هۆمه‌ر دزه‌یی نه‌وشیروان و سه‌ددام حسێن به‌یه‌کتر ده‌شوبهێنێ
Sunday, 08/11/2009, 12:00
هۆمه‌ر دزه‌یی پیاوێکی ماستاوچیی، ڕیاکه‌رێکی بێشه‌رم، گه‌مژه‌یه‌کی ناسیاسیی، که به پێی پلانێکی شاراوه، ترس له‌ناو گه‌لی کوردا ده‌چێنێ، پێمان ده‌ڵێ کورد ده‌ور دراوه، ئه‌وه‌تانێ ووتارێکی ترسنۆکانه‌ی نووسیوه له هاووڵاتی و دوای له‌کوردستانی نوێ‌دا به ووتاری پڕبایه‌خ ناوی براوه، بڵاویان کردۆته‌وه، دیسان له سه‌ر پێشنیاری من کوردستانپۆستیش بڵاوی کرده‌وه.
هۆمه‌ر مرۆڤێکی هێنده درۆزن و ده‌به‌نگه ده‌ڵێ من له‌ساڵی 1948 ته‌وه له‌فه‌خامه‌تی تاڵه‌بانی ده‌ڕوانم و ئه‌و ئێمه‌ی ڕاهێنا گۆڕان بکه‌ین.
هۆمه‌ر ده‌یه‌وێ پێمان بڵێ، به‌ڵی من له‌و ساڵانه‌وه سیاسه‌ت ده‌که‌م و ماوه‌یه‌کی تر ده‌بینن هۆمه‌ر ده‌ڵی منیش ده‌سته‌ی دامه‌زنێره‌ی کۆمه‌ڵه و یه‌کێتی بووم، ده‌سته‌ی هجوم بووم له دروستکردنی ژینکافدا منداڵێکی زیته‌ڵه بووم، که چووم بۆ کۆماری مهاباد، له‌وێ له حزوری قازی و مه‌لامسته‌فادا گۆرانیم ووتوه، ئه‌وه من بووم هۆنراوه‌م خوێنده‌وه قانعی شاعیر نه‌بوو، ئه‌وه من بووم وانه‌ی کوردیم ده‌وته‌وه که‌ریم زه‌ند نه‌بوو ، هه‌رمنیش بووم له‌گه‌ڵ چوار ئه‌فسه‌ره‌که‌دا گیرام له‌به‌ر بچوکی له‌ژێر ده‌رگاکه‌وه هاتمه ده‌ره‌وه و هه‌ڵهاتم بۆ ئه‌مه‌ریکا.
هۆمه‌ر ده‌ڵێ تاڵه‌بانی گۆرانه ئه‌و خوای گۆرانه . کورد ده‌بێ مێژوو بخوێنێته‌وه ئه‌وه نییه دروشمه‌کانی شۆڕشی فه‌ڕه‌نسا درۆ بوو، ئه‌وه نییه ئه‌و هه‌موو به‌ناو شۆڕشانه هه‌موو دروشمی بریقه‌داریان هه‌ڵکرد و دوایش درۆیان کرد له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا کرد و سه‌ر ئه‌نجام له‌جێ ی به‌خته‌وه‌ری گۆڕی به‌کۆمه‌ڵیان بنیاد نا. بڕۆن مێژوو بخوێنه‌وه ئاخر نه‌وشیروان هه‌موو گیانی په‌یمانه به‌ڵام که‌س به‌په‌یمان هیچی بۆ سه‌وز نه‌بووه . ده‌یه‌وێ پێمان بڵێ: به‌ڵی چی شکستی یه‌کێتیی نیشتیمانیی هه‌یه هه‌مووی به‌رهه‌می کاکه نه‌وه‌یه. منیش ده‌ڵێم ڕاسته چونکه ئه‌م بێده‌نگیه‌ی نه‌وشیروان له به‌رامبه‌ر ووتاره درۆزنه‌که‌ی تاڵه‌بانی مانای ژێره‌وه‌ی هه‌یه و هه‌موومانی توشی گومان کردووه . ئاخر ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان بێده‌نگی هه‌ڵنه‌بژێرێ هۆمه‌رێکی ته‌ڕپۆش و خه‌و به‌قونسوڵ بینینه‌وه ئاوا ناپه‌یڤێ، هۆمه‌ر به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوه ده‌ڵێ: هه‌رچی بۆ کوردی به‌قه‌ولی ئه‌و تورکیا هه‌یه بکرێ حه‌کیمی تاڵه‌بانییه. هۆمه‌ر لێره‌وه ده‌به‌نگی ده‌رده‌که‌وێت که به‌ڵێ ئه‌و چاک ده‌زانێ ئاغاکه‌ی تاڵه‌بانی ده‌ستی تورک ڕاده‌موسێ بۆ خاتری ڕازیکردنی تورکان. هۆمه‌ر پێشتریش کۆمه‌ڵێ شه‌کری به‌رامبه‌ر پ ک ک شکاند لێ نوسه‌رانی کوردستانپۆست لێی هاتنه‌ده‌نگ و ماوه‌یه‌ک بوو سۆراغی نه‌بوو، ئه‌وه ئیستا ده‌ستی کردۆته‌وه به‌ماستاوکردن بۆ ئاغاکه‌ی به‌ڵکو خوایه ده‌سکه‌وتێکی هه‌بێت و به‌شی ئه‌میش بکه‌وێت.
هۆمه‌ری گێل نازانێ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌م هاتوه له کوردستان، به‌تایبه‌تیی له باکوور خوێنی ڕژاوو ماندووبوونی که‌سانێکن که که‌رامه‌تیان هه‌یه و ئازا‌و به‌هه‌ڵوێستن نه‌ک وه‌ک و ئه‌و 60 ساڵه دوور له هه‌موو میلله‌ته‌که‌ی ژیان به‌سه‌ر ده‌بات ئه‌مڕۆ بۆ سه‌رفتره گه‌ڕاوه‌ته‌وه شه‌کر ده‌شکێنی
هومه‌ر تۆی ترس و وره‌به‌ردان ده‌ڕێژێ وه‌ک سه‌رۆکه گیپنه‌که‌ی ده‌مانکات به‌عێراقی و پێمان ده‌ڵێ خۆتان فێری عه‌ره‌بی که‌ن تا له‌وڕێنه‌کانی تاڵه‌بانی حالێ بن، ده‌نا دوا ده‌که‌ون له ژیان.
هۆمه‌ری ده‌به‌نگ به‌وه نییه سه‌رت سپی بووه، تۆ جگه له‌خزمه‌تی دوژمنانی کورد هیچی تر ناکه‌یت به‌م نوسینانه‌ت .
هیوام وایه نوسینه‌که‌ن هه‌موو که‌س بیخوێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی کاتێک گوێیان له گۆرانییه‌کت ده‌گرن، له‌گه‌ڵیدا بڕشێنه‌وه و که‌ناڵه یان ڕادیۆکه بگۆڕن .
تۆی گزگل و ئاغاکه‌شت ناگه‌نه قه‌یتانی پێڵاوێکی دڕاوی گه‌ریلایه‌ک چاک بزانه.
ئه‌زمه‌ڕ
چوارباخ سلێمانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست