شێرکۆ بێکه‌س ده‌ڵێ، ده‌کرێت کوڕی شاره‌که‌م شه‌هید بکرێت و مـن وهزیربم؟
Sunday, 08/05/2011, 12:00
منیش ده‌ڵێم بۆ ناکرێت کاک شێرکۆ، جا جیاوازیی چییه، ئه‌ی ئه‌وه نییه خانه‌نشینی وه‌زیری وه‌رده‌گریت!
ئه‌ی ئه‌وه نییه به‌رپرسی ده‌زگای سهردهمیت!
ئه‌ی ئه‌وه نییه به ده‌یان نامه بۆ بکوژانی کوڕی شاره‌که‌ت ده‌نێریت!
ئه‌ی ئه‌وه نییه له ئیستاوه له‌ناو جانتاکه‌دا به ده‌یان هۆنراوه‌ت ئاماده‌کردووه بۆ به‌رپرسه‌کان، که کۆچییان کرد له سه‌ر گۆڕه‌کانیان بیخوێنیته‌وه!
ئه‌ی ئه‌وه‌ش نییه له ناو دهزگاکهتاندا به ده‌یان کچانی شارتان سووک و هه‌تک ده‌کران، خۆ ئه‌مانه‌ش شه‌هیدی ده‌ستی شاعیر و نووسه‌ره گه‌وره‌کانن، خۆ ناکرێت پێتان وا بێت شه‌هیدبوون ته‌نها له رژانی دوا قه‌تره‌ی قه‌تره‌ی خوێنه‌وه ده‌بێت، که له جه‌سته‌وه دێته ده‌رێ!؟
شێرکۆ بێکه‌س به‌زۆری زۆرداری ناویان ناوه شاعیری گه‌وره‌ی کورد، که‌چی دێت فرمێسکی درۆینانه بۆ گه‌نجه شه‌هیده‌کانی 17ی شوبات ده‌ڕێژرێت، لای نه‌نگیه وه‌زیر بێت، به‌ڵام لای نه‌نگی نییه سه‌رۆکی ده‌زگای سه‌رده‌م بێت، مانگانه‌ش 10000 دۆلار له‌تاڵه‌بانی وه‌ربگرێت! له‌لای نه‌نگیش نییه، خانه‌نشین بێت، به پله‌ی وه‌زیر ئه‌و پاره‌یه‌ش لووش بدات و وه‌ریبگرێت.
http://www.chatrpress.com/Detail.aspx?id=4446&LinkID=8به‌رله‌وه‌ی خوێنه‌ر ئه‌م بابه‌ته بخوێنێته‌وه لام چاک بوو کلیک له سه‌ر ئه‌و لینکه‌ی سه‌ره‌وه بکه‌ن، تا بزانن چۆن شێرکۆ بێکه‌س خۆی له بیرچۆته‌وه و فرمێسک ده‌ڕێژێ بێ ئه‌وه‌ی شه‌رم بکات، پێی وایه خوێنه‌ر ئه‌وه‌نده یاغنیشه، مێشکی به‌تاڵه شتی له بیر ده‌چێته‌وه، ئه‌مڕۆ له ده‌زگا گهندهڵهکهیهوه، که به پاره‌ی دزراوی بودجه تاڵه‌بانی بۆی کردۆته‌وه، دێت و پێده‌خاته به‌ر سه‌رای ئازادیی شیعرمان بۆ ده‌خوێنێته‌وه. دێت له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا قسه‌ی پفکراو ده‌ڵێت، خۆیمان لێده‌کات به که‌سێکی شۆڕشگێڕ و هه‌ڵوێستمان پێ ده‌فرۆشێت. ڕۆژنامه‌ی چه‌تریش ناوی ناوه شاعیری گه‌وره، بۆیه‌پێویسته ئێمه پێناسه‌ی (گه‌وره شاعیر) بخه‌ینه ژێر پرسیاره‌وه، ده‌کرێت ئه‌وانه‌ی له بوارێک‌دا ناسراون بن، ئیتر به گه‌وره بناسرێن؟ ده‌کرێت هه‌ر که‌سێک به‌هره‌یه‌کی هه‌بوو، یان نووسین و کتێبی زۆری چاپ کرد، هه‌موو ئه‌مانه ئه‌و که‌سه بکات، به گه‌وره؟ ئایا گه‌وره‌یی هه‌ر ئه‌مانه‌یه، یان شتی تریشه؟ چه‌ندین که‌سی تریش به نمونه بهێنینه‌وه، بزانین ده‌کرێت ته‌نها ئه‌و به‌هره‌یه‌ی شیرکۆ بێکه‌س هه‌یه‌تی، وه‌ک شاعیر، پێناسه‌ی گه‌وره‌یی پێ بدرێت؟ گه‌ر وابێت ئه‌ی چی له ده‌یان شاعیر و نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندی دیکه ده‌که‌یت ئه‌ی ئه‌وانه چیین؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مانه گه‌وره‌ن، ئایا رێی تێده‌چێت کورد ئه‌م هه‌موو گه‌وره پیاوه زه‌به‌لاحانه‌ی هه‌بێت و که‌چی رازیی بێت ده‌سه‌ڵاتێکی وه‌ک بارزانی و تاڵه‌بانی بۆ بیست ساڵه حوکمی بکات؟
شێکرۆ بێکه‌س له شیعردا به‌هره‌مه‌نده ئه‌و راستییه ناشارێته‌وه، به‌ڵام من ناتوانم له هیچی تردا به به‌رزیی و به گه‌وره‌یی بینرخێنم، هه‌ڵبه‌ته مه‌به‌ستم له خه‌سڵه‌ته جوانه‌کانه، که مرۆڤی پێ گه‌وره ده‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌هره‌مه‌ندێتی مرۆڤه‌کان گه‌وره بکات، که‌وابوو دارتاشێک، ده‌لاکێک، نانه‌وا و هه‌زار پێشه‌ی تر، که خاوه‌نه‌کانیان به‌هره‌یان هه‌یه ئه‌مانیش ده‌بێت پێناسه‌ی گه‌وره‌ییان بۆ بکرێت، بۆ نمونه (حه‌مه دارداشی گه‌وره‌ی کورد)، (ستار دهڵاکی گه‌وره‌ی کورد)، یان (قادری نانه‌وای گه‌وره‌ی کورد) ... هتد.... نه‌خێر من ده‌ڵێم ته‌نها به‌هره مرۆڤه‌کان گه‌وره ناکه‌ن، به‌ڵکو موڕاڵ، ره‌وشت، هه‌ڵوێست، خۆنه‌ویستیی، داوێن پاکیی، راستگۆیی و دلسۆزییش ده‌بێت ته‌واوکه‌ریی جوانییه‌کانی ئه‌و که‌سه به‌هره‌مه‌نده بێت، ئه‌مانه‌ی که شێکرۆ بێکه‌س خاوه‌نیان نییه.
شێرکۆ ده‌ڵێ: (لهناوتانام ، لهتهکتانام)، چاو له‌و دوو وشه به‌له‌زه‌ته هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ره بێت که گومرگی له‌سه‌ر نادات، ئه‌گه‌ر چێ ئه‌و دوومانگه لای شێرکۆ شۆڕش نه‌بووه، چونکه لای ئه‌و شۆڕش مانایه‌کی تری هه‌یه، که‌چی ده‌ڵێت لهناوتانام، لهتهکتانام، ئه‌مه وه‌ک ئه‌وه وایه و ده‌یسه‌لمێنێ که شێرکۆ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ئاگادار کراوه، بچێت بۆ به‌رده‌رکی سه‌را و له‌وێ بشیعرێنی و تا له‌کاروانی ژیان دوانه‌که‌وێت ، به‌دیوه‌که‌ی تردا، پێویسته بپرسین ئه‌دی بۆچی شێرکۆ وه‌کو هه‌موو ئه‌وانی تر هیچ هێرش نه‌کراوه‌ته سه‌ری، نه‌گیرا و حاکم قادر فه‌رمانی گرتی ده‌رنه‌کرد، که به پیاوه‌کانی ده‌ڵێت بڕۆن فڵانه نووسه‌ر، یان رۆژنامه‌نووس، بگرن پێش ئه‌وه‌ی بیهێنن چاک لێی بده‌ن و ئه‌وسا بیخه‌نه زیندانه‌وه، به پێچه‌وانه‌وه حاکم قادر هاوڕێی کاک شێرکۆیه و پێکهونه خه‌نین به‌مه‌ی ئه‌مڕۆ له‌و گۆڕه‌پانه‌دا روو ده‌دات، ئه‌گه‌ر واش نه‌بێت کوا شێکرۆ بۆ راسته‌وخۆ به‌ره‌وه روویان نابێته‌وه؟ وه‌ک ده‌ڵێن له هه‌ردوو دیو کاک شێرکۆ ده‌یه‌وێت ئاشی بگه‌ڕێت! ئه‌ی که لای شێرکۆ وه‌زیری نه‌نگی بێت، بۆچی ده‌ست له ده‌زگای سه‌رده‌م هه‌ڵناگرێ و جارێک له‌جاران ئه‌و 10000 دۆلاره‌ی تاڵه‌بانی ڕه‌تناکاته‌وه؟ کاتێکیش دێته سه‌ر ئه‌وه‌ی سلێمانی، ئه‌و سلێمانییه‌ی کراوه‌ته سهربازگایهک و که‌سه به‌ته‌مه‌نه‌کان بیری سه‌رده‌می به‌عسیان ده‌که‌وێته‌وه، بۆچی سه‌ردانێکی تاڵه‌بانی ناکات ئه‌م جاره به‌ته‌نها نه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌دۆنیسدا، پێ بڵێ ئیتر من ئه‌و 10000 دۆلاره‌م ناوێت چونکه، تۆ ئابڕووت بۆ خۆت نه‌هێشتۆته‌وه و تۆ سۆسیال دیموکراتێکی قولاپی و علوجیت .
شێرکۆ ڕه‌خنه‌ی هه‌یه له حوکمه‌ت و له په‌رله‌مان: ده‌ڵێ: ده‌بوو ده‌یان په‌رله‌مانتار و چه‌ندین وه‌زیر ده‌ستیان له‌کار بکێشایه‌ته‌وه، که‌چی مه‌ره‌که‌بی سه‌ر گفتوگۆکه‌ی وشک نه‌بۆته‌وه هه‌واڵی ئه‌وه‌مان بیست، کاک شێرکۆ بێکه‌س له هه‌ولێره و ئهشیعرێنێ و چۆته لای کاوه‌ی وه‌زیری ڕۆشبیریی. ئه‌و وه‌زیره‌ی که شێرکۆ پێی وایه ده‌بوو واز له وه‌زیریی بهێنێت، ئه‌مه بانێکه و دوو هه‌وا؟
شێرکۆ له لایه‌ک باس له که‌سه‌کانی شاخ ده‌کات، که لای ئه‌و شۆشگێڕی عه‌یاره 24 بوون، که‌چی ئیستا له هه‌موو شۆڕشگێڕییه‌ک ڕووت بوونه‌ته‌وه، ئه‌م 24 عهیارهکهیان لێوه‌رده‌گرێته‌وه (لام وایه باسی شێخ جه‌عفه‌ر و مه‌حمود سه‌نگاوی ده‌کات، ڕه‌نگه به تاڵه‌بانیش بڵێت)، ئایا ئه‌م که‌سایه‌تیانه‌ی که شێرکۆ مه‌به‌ستێتی له شاخ شۆڕشگێڕ بوون؟
شێرکۆ وه‌ک ماشێنێک وایه، ته‌نها شیعری نووسیوه، له به‌رگه‌ڵوو ماوه‌یه‌ک دانیشت و تۆپباران ده‌ستی پێ‌کرد، ئه‌م له ترسا رای‌کرد و به‌ره‌و ئێران، سوریا و سوئید که‌وته‌ڕێ، ئیتر وا ده‌زانێ ئه‌و له‌به‌ره‌ی شۆڕشدا بووه، وه‌ک سه‌رۆکه‌که‌ی تاڵه‌بانی، که ده‌یزانی ئه‌نفال ده‌کرێ، رایان کرد و هه‌ڵاتن، له ترساندا نه‌ک به‌ڕێکه‌وت ته‌لیزمی به‌ردێک له نزیکی بدات. ئه‌و له کاتیی ئه‌نفالدا له ئه‌وروپا بوو، پاشان فڕۆکه‌کانی دوژمن هه‌موو شاخ و داخ و گوندێکیان بۆردمان ده‌کرد، که‌چی قه‌ت یاخسهمهریان بۆردومان نه‌ده‌کرد، که تاڵه‌بانی لێبوایه، دوایی له‌و حیکمه‌ته گه‌یشتین، که تاڵه‌بانی له‌پاداشتی ئه‌وه‌دا ته‌ها محێدینی هێنایه دوکان، خێزانی سه‌دامی هێنایه کوردستان، تاریق ڕه‌مه‌زانی له‌ناو زینداندا ڕزگار کرد، یارۆی جبوری کرده موسته‌شاری خۆی، مه‌رحوم بارزان تکریتی خزمی داڵده‌دا، ئیستاش کرێی خانوی بۆ ده‌نێرێته سویسرا و له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌ر و ئه‌ستێره‌کانی سوپای عێراقدا ڕۆژدهکاتهوه، چه‌پکه گوڵ له‌سه‌ر گۆڕی سه‌ربازی وونبو داده‌نێت، له هه‌مووی خۆشتر ده‌وڵه‌تی کوردیش به‌خه‌ونی شێرکۆ بێکه‌س ده‌بینێت، شێرکۆش مانگانه 10000دۆلاری خهونامهکهی خۆی له مامه وه‌رده‌گرێت په‌یمانیش پێداوه، بیبات بۆ دیداری مه‌سعود بارزانی، له جیاتی ده‌وڵه‌تی کوردی، ئیستا شێرکۆ خه‌و به دیداری مه‌سعود بارزانییه‌وه ده‌بینێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست