کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کاندیده‌کانی شانازی برایم ئەحمەد بۆ مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیریی کورد کێن؟

Friday, 16/12/2011, 12:00


ده‌رباره‌ی مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیریی کورد له‌ له‌نده‌ن زۆر وتراوه‌ و باس کراوه‌ بۆیه‌ به‌ پێویستی نازانم هیچی ده‌رباره‌ بڵێم. ده‌مه‌وێ ڕاسته‌وخۆ بچمه‌ ناو بابه‌ته‌که‌وه‌.

بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ که‌ 17/12/2011 ڕۆژی شه‌ممه‌ ده‌کرێ، 18 کاندید هه‌یه‌ بۆ ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیی مه‌ڵبه‌ند که‌ ئه‌مه‌ ناوه‌کانیانه‌:

1/ زاگرۆس ڕه‌شید
2/ هه‌رزاڵ که‌مال ساڵح
3/ کانی فارس که‌ ناوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی (په‌خشان)ه‌.
4/ ئاشنا ئه‌حمه‌د
5/ عه‌باس خدر
6/ گێلاس خه‌لیفه‌
7/ دڵشاد که‌ریم
8/ مه‌ریوان حه‌سه‌ن
9/ لانه‌ دارا
10/ شۆڕش شوانی
11/ کاوه‌ ئه‌حمه‌د
12/ ڕێباز ئه‌حمه‌د
13/ ئاکۆ عه‌لی
14/ هاوڕێ جاف
15/ سه‌لام جاسم
16/ عه‌لی خدر
17/ گۆنا سه‌عید
18/ ئازاد عه‌زیز ناسراو به‌ ئازاد ماوه‌تی

12 که‌سی یه‌که‌م له‌ لایه‌ن یه‌کێتییه‌وه‌ دانراون و (6) که‌سه‌که‌ی دواییی وه‌کو ده‌ڵێن هی گۆڕانه‌، به‌ڵام له‌ ڕاستیدا ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم ته‌نها دوانیان لایه‌نگری گۆڕانن که‌ (ئازاد عه‌زیز) و (هاوڕێ جاف)ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگ و سه‌رنجڕاکێشه‌، مه‌کته‌بی به‌ریتانیای یه‌کێتیی که‌ شاناز به‌رپرسییه‌تی سه‌رباری ئه‌وه‌ی 12 کاندیدیان ده‌ستنیشان کردووه‌، به‌ڵام به‌ نهێنیی که‌سه‌ نزیکه‌کانی خۆیان ئاگادار کردۆته‌وه‌ که‌ ته‌نها ئیش بۆ ئه‌م 5 که‌سه‌ بکه‌ن:

1/ زاگرۆس ڕه‌شید ..ئه‌مه‌ کوڕی شانازه‌.
2/ هه‌رزاڵ که‌مال ساڵح ..کچی ڕه‌زان جه‌لال عه‌زیزه‌، ڕه‌زان لێپرسراوی کۆمیته‌یه‌و پورزای به‌رهه‌م ساڵحه‌.
3/ کانی کازم فارس که‌ ناوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی په‌خشانه‌ و کاتی خۆی بۆ ده‌وره‌ هاتووه‌و پاشان خۆی دزیوه‌ته‌وه‌و به‌ کانی خۆی ته‌سلیم کردووه‌.
4/ ئاشنا ئه‌حمه‌د
5/ گێلاس خه‌لیفه‌.

بۆ 5 که‌س له‌ کاتێکدا بۆت هه‌یه‌ 7 که‌س هه‌ڵبژێریت؟

1/ دڵنیا نین له‌وه‌ی هه‌ر 7 ه‌که‌ ده‌رچن و بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانیان په‌رش و بڵاو نه‌بێته‌وه‌.
2/ ته‌نها ئه‌م 5 که‌سه‌ به‌زۆر نزیك داده‌نێن و متمانه‌یان پێیانه‌.

واتا 7 کاندیده‌که‌ی دیکه‌یان پشتگوێ خستووه‌ و هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ بانگ کراون قه‌ڵه‌باڵغییه‌ك دروست بکه‌ن.

ئه‌مانه‌ هه‌موویان پاره‌ی ئه‌ندامه‌تیی، هاتوچۆ و خواردنیشیان بۆ دابینکراوه‌ له‌و پاره‌یه‌ی له‌ کورستان ده‌یدزن و قوتی خه‌ڵکه‌، که‌چی ئه‌وانه‌ی سه‌ر به‌ یه‌کێتیی نین پاره‌ی ئه‌ندامه‌تێتی و مه‌سره‌فی هاتوچۆ و نانخواردن ده‌که‌وێته‌ سه‌ر خۆیان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە