لێم ببوره ئه‌وین
Wednesday, 16/12/2009, 12:00
لێم ببوره ئه‌وین
چاوم وه‌ك دایكێكی وێڵ به دوای كۆرپه‌كه‌ی دا دێوانه‌ی دێوانه‌كانه
كانیاوی په‌ڵه به‌فری چیا به‌رزه‌كان ورده ورده وشك ده‌بن
مانگه شه‌وی ئه‌م ڕۆژانه‌م زوقمی سارد و خه‌می داماویان لێ نیشتووه
لێم ببوره ئه‌وین
كه ناتوانم ئه‌م ڕۆژانه ببمه لانه‌ی نهێنیه‌كانت و ڕووناكی بم بۆ چاوه وێڵه‌كانت
باڵه‌خانه‌ی گێژوانی ئه‌وینت
مۆمه‌كانی ته‌مه‌نی منی بۆ هه‌میشه دڵۆپ دڵۆپ توانده‌وه
كه من نه‌بووم به هێلانه‌ی پاراستنی نهه‌نیه‌كانت
وێڵی وێڵ به
تا له‌م سه‌رزه‌مینه پان و به‌رینه‌دا بۆ دوا جارێ له بناری چیاكانی هه‌وارگه‌ی ئه‌شق خۆت ببینیه‌وه
لێم ببوره ئه‌وین
من كه نه‌بم، ئامێزی گه‌رمت ئاوه‌ڵا كه
تیشكی چاوت هیوا به‌خشن به بوونی مانگ و ئه‌ستێره‌كان
بژی له گه‌ڵ ڕووناكی مانگ
له گه‌ڵ ئه‌ستێره‌كان
بۆنیان بكه
ئارام ئارام تیشكی خۆتان بكه‌ن به حه‌ڵقه‌ی ئازادی ژیان بۆنی جوانیه‌كان وه‌ك وشه‌ی ئازادی هه‌ڵمژن
بۆ یه‌ك بژین، بۆ یه‌ك ئاماج، یه‌ك بڕیار بن تاكو مردن
لێم ببوره ئه‌وین
كه ئه‌وڕۆ من نیم وه‌ك شنه‌ی با موسیقای گه‌رمێن بۆ گه‌ڵای داره‌كان وه‌گڕ بخه‌م و سه‌مایان پێ بكه‌م
ئه‌وڕۆ من نیم له سێبه‌ری شۆڕه بیه‌كان پرچی زێڕینی تۆ دابێنم
ئه‌وڕۆ، ئه‌وڕۆ تۆ ده‌ژی و تیشكی زێڕینت
كه من نه‌بووم، تۆ ده‌مێنی
كه من نه‌بووم ئه‌ی تیشکی خۆر
تۆ بمێنه، تاكو كۆرپه‌ی خۆشه‌ویستی به‌هاری نوێ له ئامێز بگری
2009-12-15
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست