پیاوه په‌مه‌یه‌که ته‌ریق نابێته‌وه؟
Friday, 09/04/2010, 12:00
ئه‌و کورسیه قه‌ره‌بوه‌ی به‌پێی ئه‌نجامی ساخته کارێکه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق
به‌خشرا به فواد مه‌عسوم، یان پیاوه په‌مه‌یه‌که ،که کلاونێکه له‌و گۆڕه .
پێشتر ئه‌م فوئاد مه‌عسومه ئه‌ی ووت دوای ئه‌م ده‌وره‌یه من خۆم خانه‌نشین ده‌که‌م ،ئاخر خزمینه دیوتانه که‌سێک تۆزێ شه‌هامه‌تی تێدابێت به‌و شێوه‌یه خۆی چکۆله بکاته‌وه ئه‌م پیاوه (ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی و له‌په‌رله‌مانی عێراقیشدا سه‌رۆکی لیستی هاوپه‌یمانی بووه) ،که‌چی هه‌نوکه دوای خۆ کاندیدکردنی له‌هه‌ولێر خزمه‌کانی خۆشی ده‌نگیان پێ نه‌دابوو بۆیه واڕووت بۆته‌وه ،به‌په‌له پارتی به‌خێری خۆی ئه‌و کورسیهیهیان پێدا تا له‌وێ له‌ناو په‌رله‌ماندا له‌سه‌ر دۆشه‌که‌ڵه دانه‌نیشێت، پیاوه په‌مه‌یه‌که چۆن ئه‌و سوکایه‌تیه‌ی قبوڵ کرد؟ لام وایه قانعی شاعره فه‌رموویه‌تی (پاره به‌قوربان خه‌ت و شێرت بم) به‌ڵێ زۆری په‌رله‌مانتاره‌کانی کورد له په‌رله‌مانی عێراقدا خاوه‌نی کۆمپانیان و خه‌ریکی بازرگانی کردن به فوئاد مهعسومیشهوه.
ئایا ده‌زانن په‌رله‌مانتاره کورده‌کان چه‌ندیان موڵک و ماڵ کڕیوه له‌به‌غداد؟ من دانه‌یه‌کیان له‌نزیکه‌وه ده‌ناسم ئه‌یووت به‌غداد شاری ڕسقه . خوابکات هه‌ر له‌وێ بم ، فواد مهلامهعسوم به‌خاوخێزانه‌وه خه‌ریکی تاڵانین له‌سه‌ر کورد و دۆزه‌که‌ی له‌به‌غداد . من نازانم که‌ی ئه‌م دزانه پاره‌کانیان سه‌رف ده‌که‌ن؟ یان چی له‌و هه‌موو پاره‌یه ده‌که‌ن؟ یان نازانم که‌ی تێرده‌خۆن؟
فوئاد مه‌عسوم چه‌نده ته‌مه‌نی ماوه پاشان ئه‌و سه‌رۆکی لیستی کوردستانی بوو هیچی بۆ نه‌کرا ،هه‌نوکه
له‌سه‌ر دۆشهکهڵهکهی مه‌سعود بارزانی چی بۆ ده‌کرێت ؟ فواد و سه‌عدی پیره ده‌بوو
خۆکوژیان بکردایه ئه‌م قسه‌زلانه نه‌یان توانی تاکه کورسیه‌کیش له‌ناو هه‌ولێردا بێنن
فوئاد مه‌عسوم بۆ واز ناهێنێ بۆ ڕێگه بۆ که‌سانی تر چۆڵ ناکات ، چی داوه له‌و ڕاکه ڕاکه و سه‌ر ئێشییه؟ ئه‌ویش وه‌ک تاڵه‌بانی که خه‌ریکه سوێی ده‌بێته‌وه بۆ سه‌رۆک کۆماری هه‌موو شتێک ده‌کات به‌س بیکه‌نه‌وه به‌سه‌رۆک کۆمار ، پیاوه پهمهیهکهش به‌هه‌مان شێوه به هه‌موو شتێک ڕازییه، به‌س بگه‌ڕێته‌وه بۆ به‌غداد ، به‌غداد بۆ ئه‌و واته پاره ،پاره‌ش واته هه‌موو شتێک. نازانم ئه‌م پیره‌مێردانه چیان ماوه بیده‌ن به‌خه‌ڵکی کورد ،تاکه‌ی به‌رۆکمان به‌رناده‌ن ، قه‌ت ئه‌وجاره‌م بیر ناچێ که کاک کۆسره‌ت له هێرۆی پرسی ئه‌رێ پێم ناڵێ ی ئه‌م دکتۆر فواده تائیستا چی کردوه بۆ کورد و بۆ یه‌کێتیی؟ ئه‌مه دوای خیانه‌ته‌که‌ی پارتی بوو 31 ئاب ، هێرۆش تریقایه‌وه ووتی وازی لێ بێنه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست