کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


. ئه‌ی گه‌وره‌م

Tuesday, 30/06/2009, 12:00











 گه‌ر چه‌ند باره‌ ده‌ستت به‌ کونێکا کرد و
به‌ چاوی خۆت بینیت پڕبوو له‌ مار
تاوانی مار له‌چیدایه‌
گه‌ر به‌ پیشه‌ی خۆی هه‌ستێت و بتگه‌ستێت
سه‌دوو چل جار......
ئه‌ی گه‌وره‌م...
گه‌ر دوو بازنه‌ی ڕه‌شت بینی به‌سه‌ر سه‌ری سه‌رۆکه‌وه‌
بزانه‌ ئه‌وه‌ ده‌ماری مێشکه ‌تێکه‌ڵ بووه‌ به‌ خوێنه‌وه‌...
بزانه ‌ئه‌وه‌ کرۆمۆسۆمی دژه‌ کوردن په‌یوه‌ستن به‌ جینه‌وه‌....
با به‌هارت سه‌وزی پۆشیبێت
له‌ ژێر لوتکه‌ی به‌فرینه‌وه‌...
تا گوڵاڵه‌ سوره‌ ئه‌و ده‌شته‌ فه‌رش نه‌کات
چاوه‌ڕوانی خۆری زه‌رد مه‌که‌ هه‌ڵبێت له‌ چیای حه‌مرینه‌وه
ئه‌ی گه‌وره‌م
که‌جه‌لاده‌کانی جه‌هه‌نه‌م
پێنج هه‌زار ئه‌ستێره‌یان له‌ ئاسمانی ئه‌م خاکه‌دا‌ توانه‌وه‌
ئه‌وه‌ پشیله‌کانی بناری قه‌ندیل بوون
به‌ربونه‌ ڕۆحی مردوه‌کان
یان په‌پوله‌ به‌سته‌زمانه‌ بوختان بۆکراوه‌که‌ی
ئامۆزای سه‌دام..
ئه‌ی گه‌وره‌م
له‌بیرته‌ ڕۆژانی شاخ
که‌ خوێن گه‌رمێ له‌شی خوێنا ئه‌گه‌وزا
ئه‌وه‌جامانه‌ ڕه‌شه‌که‌ی پیره‌ گه‌رمیان بوو سور ئه‌بوو
یا عه‌مامه‌که‌ی سه‌ری سوڵتان
ئه‌ی گه‌وره‌م
که‌ بوی به‌ئاو دێری دارخورماکان
زڕگووێزه‌ بێنازه‌کانی ئه‌م خاکه‌ له‌هه‌ر چوار لاوه‌
نه‌ک هه‌ر له‌ژێر چه‌پۆکی کورد خۆرانا
له‌شه‌رماناهه‌ڵپڕوسکان
ئه‌ی گه‌وره‌م
هه‌موو مانگێکی ڕه‌مه‌زان
نزای پێنج هه‌زار په‌پوله‌ ئه‌ فڕێ و
ئه‌ چێ به‌ره‌و ئاسمان
تۆ ش له‌به‌ر خاتری فه‌خامه‌تی دیوه‌ خانت
ئه‌م ڕه‌مه‌زانه‌ت به‌ پارچه‌یه‌ وه‌ره‌قه‌ فڕان
ئه‌ی گه‌وره‌م
له‌به‌ر خاتری دڵی پیسی کورد خۆران
هیوای شه‌ست ملوێن دڵی هه‌ق خوراوت
کرده‌ خه‌ونی شاعیران
ئه‌ی گه‌وره‌م
که‌ ئه‌تاتورک قورئانه‌که‌ی تورکی ئیمزاکرد
کێ ئه‌ی توانی بڵێ هه‌م کێ ئه‌ی توانی بڵێ کورد
وه‌رن با ئه‌و قورئانه‌ بسوتێنین
پێی ڕاگه‌یه‌نین هه‌ی نامه‌رد
نه‌ تۆ خوایت و نه‌ ئێمه‌ش عه‌بد
ئه‌ی گه‌وره‌م
که‌ ماڵت نه‌بوو
سێبه‌ری گشت دار گوێزێ به‌ ژوانی خۆت ئه‌ زانی
که‌ ووڵاتیشت نه‌بوو له‌هه‌رکوێ بی با سه‌رۆکبی
هه‌ر بێگانه‌ی
وه‌رن بابۆ هیوایه‌ک بمرین بمان ژێنێ تاهه‌تایی
خه‌وی سه‌دو هه‌شتاودوو هه‌زار شه‌وی دڵه‌ڕاوکێ خۆشه‌
یان ته‌نها شه‌وێک به‌ دڵنیایی..
  بریتانیا [email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە