کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مراد قه‌ره‌یلان با پشت له‌خه‌ڵکی باشور نه‌‌کات

Sunday, 19/07/2009, 12:00


(به‌هه‌موو کوردان ده‌ڵێم خۆتان له‌چاره‌نوسی خۆتان بگه‌ڕێن) ئۆجه‌لان
قه‌ره‌یلان سه‌رۆکی ئیستای پارتی کرێکاران ئه‌و پیاوه‌ی قسه‌کانی به‌هه‌ند وه‌رده‌گیرێت و حسابی جدی بۆ ووتاره‌کانی ده‌کرێت که‌چی نه‌یتوانی خۆی بێلایه‌ن کات و پشتی کرده‌ خه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌تی باشوری کوردستان و ووتی (من بارزانی به‌شیاو ده‌زانم بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم)* له‌کاتێکدا بانگه‌وازی ئه‌وه‌ده‌که‌ن که‌ پ ک ک پشگیری هیچ لیستێک و قه‌واره‌یه‌کی سیاسی ناکات و لاشیان ناخۆش بوه‌، که‌ غه‌درێکی جدی له‌ لیستی هیواکراوه‌ که‌ زۆریان به‌ پاشکۆی پ ک ک ی هه‌ژمون ده‌که‌ن ئه‌وه‌و لیستی هیواش که‌ خۆیان دوره‌ په‌رێز ده‌گرن له‌هه‌ڵبژاردن و بایکۆتی هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن له‌کاتێکدا بایکۆت کردنی هه‌ڵبژاردن واته‌ یارمه‌تی دانی لیستی کوردستانی پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگه‌ ناڕازیانه‌ی باشور و په‌راوێز خستنیان جگه‌ له‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌و به‌ڵێن و گفتانه‌ی که‌ پ چ دک دابووی به‌لایه‌نگرانی و ووتوبیان ئێمه‌ چ شێوه‌یه‌ک له‌په‌رله‌مانمان ده‌وێت و چۆن کار ده‌که‌ین بۆ په‌رله‌مانێکی کاراو چالاک له‌په‌رله‌ماندا ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ڕاستی ئه‌م بابه‌ته‌ بسه‌لمێنین ده‌بێ بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ ناو ئه‌و ئه‌رکیفه‌ چڕه‌که‌ی ناو پ چ دک که‌ به‌رهه‌می هێناوه‌ لێ هه‌نوکه‌ خۆیان دوره‌ په‌رێز ده‌گرن و لایه‌نگرانیان هان ده‌ده‌ن که‌ده‌نگ نه‌ده‌ن و سه‌رۆکی ئێستای پ ک ک ش بارزانیمان به‌که‌سێکی شیاو بۆ ده‌ستنیشان ده‌کات که‌دیسان ئه‌و هه‌ڵبژێرین ، گه‌لۆ ده‌بێ مراد قه‌ره‌یلان چۆن ئه‌م قسه‌یه‌ی کردبێت بشێ سه‌رۆک بارزانی گفتی نه‌دابێت بایکۆتی قه‌ندیل دوای هه‌ڵبژاردن هه‌ڵگرێت یاخوت ئه‌و ژوری عه‌مه‌لیاته‌ی شاری هه‌ولێر به‌ده‌ستی خۆی تێک نه‌دات یاخود ئه‌و ڕه‌شه‌کوژیه‌ی خه‌سته‌خانه‌ی هه‌ولێر باسبکات و داوای لێ بوردن له‌و کوژراوانه‌بکات بڵێ ئیتر له‌بۆردومانه‌ کانی تورک بێته‌ ده‌نگ و ئه‌ویش وه‌ک گفتی دا ده‌ست له‌کارو باری دیاربه‌کر وه‌ردات ئاخر مراد قه‌ره‌یلان پیاوێکی هێنده‌ وشیارو سه‌رکرده‌یه‌کی ئه‌مه‌نده‌ خۆشه‌ویست بوو لامان که‌چی ئیستا له‌ئاستی بارزانیدا بۆوای لێهات که‌ئیمه‌ی توشی شۆک کرد من که دۆستێکی دڵسۆزو هه‌وادارێکی پ ک ک بووم بڕوام وابوو که‌ ڕێبازی ئاپۆ چی ده‌توانێ نیشتمانمان بۆ ڕزگار کات که‌چی مراد قه‌ره‌یلان دژ به‌ ڕێبازی سه‌رۆک ئاپۆ ئاخاوتنی داوه‌ چونکه‌ له‌مێژه‌ ئاپۆ ده‌ڵێ نه‌قش به‌ندێکان زۆر له‌سه‌ر کورد خه‌ته‌رێکی گه‌وره‌ن ده‌بێ ئێمه‌ شه‌ڕی ئه‌و فیودالانه‌ بکه‌ین، که‌چی له‌کاتێکدا فرسه‌ت بۆ گه‌لی باشور ده‌رکه‌وتوه‌ قه‌ره‌یلان پشت له‌خه‌ڵکی باشورده‌کات و له‌لاوه‌ پێیان ده‌ڵێ ده‌نگ به‌ بارزانی بده‌ن که‌ حه‌ریفه‌که‌ی به‌ڕێز د که‌مال میراوده‌لی ده‌ڵێ ده‌توانم بیسه‌لمێنم که %80 کاره‌کانی با‌رزانی خیانه‌ته‌ من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دابووم قه‌ره‌یلانی سه‌رکرده‌ ئه‌و قسه‌یه‌ی نه‌کردایه‌ چونکه‌ ئه‌مه‌ بۆ مێژووی پ ک ک خراپ ده‌که‌وێت له‌سه‌ریان داواش له‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان ده‌که‌م که‌ قه‌ره‌یلان ئاگادار که‌ن ڕونکردنه‌وه‌ی زیاتر بداد چونکه‌ به‌وقسه‌یه‌ ئێمه‌ نه‌ک نیگه‌ران به‌ڵکو توڕه‌ ده‌بین قه‌ره‌یلان چاک ده‌زانێ له‌ماوه‌ی 18 ساڵ حوکمی تاڵه‌بانی بارزانیدا چیمان چنیوه‌ته‌وه‌ خۆزگه‌ پ ک ک هه‌ر بێلایه‌ن ده‌بوو نه‌ک پێمان بڵێت بارزانی شیاوه‌ ئاخر که‌ ده‌قه‌ومێ بارزانی خۆی ده‌شارێته‌وه و دانی ده‌تاته‌ ژان

* بۆ چاوپێکه‌وتنی مراد قه‌ره‌یلان بڕوانه‌ سایتی ئاوێنه‌
گۆیژه
سلێمانی‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە