کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌م جاره‌، که‌ تاڵه‌بانی ڕۆیشت ناگه‌ڕێته‌وه‌ ناوتان

Sunday, 20/09/2009, 12:00


تاڵه‌بانی ئه‌مساڵ دوا ویزگه‌یه‌تی، بۆیه‌ که‌ڕۆی بۆ ئه‌مه‌ریکا وه‌ک مه‌لامسته‌فا به‌زیندووی ناگه‌ڕێته‌وه‌ ناوتان. ته‌ندروستی تاله‌بانی واته‌ ته‌ندروستی ی ن ک و ئه‌و گرده‌ پیاوانه‌ی له‌ده‌وری مۆڵ بوون، واته‌ ته‌ندروستی خێزانێکی موشه‌خۆر و به‌ڵا بۆ گه‌لی کورد، تاڵه‌بانی خۆی به‌پێوه‌ ناگرێت که‌سێکی نزیک، که‌ له‌ سکرتارێت ئه‌مڕۆ پێی ڕاگه‌یاندم که‌ به‌س به‌وه‌ سه‌ریان لێتێک چووه‌ که‌ چۆن ئه‌م هه‌واڵانه‌ دزه‌ده‌کات و کوردستانپۆست ده‌یزانێ، که‌ تاڵه‌بانی نیازی چوونی هه‌یه‌ بۆ ئه‌مه‌ریکا بۆنمونه‌، بۆیه‌ وایان لێهاتووه‌ گومانیان له ‌هه‌موو که‌سێک بێت، به‌ڵێ تاڵه‌بانی ته‌واو ته‌ندروستی تێک چووه ‌و خۆی به‌پێوه‌ ناگرێت و به‌رده‌وام خه‌ریکی داو ده‌رمانه‌، ئه‌گه‌رچی زۆریش نه‌وسنه‌ و ناتوانی له‌ئاستی خواردندا خۆی بگرێت، ئه‌وه‌ش هێنده‌ی تر ژیانی لێ ئاڵۆزکردوه‌، تاڵه‌بانی ئه‌ڕوات بۆ ئه‌مه‌ریکا ڕه‌نگه‌ له‌ هۆڵی نه‌ته‌وه‌ یه‌گرتووه‌کانیش به‌قنچکانه‌وه‌ وڕێنه‌که‌ی بخوێنێته‌وه‌ و به‌هار بێنێته‌ چۆکان و دنیا و ئێراقیش بکاته‌ شامی شه‌ریف، به‌ڵام ئه‌مه‌ریکێکان ئه‌و نامه‌یه‌ی بۆ ده‌خه‌نه‌ سه‌مێز که‌ کاتی خۆی وه‌ک چه‌پێکی قلاپی و ساخته‌ بۆ شۆڕشی سورو گۆڕباشۆفی ناردووه، ئه‌و پیا هه‌ڵدانه‌ی بیر ده‌خه‌نه‌وه‌ که‌ به‌قه‌زافیدا هه‌ڵی داو پشتیوانی خۆی بۆ ده‌ربڕی، بیری ده‌خه‌نه‌وه‌ که‌ یه‌که‌مین که‌س بوو پیرۆزبای له‌خومێنی کرد.
نایگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئێراک و له‌وێ بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ سه‌ر ده‌نێته‌وه، ئاخر ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی پۆخڵ نه‌بێت ئه‌م هه‌موو عه‌ره‌به‌ چڵکنه‌ ڕوله‌ووڵاته‌که‌مان ناکه‌ن. ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی نه‌بێت کێ حه‌دی هه‌بوو ئاوا سانایی ژێرخانی ئه‌و نیشتمانه‌مان هه‌راج کات ، تاڵه‌بانی نه‌بێت پیاوانی ڕاکردووی ئاشبه‌تاڵ ده‌یانتوانی جارێکی تر بگه‌ڕێنه‌وه‌ کوردستان و ببنه‌وه‌ حاکم، تاڵه‌بانی کۆمه‌ڵێ که‌ڵچه‌ری زۆر دزێوی هێنایه‌ناومان ، چه‌پڵه‌ لێدان بۆ جاسوس و خائین، بوردن له‌ جه‌لاده‌کانمان، فه‌سادکردنی گه‌ل، فریودان، درۆی زۆر، ترسنۆکی، نانبڕین، دابه‌شکردنی زه‌وی زار، ده‌ست ماچکردنی فاشیه‌کان، گوڵدانان له‌سه‌ر دیکداتۆره‌کان، گریان له‌سه‌ر گۆڕی جه‌لاده‌کان، شعرنووسین و خوێندنه‌وه‌ بۆ ئاخونده‌کان، بچوک بوونه‌وه‌ بۆ ئاستی سفر، به‌خشینه‌وه‌ی پاره‌، وه‌ڕینی به‌ ڕۆژنامه‌نووسه‌ جه‌ربه‌زه‌کان، تیرۆری به‌رامبه‌ر پاڵه‌وان له ‌سلێمانی و ڕێوی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و شاره‌، خۆشبه‌ختانه‌ ئیستا سلێمانیشی نه‌ماوه‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌که‌، ئیستا ڕووی له‌ هه‌ولیر و که‌رکوک کردووه، له ‌هه‌ولێر له‌هۆڵێکی داخراودا، چونکه‌ پارتی له‌وه‌ زیاتر ڕێگه‌ی پێنادا، له‌که‌رکوکیش هه‌ر ده‌ڵێ و که‌س باوه‌ڕی پێ ناکات، بۆیه‌ هه‌موو چاودێره‌کان پێشبینی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن، که‌ تاڵه‌بانی ئه‌م جاره‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌ ناوتان، نه‌فریای پلینیۆم ده‌که‌وێت تا له‌وێ ساله‌ مزه‌ڵی و نمونه‌کانی خالیدی خوله‌ سور نمونه‌کانی بێنێته‌ ناو حیزب و بتره‌قێته‌وه‌ به‌ به‌عڵی ئه‌و خه‌ڵکه‌ نه‌فریا ده‌که‌وێت درۆ و ساخته‌ نامه‌که‌ی له ‌ئه‌سته‌مبوڵ بنووسێته‌وه، ئه‌ڕوات بۆ جه‌هه‌نه‌م که ‌ڕۆی ئه‌مجاره‌ نایه‌ته‌وه‌ ناوتان، ئای له‌و کاوسه‌، که ‌دروست ده‌بێت، ئه‌وده‌م هه‌موو مه‌ڕی کوردستانی گه‌وره‌ سه‌ربڕن ئه‌نفالی هه‌رچی ئاژه‌ڵ هه‌یه‌، ‌بیکه‌ن یارمه‌تیتان نادات و تاله‌بانی ناگه‌ڕێته‌وه‌ ناوتان ده‌ڕوات بۆ جه‌هه‌نه‌م.
ئه‌زمڕ
سلێمانی چوارباخ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە