کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


که‌تاڵه‌بانی ڕۆی ئه‌م جاره‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌ ناوتان

Sunday, 20/09/2009, 12:00


تاڵه‌بانی ئه‌مساڵ دوا ویزگه‌یه‌تی ، بۆیه‌ که‌ڕۆی بۆ ئه‌مه‌ریکا وه‌ک مه‌لامسته‌فا به‌زیندووی ناگه‌ڕێته‌وه‌ ناوتان. ته‌ندروستی تاله‌بانی واته‌ ته‌ندروستی ی ن ک و ئه‌وگرده‌ پیاوانه‌ی له‌ده‌وری مۆڵ بوون، واته‌ ته‌ندروستی خێزانێکی موشه‌خۆرو به‌ڵا بۆ گه‌لی کورد ، تاڵه‌بانی خۆی به‌پێوه‌ ناگرێت که‌سێکی  نزیک که‌ له‌ سکرتارێت ئه‌مڕۆ پێی ڕاگه‌یاندم که‌ به‌س به‌وه‌ سه‌ریان لێتێک چووه‌ که‌چۆن ،ئه‌م هه‌واڵانه‌  دزه‌ده‌کات و کوردستانپۆست ده‌یزانێ ،که‌ تاڵه‌بانی نیازی چونی هه‌یه‌ بۆ ئه‌مه‌ریکا بۆنمونه‌ ، بۆیه‌
وایان لێ هاتوه‌ گومانیان له‌هه‌موو که‌سێک بێت ، به‌ڵێ تاڵه‌بانی ته‌واو ته‌ندروستی تێک چوه‌و خۆی به‌پێوه‌ ناگرێت و به‌رده‌وام خه‌ریکی داو ده‌رمانه‌ ،ئه‌گه‌رچی زۆریش نه‌وسنه‌ و ناتوانی له‌ئاستی خواردندا خۆی بگرێت ، ئه‌وه‌ش هێنده‌ی تر ژیانی لێ ئاڵۆز کردوه‌ ، تاڵه‌بانی ئه‌ڕوات بۆ ئه‌مه‌ریکا  ڕه‌نگه‌ له‌ هۆڵی نه‌ته‌وه‌ یه‌گرتۆکانیش به‌قنچکانه‌وه‌ وڕێنه‌که‌ی بخوێنێته‌وه‌ و به‌هار بێنێته‌ چۆکان و دنیاو ئێراقیش  بکاته‌ شامی شه‌ریف ،به‌ڵام ئه‌مه‌ریکێکان ئه‌و نامه‌یه‌ی بۆده‌خه‌نه‌ سه‌مێز که‌کاتی خۆی وه‌ک چه‌پێکی قلاپی و ساخته‌ بۆ شۆڕشی سورو گۆڕباشۆفی ناردوه‌ ، ئه‌و پیا هه‌ڵدانه‌ی بیر ده‌خه‌نه‌وه‌ که‌ به‌قه‌زافیدا هه‌ڵی داو پشتیوانی خۆی بۆ ده‌ربڕی، بیری ده‌خه‌نه‌وه‌ که‌ یه‌که‌مین که‌س بوو پیرۆزبای له‌خومێنی کرد.
نایگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئێراک و له‌وێ بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ سه‌ر ده‌نێته‌وه‌ ، ئاخر ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی پۆخڵ نه‌بێت  ئه‌م هه‌موو عه‌ره‌به‌ چڵکنه‌ ڕوله‌ووڵاته‌که‌مان ناکه‌ن . ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی نه‌بێت کێ حه‌دی هه‌بوو ئاوا سانایی  ژێرخانی ئه‌و نیشتمانه‌مان هه‌راج کات ، تاڵه‌بانی نه‌بێت پیاوانی ڕاکردووی ئاشبه‌تاڵ ده‌یانتوانی جارێکی تر بگه‌ڕێنه‌وه‌ کوردستان و ببنه‌وه‌ حاکم ، تاڵه‌بانی کۆمه‌ڵێ که‌ڵچه‌ری زۆر دزێوی هێنایه‌ناومان ، چه‌پڵه‌ لێدان بۆ جاسوس و خائین، بوردن له‌ جه‌لاده‌کانمان ، فه‌سادکردنی گه‌ل ،فریودان ،درۆی زۆر،  ترسنۆکی ، نانبڕین ، دابه‌شکردنی زه‌وی زار، ده‌ست ماچکردنی فاشیه‌کان ، گوڵدانان له‌سه‌ر دیکداتۆره‌کان ، گریان له‌سه‌ر گۆڕی جه‌لاده‌کان ، شعرنوسین و خوێندنه‌وه‌ بۆ ئاخونده‌کان ، بچوک بونه‌وه‌ بۆئاستی سفر ، به‌خشینه‌وه‌ی پاره‌ ،وه‌ڕینی به‌ ڕۆژنامه‌نوسه‌ جه‌ربه‌زه‌کان ، تیرۆری به‌رامبه‌ر پاڵه‌وان له‌سلێمانی و ڕێوی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وشاره‌ ، خۆشبه‌ختانه‌ ئیستا سلێمانیشی نه‌ماوه‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌که‌ ،ئیستا ڕوی له‌هه‌ولیر و که‌رکوک کردوه‌ ،له‌هه‌ولێر له‌هۆڵێکی داخراودا چونکه‌ پارتی  له‌وه‌ زیاتر ڕێگه‌ی پێنادا ،له‌که‌رکوکیش هه‌ر ده‌ڵێ و که‌س باوه‌ڕی پێ ناکات ، بۆیه‌ هه‌موو چاودێره‌کان پێشبینی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ تاڵه‌بانی ئه‌م جاره‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌ ناوتان ، نه‌فریای پلینیۆم ده‌که‌وێت تا له‌وێ ساله‌ مزه‌ڵی و نمونه‌کانی خالیدی خوله‌ سور نمونه‌کانی بێنێته‌ ناو حیزب و بتره‌قێته‌وه‌ به‌ به‌عڵی ئه‌و خه‌ڵکه‌  نه‌فریا ده‌که‌وێت درۆو ساخته‌ نامه‌که‌ی له‌ئه‌سته‌مبوڵ بنوسێته‌وه‌ ،ئه‌ڕوات بۆ جه‌هه‌نه‌م که‌ڕۆی ئه‌مجاره‌ نایه‌ته‌وه‌ ناوتان ،ئای له‌و کاوسه‌ که‌دروست ده‌بێت ، ئه‌وده‌م هه‌موو مه‌ڕی کوردستانی گه‌وره‌ سه‌ربڕن ئه‌نفالی هه‌رچی ئاژه‌ڵ هه‌یه‌ ‌بیکه‌ن یارمه‌تیتان نادات و تاله‌بانی ناگه‌ڕێته‌وه‌ ناوتان ده‌ڕوات بۆ جه‌هه‌نه‌م ..
سلێمانی چوارباخ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە