من له‌جێگه‌ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بم هه‌موو مانگێک کۆنگره‌یه‌ک ده‌به‌ستم
Monday, 14/06/2010, 12:00
دور له‌ئیستا ، سه‌رده‌مێک به‌نده له‌گه‌ڵ ئه‌و پارتهدابووم . راستی ئێمه کۆمه‌ڵه بووین و گاڵته‌مان به به‌کێتی ده‌هات ، بگره بهزهیشمان به‌وانه دا ده‌هاته‌وه که بزوتنه‌وه یان هێڵی گشتی بونایه . شه‌هید ، شه‌ڕکه‌ر، زیندانی ، کادێر ، ڕیخستنهکان ، هه‌مووی کۆمه‌ڵه بوو . بیرمه له‌ڕادیۆی ده‌نگی کوردساندا
گوێگرێک پرسیاری ناردبوو . داخۆ بۆچی هه‌موو شه‌هیده‌کان کۆمه‌ڵه‌ن ؟ که‌چی ئه‌مه چه‌ند ڕۆژێکه
ئه‌و گه‌ڕه‌که‌یان تێک داوه وکه‌س نه‌یده‌توانی لێوه‌ی بگوزه‌رێ . یه‌که‌مین ڕۆژ له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌کما چوین
تا بتوانین ڕیپۆرتاژێک بۆ کوردستانپۆست ئاماده‌که‌ین ،نه‌مان توانی چونکه هێنده چه‌کداری ڕه‌زاگرانی لێ بوو . تا له‌لای ئه‌بوو سه‌ناوه به‌و کۆڵانانه‌ی زه‌رگه‌ته‌دا هاتینه‌وه به‌ختیاری و له‌وێوه به‌پێ تانزیکی باخچه‌ی (عه‌بدول ره‌حمانی زه‌بیحی) چوین چوار دانه جار ئێمه‌یان پشکنی ، چه‌کدارێکی قه‌شمه‌ر ووتی باتری ته‌له‌فۆنه‌کانتان ده‌ربێنن و پێنوسێکم پێ بوو لێیان وه‌رگرتم ،ووتم ئه‌وه چی یه ئه‌و قه‌ره‌باڵغیه ؟ که‌س وه‌ڵامی نه‌دامه‌وه. هه‌ر ئه‌وه‌نه‌یان ووت که وه‌ستان قه‌ده‌غه‌یه .
ووتم دور له‌ئێستا منیش چه‌کدار بووم به‌ڵام قه‌ت ئه‌مه‌نه ترسنۆک و سوک نه‌بووم که له‌و به‌ر خۆره
پاسی کۆڵانه‌کان بکه‌م ،نه‌با ژنێک ، سڵق فرۆشێ ، منداڵێکی چه‌تون، گوزه‌ر بکات . به‌هه‌ر حاڵ ئیستا
کۆنگره ته‌واو بوو ، یه‌کێتی له‌بناغه‌وه گۆڕا . تاڵه‌بانی بوهوهوه به‌سکرتێری گشتی ،،،ها هاها بۆ پێده‌که‌نن ئه‌و پیاوه حه‌ریفی نی یه ، چونکه سۆسیال دیمکراته‌کان تائهمرن ده‌بێ سکرتێر بن . کۆسره‌ت وبهرههمیش جێگرین ، ئه‌وانیش وه‌ک یاسای نه‌گۆڕن و وه‌ک کارتۆنی به‌تاڵ هه‌ر له‌جێ ی خۆیان دانراون ،هێرۆ چوه سهرکردایهتتی، خزمینه بیرتانه ؟ کۆسره‌ت ره‌سوڵ ووتی خۆ ئه‌و سه‌رکردایه‌تی بێت یان نا هه‌ر ده‌ستی یه‌که‌مه جاببێت باشتره . ئه‌وانی تریش کوڕ‌و کوڕه‌زاو خزم و خزمێنهن که‌ده‌ر چون . به‌نده هه‌موو ڕۆژێک ڕۆژنامه‌یه‌کم ده‌برده‌وه بۆ ماڵه‌وه ئێواران کهفڕێیان ده‌دا له دائیره ده‌مبرده‌وه سه‌یری وێنه‌کانم ده‌کرد ، ئه‌رێ من که‌سم نه‌ده‌ناسێوه ،نهم ده‌زانی ئه‌م هه‌موو سه‌ره
بۆیاخکراوه چۆن له‌و هۆڵه خزاون ؟ ئه‌رێ ئه‌مانه له‌کوێ بوون که کاتی لێقه‌ومان بوو ؟ ئه‌رێ ئه‌مانه وه‌ک ئێمه پێناسه‌ی پارتی زانیان هه‌یه؟ ئه‌رێ ئه‌مانه ئه‌وانه نه‌بوون که فایله‌کانیان به‌قه‌ده‌ر قورسای خۆیان بوو؟ ئه‌رێ ئه‌مانه ئه‌وانه نه‌بوون که د. جه‌زا چنگیانی ڕیپۆرتاژه‌که‌ی له‌سه‌ر نوسین کچه خانهقینێکه ، ئائا،،،،،،،، په‌نجه‌که ،،،،،
دنیا سه‌یره کێ کردی کێ خواردی ؟ ئه‌رێ بۆچی کۆنگره‌تان به‌ست ؟ چیتان گۆڕێ؟ چی ده‌گۆڕن؟
به‌ڕاستی شه‌رمه بۆ به‌شدار بوانی ناو کۆنگره . ئه‌ی چی وه‌ڵامی شه‌هیدان و هاوڕکانی سه‌نگه‌ر ده‌ده‌نه‌وه .ده‌ڵێن هه‌موو ده‌نگه‌کان 100% ناو هۆله‌که ده‌نگیان به‌تاڵه‌بانی دا ،ئه‌رێ تاڵه‌بانی و سه‌دام
جیاوازیان چی بوو ؟ خۆ که هه‌ڵبژاردن ده‌بوو سه‌دام 97% ی ده‌نگه‌کانی ده‌هێنا ،که‌چی مێدیا ڕووزه‌رده‌که‌ی یه‌کێتی ده‌ڵێ بێ حه‌ریف 100 % ده‌نگه‌کان بۆ تاڵه‌بانی چوو .
من پێشنیار ده‌که‌م وه‌ک که‌سێکی ئه‌م شاره هه‌موو مانگێ کۆنگره‌یه‌ک ببه‌ستن ،به‌ڵام له ته‌لاری هونه‌ر نا به‌ڵکو له‌جێگه‌یه‌کی تر ، چونکه زۆر جوێن و دوعاتان لێ کرا ،ئه‌گه‌ر چی ویسف زۆزانی داوای لێ بوردنی کرد ،به‌ڵام ئێمه‌ی خه‌ڵکی ئه‌وشاره هه‌ر جوێنتان پێ ده‌ده‌ین . چونکه ناتوانین له‌ئێوه‌ی پۆخڵ و گه‌نده‌ڵ ببورین ،خۆ قاپتان نه‌شکاندوه تالێتان ببورین ،ئێوه تاوانتان کردوه تاوان ،له‌چیتان ببورین ؟ئێمه چۆن ببورین که‌ئێوه نه‌تان ته‌وانی فایل داره‌کان ڕسواکهن و نه‌تان توانی تاڵه‌بانی تڕۆکهن ،هه‌ی تڕۆکانی ناو کۆنگره ،
ئه‌زمڕ
سلێمانی چوارباخ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست