ئایا راستە شێرکۆ بێکەس دەبێتە میوانی نەورۆز تیڤی لە ستۆکهۆڵم، شیعری حەماسیی و کوردایەتییان بۆ دەخوێنێتەوە؟
Sunday, 18/07/2010, 12:00
نامه‌یه‌کی کراوه‌بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی نه‌ورۆز تێ‌ڤی له ستۆکۆڵم
سڵاو به‌ڕێزان !
دەموێت به‌م چه‌ند دێره‌کورته‌ی خواره‌وه، ئێوه‌ی خه‌باتکار و ماندوونه‌ناس بە چەند زانیاریی و هەڵوێستیی کوردانە ئاگاداربکه‌مه‌وه:
ئێمه وه‌ک گه‌لی باشور.. ڕازی نابین که که‌سانی گه‌نده‌ڵ و گومان‌لێکراو بانگ بکه‌ن بۆ به‌رنامه‌کانتان ، چونکە بیستومانه شێرکۆ بێکه‌س و ڕه‌فیق سابیر گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ووڵاتی سوئید . ئه‌وان وه‌کو هه‌موو هاوڵاتیانی کوردستان ناتوانن له‌و گه‌رماو بێ کاره‌باییه‌دا، بژین، ئەوان بۆ گیرفانپڕکردن و دزییکردن لە کوردستان کاردەکەن و به‌گیانی وشه له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵکه‌دان، نەک بە راستیی، ئێمه ئیستا، کە هه‌ناسه‌مان بۆ نادرێت ، لێ ئه‌وانی شاعیر‌و گه‌نده‌ڵ له‌سه‌ر حسابی ئێمه به‌م دنیادا ده‌گه‌ڕێن و به‌پاره‌ی دزراو سه‌فه‌ر ده‌که‌ن و بێمنه‌تن ، پاشان ده‌زگای سه‌رده‌مه‌که‌ی شێرکۆ بێکه‌س تائێستا وه‌ڵامێکی جدیان نه‌داوه‌ته‌وه‌بۆ ئه‌و هه‌موو قسانه‌ی له‌سه‌ر شێرکۆ و ده‌زگاکه‌ی نووسراوه،ئێمه‌ده‌توانین ده‌روازه‌بۆ که‌سانی وه‌ک شێرکۆ ئاواڵاکه‌ین له‌کاتێکدا شێرکۆ مانگانه 10000 دۆلار وه‌رده‌گرێت له‌تاڵه‌بانی ،ده‌شێ شێرکۆ بخه‌ینه به‌ر ده‌م ئه‌م پرسیاره: ئایا تاڵه‌بانی و شێرکۆ ده‌توانن پێمان بڵێن و ڕوونکردنه‌وەمان بده‌نێ، که‌ئه‌و پاره‌یه زۆره‌له‌کوێوه‌هاتووه؟
ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌تانه‌وێ شێرکۆ بانگ بکه‌ن بۆ ستدیۆی نه‌ورۆز تێڤێ له‌ژێر ئه‌و پرسیارانه‌دا ڕایگرن، نەک شێرکۆ بانگ بکه‌ن تا شیعرمان بۆ بخوێنێته‌وه‌و درۆمان بۆ بکات ، ئەگەر وا نەکەن ئه‌وه ئێوه‌ش ده‌که‌ونه‌ژێر پرسیاره‌وه، چونکه شیعر هه‌ڵوێسته، ڕاستییه، ناکرێت شاعیر به‌شیعرێک وه‌سڵی پیسیی و گه‌نده‌ڵیی خۆی ده‌ربکات. شاعێرنابێت دزی له‌گه‌له‌که‌ی بکات و دوایش هۆنراوه‌ی بۆ بنووسێت.
ئێمه داواتان لێده‌که‌ین که ده‌روازه‌ی نه‌ورۆز تێڤێ بۆ ئه‌و که‌سه گومانلێکراوانه نه‌که‌نه‌وه له‌به‌ر خاتری ئه‌وه‌ی که کات پڕکه‌نه‌وه‌و به‌رنامه‌تان هه‌بێت.
ئیستا شێرکۆ و ده‌زگای سه‌رده‌م که‌س له کوردستان به فلسه قه‌ڵبێک کتێبه‌کانیان ناکڕێت ، تکایه ئێوه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی ئێمه‌ی به‌شمه‌ینه‌تی باشوردا بن، چونکه ئێمه نه‌ورۆز تێڤێ به‌هی خۆمان ده‌زانین.
ڕێز‌و حورمه‌تی زۆر
ئه‌زمڕ
چوارباخ سلێمانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست