌چه‌ک جاشایه‌تیان ده‌کرد، ئیستا ئه‌وانه به‌قه‌ڵه‌م جاشایه‌تی ده‌که‌ن).
ئەم سێ نمونهیەی سەرەوە ، کەلە سەر یه‌که‌میان واژۆی له‌سه‌ر کۆکرایه‌وه و کۆڕی لەسەر گیرا، ئاپۆ کرایە که‌سێکی ستالینی و ڕه‌ق، ته‌نانه‌ت دیکتاتۆریش، ئه‌گه‌ر چی قسه‌کانی نه‌ک هه‌ر ڕاست بوو، به‌ڵکو پڕی بوو له جوانی و مێژووش شایەتی ڕاستی قسه‌کانی بوو، که‌چی قسه پوچه‌که‌ی هه‌ردوو سه‌رکردەی پارتی و یەکێتیی، لەلایەن ئەوانەوە بە بێدەنگی گوزەری کرد، چونکه سەرچاوەی رزق و دراویان بوو، نەیان ویرا وەکو ئەوەی ئۆجەلان دژی بووەستنەوە. هەموو قسەکانی بارزانی وتالەبانی ئاراستەکراو بوو بۆ کوردستانپۆست و نووسه‌ره ئازاکانی.
لە کۆتاییدا دەڵێم منیش به‌قه‌ده‌ر (عه‌باسی کوڕی فه‌ڕناس) بگره زیاتریش ئاره‌زوو بە فڕین ده‌که‌م بۆ ئەوەی دوور کهومەوە له‌و هه‌موو ساختهنووس و سیاسییه دۆڕاوانه‌ی کە بۆ باوەشی عێراقی به‌عس و تاڵه‌بانی و بارزانیمان دەبەنەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست