کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


Wednesday, 04/09/2013, 12:00



ماوەی چەند رۆژێکە لە گەرمەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە راگەیاندنەکانی حزبی شیوعی کوردستانەوە بە دەنگێکی پڕ حەماسیەوە کار لەسەر جوڵاندنی سۆزی خەڵک دەکرێت و مێژووی شەڕو شەهیدەکان کراوەتە کەرەستەی بانگەشەی هەڵبژاردن.
ئێستا کە بیردەکەمەوە دەپرسم حزبی شیوعی وەکو حزبێکی دێرین و رۆشنبیر ناسراون بەڵێم بۆ ئاستی راگەیاندنەکەی وا لاواز وجێماوو گوناهن؟
ئەو شیعر و پەخشانە حەماسیانە دەکرێت ئەو حزبە لە بۆنە و موناسەبە حزبیەکانی خۆی کاری لەسەربکات بەڵام بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن لەیەک کاتدا هەم جێگای پێکەنین و هەم جێگای ئەوەیە ئینسان دڵی پێی بسوتێت.
لە هەڵبژاردن خەڵک چ کاری بەوەیە مێژووت قوربانی تیایە یا نا؟ خەڵک چ کاری بە مێژووی شەڕ و فیشەک تەقاندنەکانی تۆیە؟
خەڵک دەوێت بزانێت کاندیدەکانت کێن و توانای خزمەتکردنیان هەیە گەر گەیشتنە پەرلەمان؟
هاورێیانی شیوعی ئیشی ئێوە ئەوەیە بانگەشە و کاربکەن بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە سەر رێچکەی سروشتیی تێکۆشانی چینایەتی خۆتان ، دەبێت کاندیدەکانتان لەسەر شاشەی تیڤیەکەتان بڵێن کاردەکەین :
١- بۆ ئەوەی جیاوازی چینایەتی و نایەکسانی بەقەد ئەرز و ئاسمانی کۆمەڵگا چارەسەربکرێت
٢-حکومەت لە چنگی حزب رزگاربکەین و چیتر حکومەت نۆکەری حزب نەبێت
٣-رێگە بە هەڵلوشینی بوودجەی خەڵک نادەین لەلایەن دوو حزبە مافیایەکەی دەسەڵاتەوە
٤-داهاتی کوردستان بۆ هەموو خەڵک رونبێت و خەرجیەکان دووربن لە دەستی گەندەڵکاران
٥-کەرتی تەندروستی چیتر قەسابخانەی ئینسانە هەژار و بێدەرەتانەکانی کوردستان نەبێت چیتر ئاڤاستین کوێریان نەکات
٦-پەروەردە لەو وێرانەیە رزگاربکەین لە پاشکەوتویی سیستەم و ئاست و جیاوازی نێوان قوتابخانە بنەرەتی و نمونەییەکان و کاردەکەین بۆ ئەوەی هەموو قوتابخانەکان بەبێ جیاوازی بکرێنە شوەیفات و سابیس
٧-با ئیعتیبار بۆ زانکۆکان بگەرێندرێتەوە وەکو سەنتەری مەعریفە و زانکۆ چیتر بارەگای حزبەکان نەبێت کە ساڵانە هەزاران خوێندکاری چاوبەستراوەو نەخوێندەوار دەکەنە خاوەن بروانامە
٨-زەوی بۆ جوتیاران بگەرێنینەوە و گوندەکان ئاوەدان بکەینەوە
٩-با داهاتی کوردستان چیتر بۆ دروستکردنی هوتێلە پێنج ئەستێرەکان نەبێت و کارگە و ناوەندی بەرهەم هێنان دروست بکرێن
١٠-با دەزگاکانی پۆلیس و ئاسایش و پێشمەرگە دەزگای نیشتمانی بن و گوێڕایەڵ و کۆیلەی دوو حزبی سەرکوتکەر نەبن
١١- بڵێن نا بۆ دوو دەزگای تۆقێنەری نا یاسایی پاراستن و زانیاری کە بوونەتە مۆتەکەی ترس و تۆقاندنی خەڵکی کوردستان و لەسەردەمی بەعس یەک دەزگای تۆقێنەری موخابەرات هەبوو کەچی ئێستا لە سایەی یەکێتی و پارتی دوو دەزگای موخابەراتی خەڵک سەرکوت دەکەن و دەتۆقێنن
١٢-بڵێن باچیتر نەوتی کوردستان هەرزان فرۆش و تاڵێن نەکرێت و ئەم نەوتە سامانی هەموو خەڵک و نەوەکانی داهاتووشە و دەبێت پلان هەبێت بۆ دەرهێنانی نەوت
١٣- بڵێن هەرئێستا دەبێت ناوچە داگیرکراوەکان بگەرێندرێنەوە سەر سنووری کوردستان
١٤-بڵێن با دەستاودەستی دەسەڵات بکرێت و مۆدیلی کۆن و بەسەرچووی بنەماڵەیی و بە میراتی کۆتایی پێبێت.
هاوڕێیانی شیوعی تۆزێک بجوڵێن و هەنگاوێک بۆ پێشەوە بڕۆن ئاخر ئێوە تا خاوەنی ئەو راگەیاندنە گوناحە بن هەمیشە دە هەنگاو بەرەو دواوە دەگەڕێنەوە.
سەرهەد سوورەدێی - دووکان


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە