ئارێ گیان جه‌ژنت پیرۆز بێت
Thursday, 31/12/2009, 12:00
هه‌شت ساڵ له‌مه‌و به‌ر شه‌وانی جه‌ژن عاده‌تم پێ كردبو كه ده‌مه‌و ئێواران تێلێفۆنه‌كه‌م زه‌نگ لێدات و ده‌نگێكی خۆش، به زاراوه‌ی سنه‌ی بڵێ، ئارێ گیان جه‌ژنت پیرۆز بێت. له هه‌مان كاتا ئه‌یوت، ئیشه‌ڵا ئارێ گیان به پیرۆزیه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه و به‌ڵێن بێت جه‌ژنێكتان بۆ بگرم له سه‌رانسه‌ری سنه ده‌نگ بداته‌وه. پیرۆزی.....
ده‌ساڵی ڕابوردو ساڵگه‌لێكی پڕ ڕووداو بوو. چاو لێكه‌ن تاڵه‌بانه‌كان له ئه‌فغانستان نه‌مانی دیكتاتۆر سه‌ددام حوسه‌ین. ئه‌ی بۆ باسی ڕێپێوانه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی ئێران نه‌كه‌ین. خۆ باسه‌كه زۆر بچووك نیه له‌بیر بكرێت. ئێستاش به‌رده‌وامه. ئه‌م شتانه و ڕووداوانه شتگه‌لێكن كه له مێژوو دا ده‌نوسرێن و له سه‌ریان كتێبگه‌ل چاپ ده‌كرێت. با بگه‌ڕێینه‌وه بۆ لای تێلێفۆنه‌كه‌ی ئارێ و زاراوه خۆشه‌كه‌ی سنه و ئاویه‌ر. ئه‌م خاتوونه ناوی په‌ره‌ستوو بوو، په‌رێی خوشكی ئارێ. ڕووداوه‌كان كه پێشتر باس كران ده‌گه‌ڕیته‌وه دوای مه‌رگی په‌رێ كه نه‌یتوانی جه‌ژنی بێ وێنه بگرێت بۆ بنه‌ماڵه غه‌ریبه‌كه‌ی به مه‌عزی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ نیشتیمان. باوڕ بكه‌ن دوای مه‌رگی ناوه‌ختی په‌رێی ته‌مه‌ن هه‌میشه به‌هار دوور له باوان شه‌وه‌كانی سه‌ری ساڵ بوونه‌ته شه‌وگه‌لێكی ته‌نیای بۆ من. سه‌ره‌ڕای زۆرینه‌ی دۆست و هاوڕێ و ماڵی باوان له ده‌ورم و بنه‌ماڵه‌كه‌ی خۆم هه‌ست به كه‌مبودێكی نامۆیی ده‌كه‌م. شتێكه كه زۆر دڵته‌نگم ده‌كات تێلێفۆنه‌كه‌م زه‌نگ لێنادات و ئه‌و ده‌نگه ناسك و ئاشنایه كه ساڵانێك بوو عاده‌تم پێ كردبوو گوێم لێ نابێت. هاوڕێكم لێی پرسیم بۆ ده‌بێت دڵت ته‌نگ بێت ئارێ، خۆ هیچ كه‌س وه‌ك تۆ خۆشبه‌خت نیه؟ له وه‌ڵام دا وتم، ساڵان ئه‌م كاتانه له گه‌ڵ په‌رێ ده‌دوام و سه‌رقاڵی پیرۆزبایی سه‌ری ساڵ بووین له گه‌ڵ یه‌كتر. ئه‌م ساڵ له گه‌ڵ تۆ ده‌دوێم. باوڕ بكه ئێستا حه‌ز ده‌كه‌م ساڵی دیكه له گه‌ڵ خاك بدوێم، چوونكه دڵم زۆر ته‌نگه و زۆر بیری په‌رێ ده‌كه‌م. له‌و كاته‌دا بیرم له بچووكی ئینسانه‌كان ئه‌كرده‌وه كه چه‌نده ساویلكه‌ین و خۆشه‌ویسته‌كانمان وه‌ك شتێكی هه‌میشه‌یی ڕاده‌گرین. بیر له‌وه ناكه‌ینه‌وه كه ڕۆژێك دێت و له ده‌ستیان ده‌ده‌ین. شتێكی دیكه كه زۆر ئازارم ئه‌دات ده‌نگی په‌رێیه كه هه‌رگیز وشه‌كانیم له بیر ناچێت. دیاره سه‌ری ساڵ كاتی له‌بیر كردنی خه‌مه‌كانه و كاتی چاندنی بیره‌وه‌ری تازه و خۆشه. به‌ڵام كه‌سانی ئازیز نابێت له‌بیر بكرێن و له‌م كاتانه‌دا ده‌بێت وه‌بیرمان بێنه‌وه و یاد و بیره‌وه‌ریه خۆشه‌كنیان بكه‌ینه وته خۆشه‌كانی ناو مه‌جلیسی گه‌رمی هه‌موومان. په‌رێی من یه‌كێكه له هه‌زاران په‌پوله‌ی له ده‌ست چوو كه به هه‌زاران ئاواته‌وه سه‌ری نایه‌وه دوور له باوانی. جێژنی سه‌ری ساڵ له هه‌موو كوردێكی دڵسۆز و نیشتیمان په‌روه‌ر پیرۆز بێت و هیوادارم وه‌ك په‌رێ ده‌یوت ساڵی داهاتو له باوه‌شی نیشتیمان و له ناو كۆی ئازیزانمان دا ئه‌و جێژنه بگرین.
منیش لێره‌دا ده‌ڵێم یادت به‌خێر و جێژنت پیرۆز بێت په‌رێ گیان
2009-12-31
.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست