به‌رهه‌م ساڵح چه‌نده مه‌یدانی یه.....
Tuesday, 22/12/2009, 12:00
ڕێگه ناده‌ین هه‌رێمی کوردستان بکرێته پێگه‌یه‌ک بۆ هێرشکردنهسهرهیچ ووڵاتێکی دراوسێ (به‌رهه‌می کوڕی ساڵح)
ئه‌م قسه‌یه مانای ژێره‌وه‌ی هه‌یه و باوه‌ڕم وایه به‌رهه‌م په‌یمانی داوا به‌تورک و فارس خۆی سه‌رپه‌رشتی هێرشه‌کانی سه‌ر قه‌ندیل بکات جله جه‌یشی شهعبێکان له‌به‌ر ده‌کات ئه‌م قاره‌مانه نه‌جیبه .
کاتی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی 25 .7 به‌رهه‌م له‌سنوری شاری سلێمانی ماخۆلانی گرتبوو ،شان به‌سانی حه‌زیزی وه‌یسی ئیتلاعاتدا، به‌کره‌جۆ ،پارکی ئازادی ، گردی سه‌یوان ،ڕه‌شکردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌کان .دوا دیداری کۆمێدیشی کهبهدیداری مه‌یدانی ناوزه‌ند کرا .کردنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی داد بوو که ته‌نها قهباغێکهو هیچی تر .ئه‌وه‌تا دوای شه‌ش مانگیش هه‌ر جارێ دادگای سلێمانی نه‌گوازراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌و باڵه‌خانه ڕوو زه‌رده و به‌رهه‌می کوڕی ساڵحیش ته‌ریق نابێته‌وه
له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌رهه‌م سه‌ردانی ووڵاتی خوێنی کرد ، له کارێکی مه‌یدانیدا خۆی گه‌یانده تونێلێک و چه‌ند وێنه‌یه‌کی گرت ئه‌و تونێله‌ی له‌سالێ 1974 رهوه نه‌خشه‌ی بۆ کێشراوه و هه‌نوکه‌ش به‌ته‌واوه‌تی ته‌واو نه‌بوه ، ئێمه‌ی کورد له‌وه نه‌گه‌شتین چونی به‌رهه‌م بۆ ئه‌و تونێله مانای چی بوو ؟ ده‌یه‌وێت چیمان پێ بڵێت ؟ بڵێت وه‌عدی شه‌ره‌ف بێت ده‌نگمان پێبده‌ن تونێلی واتان بۆ دروست ده‌که‌ین ،وه‌ک خه‌سته‌خانه 400 قه‌ره‌وێڵه‌که‌ی سلێمانی . لهگهڕهنهوهیدا بۆ هه‌رێمه نه‌گبه‌ته‌که‌ی کورد به‌رهه‌م له‌ناو له‌فڕۆکه‌که‌دا کۆمه‌ڵێ درۆی کرد چونکه ئه‌و فێره واده‌زانێ ژیان ته‌نها قسه‌کردنه به‌رهه م ووتی(كوردایه‌تیی ڕه‌سه‌ن خۆخواردنه‌وه‌و خۆدزینه‌وه نییه له‌ڕاستییه‌كانی ده‌وروبه‌رمان، به‌ڵكو په‌یوه‌ندیی به‌ستن و به‌دواداچوونی به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شه)
ئه‌گه‌ر ئه‌مه کوردایه‌تی ڕه‌سه‌ن بێت ئه‌دی ناڕه‌سه‌ن کامه‌یه به‌ردانی جه‌لادان و شکوا بۆ کردنێتی ؟
به‌رهه‌م لای وایه کوردایه‌تی ده‌کات ئاخر سه‌مه‌ره‌ی ئه‌م ووڵاته‌ی ئێمه له‌وه‌دایه ،کوردایه‌تی بۆته ئه‌و دیارده‌یه که له‌سه‌ر خوێن و ماندبوونی هاو خوێن و هاو نیشتمانێکانی خۆمان و به‌شه داگیر کراوه‌کانی تری ووڵات خۆمان ئاسودهکهین ،چونکه ئه‌وان ده‌بێ به‌کۆیله‌ی بژین چونکه ئێمه چاره‌نوس و بهرژهوهنیمان وا ده‌خوازێت،به‌رهه‌م ووتی ده‌مانه‌وێ ئه‌م هه‌رێمه پردی ته‌بای بێت له‌نێوان گه‌لانی ناوچه‌که‌دا . ئاخر ئه‌مه کۆمێدیا نی یه که ئه‌م قه‌شمه‌ری سیا سیه ده‌یڵێت ؟ ته‌بای بۆ خه‌ڵک به‌ڵام بۆ گه‌له‌که‌ی خۆت وێرانی نه‌گبه‌تی و هێرش و خوێن ،به‌رهه‌م ده‌زانێ له‌به‌غدادی تاوان بوون به‌پوش برنج سوکایه‌تی و بێ ڕێزیان پێده‌کرێت که‌چی داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕێز ده‌کات ،ئاخر ڕێز له‌سیاسه‌تدا که‌ی هه‌بوه ئێوه به‌هه‌ڵه‌داوان چونه به‌غداد ئه‌و کاته‌ی ڕژێمی ئێراک خاوه‌نی پۆلیسێکی هات و چۆش نه‌بوو
ئێوه‌ی خائین چون خوێنی نوێتان کرده به‌ری ئه‌و ڕژێمه‌ی ئه‌مڕۆ پێتان ڕاده‌بوێرێت ،به‌رهه‌م به‌س سیاسی نی یه ئه‌و قسانه‌ی ئه‌و ده‌یکات سه‌رتاپا درۆیه له‌و دیداره‌دا ماستاو بۆ مه‌سعودی ته‌زویرو نێچیری
هه‌رزه دکتۆری ته‌زویر ده‌کات. ده‌ڵێ من درێژه به‌ڕێبازی ئه‌و قه‌شمه‌رانه ده‌ده‌م .به‌رهه‌م ده‌ڵێ تاکه ناوچه‌ی ئارام لهئێراکدا کوردستانه ،جاوایه ؟ئه‌گه‌ر وایه بۆچی سه‌رۆکی ته‌زویری هه‌رێم و جه‌لالی خڵه‌فاو لێپرسراوانی تر به‌سه‌د ئۆتۆمۆبیله‌وه به‌شه‌قامه‌کاندا تێ ده‌په‌ڕن ؟ئه‌وان له‌چی ده‌ترسن له‌ناو ئه‌و ئارامیه‌دا؟ به‌رهه‌م سه‌ردانی تورکه فاشیسته‌کان بۆ هه‌رێم به‌ده‌سکه‌وت ده‌زانێ و وای ده‌رده‌خان ئه‌مه گه‌ڕانه‌وه‌ی محه‌مه‌دی مههدیهو ده‌ڵێ چاوی کورده‌کانی تر ده‌ر ده‌هات گرنگ ماڵی مامه‌و کاکه‌یه کورد چی یه . ده‌نا وه‌زیری ناوخۆی تورد جگه له‌په‌یامی خوێن ڕشتنی کور چیان له‌هه‌گبه‌یاندایه ؟
ئه‌وه به‌رهه‌مه خائینهکانه که ئه‌مه به‌ده‌سکه‌وت ده‌زانن و له‌دانیشتنه‌کانی ئێران وههولێردا ئالاکانی کوردستان حه‌شارده‌ده‌ن و وه‌ک ئێراکیهکی عه‌یاره 24 خۆیان ده‌ناسێنن به‌شه‌رتێ له‌م ووڵاته‌دا جگه له‌کۆیله هیچی تر نین . ئاخر به‌رهه‌م ئه‌گه‌ر دڵسۆزی کورد بوایه ماوه‌ی هه‌شت مانگه پۆسته‌که‌ی به‌غدادی به‌جێ نهدههیشت و ئیستا ش داوای ڕێکه‌وتن بکات . مهلاحیکمهتی فشه‌ش ده‌ڵێ کورد له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا شه‌ڕی مان و نه‌مان ده‌کات ئه‌م چهنهڕاڵه بێ ئه‌ستێره‌یه بیری چۆته‌وه سه‌رۆکه خرپنه‌که‌ی کهشهڕدهبێ دێته‌وه بۆ قه‌لاچوالان و سه‌رۆکه تهزویرهکهشی بۆ دانه‌کانی وون ده‌بێت .
دوادرۆی به‌رهه‌م کێشه‌ی کاره‌بایه کاره‌با ئابڕوی ئه‌م حوکمه‌ته خۆماڵیه‌ی بردوه له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا زیاتر له 200000 هه‌زار ئۆتۆمێل هاتۆته ئه‌م هه‌رێمه خنجیلانه یه‌وه که‌چی کاره‌با هه‌ر چاک نابێت حوکمه‌ت ده‌بێ خزمه‌ت کاری خه‌ڵک بێت، ئه‌وه ئیتر به‌رهه‌م مۆم دابه‌ش ده‌کات و ده‌مان گه‌ڕێنێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ئه‌شکه‌وت و خاچی به‌ردین ، چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی به‌رهه‌م کوڕی ساڵح قسه‌ی زۆرتر هه‌ڵده‌گرێت لێ به‌ڵی من هه‌ر هێنده ده‌لێم چونکه ئه‌م پیاوه کهلهپێاوی ناو فه‌رش ده‌چێ هه‌ر هێنده‌ی له‌به‌رهه‌م دایه..
چوارباخ سلێمانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست