کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەزارتى پێشمەرگە سەرچاوەى گەندەلى...

Monday, 23/02/2009, 12:00


ماوێك پێش ئێستا كارمەندێكى وەزارەتى پێشمەرگە باسى لە هەندێك لە گەندەلیەكانى وەزارەت كردبوو منیش وەكو كارمەندێكى ترى ئەو وەزارەتە دەنگم دەخە پال دەنگى و لێرەدا منیش هەندێك لەو گەندەلیانى كە لە ناو وەزارەت دەكرێن دەخەمە روو.وەزیرى پێشمەرگە(زەعیم على)كە لەبەر كچە عەرەب و فساد ئەخلاقى ئاگاى نە لەوەزارەتە نە لە حالى پێشمەرگە ماوە ،ئەو كەسانە كە گە...ى بۆ دەكەن كە سەرۆكیان(ادریس حەیرانە) بە ملیۆن سەرف دەكات لە كاتێكدا ئیشو كارى خەلكى فەقیر بە چەند مانگ لە لاى دەمێنێتەوە و وەلام نادرێتەوە.كەسیش ناتوانێت بچێتە
لاى جگە لە چەند كەسێك نەبن كە ئەوانیش كارى گەوادى بۆ دەكەن سەیر لەوەدایە ئەو پارەیەى كەجەنابیان بۆ ئەم خەلكەى سەرف دەكات ئەم شەخسانە هیچ پەیوەندێكیان بە وەزارەتى پێشمەركە و پێشمەرگایەتى نیە زۆر جار هەبووە بە چاوى خۆم بینیومە كە زۆر پێشمەرگەى كۆن و خەبات گێر هاتوونە كە بچنە لاى وەزیر هەر لە پێش دەرگا لە لایان ئەو که‌سەیانەى كە لە مەكتەبەكەى دانراون دەركراون و زۆر قسەى ناشرینیان پێ گۆتینە.رۆژ نیە كەوه‌سولاتى سەیارەكانى وەزیر بە ملیۆن سەرف نەكرێت كە هەمووشى درۆیە وه‌سلەكان خۆیان بە بەتالى دێنن و بەكەیفى خۆیان پرى
دەكەنەوە.ئەمە بەشێكە لە گەندەلیەكانى جەنابى وەزیر.
بەلام ئەگەر بمانەوێت سەرچاوە ئەم گەندەلیەى ناو وەزارەت بدۆزینەوە ئەوە دەبێت باس لە هەیئەى گشتى ژمێریارى و(ابوبكر سه‌دیق)بكەین.وابزانم لە تەواوى وەزارەتەكانى حكومەتى هەرێم بە قەد ئەم بەش گەندەلى نەكەن هەر ئەمرى سەرفێك كە لە لاى وەزیر دێت بێ یەك و دوو دەبێت لەو كاتە جێبە جێ بكرێت جا مەبلەغەكە هەرچەند بێت و بۆ هەر كەسێكیش بێت ئەگەر هەر لەو كاتە نەخۆشێك بچێتە ئەوێ بۆ وەرگرتنى پارەكەى كە باوەرناكەم ئى هیچ نەخۆشێك لە 300.000دینار تێپەرێت ئەوا ئەو دوو که‌سەیەى كە ابوبكر سدیق دایناون بە ناوەكانى(خسرو و فاخر)ئەوە وەك...
بۆى دەچن دەلێن پارە نیە مدیر لێرە نیە هەفتەێكى تر وەرەوە و........
ابوبكر سه‌دیق كە سەرچاوەى گەندەلى وەزارەتە چەندین خزم و كەسوكارى خۆى لە ناو وەزارەت بە پلەى بەرز دامەزراندووە نمونەیان براكەى خۆى بە ناوى ابراهیم كە ئێستا بە پلەى مقدم لە تەمەنى 29 سالى خانەنشین كراوەو هەر هەمو خزم و كەسوكارى كە لە وەزارت دەوام دەكەن هەر یەكێكەو سەیارێكى داوە پیێان.لێرەدا دەبێت باس لە مام سه‌لاح بەر پرسى ئالیات بكەین كە یەكێكە لە چەلاو خۆرەكانى ابوبكر سه‌دیقە كە لەلایان ابوبكر سدیق چى پێبووترێت نالى نا وە ئەوەندەى كە دەوام هەیە ئەوەیە ئەم مام سلاحە لە ژوورەكەى ابوبكر سدیقە و خەریكى بازرگانی كردنن بە
پێشمەرگە.بەكەیفى خۆیان سەیارە دابەش دەكەن و هەر سەیارێك بە چەند بكرن ئەوا لە وەسلەكان دوو ئەوەندە دەنووسن كەسیش نیە لێپێچینەویان لەگه‌لدا بكات.ئەم مام سه‌لاحە كە كارى خۆى ئالیاتە تەداخول لە هەموو كارەكانى هەیئەى گشتى ژمێریارى دەكات و چى بلێ جەنابى ابووبكر سدیق نالێ نا ئەوتا كورەكەى بە ناوى بژار كە تازە هاتۆتە وەزارت پلەى كراوەتە ملازم اول و سەیارێكیشیان داوەتێ و بە كەیفى خۆى دەوام دەكات ورۆژانە كارى بۆتە دزین لە وەزارت.ئەم مام سلاحەى ئێستا بەهەزاران دەست ماچ كردن و.. تا لە وەزارت دامەزرا كاتى خۆى ئێستاش لە سایەى
ئەم وەزارت و ابوبكر سدیقە بۆتە بازرگانێكى گەورە. و هەموو كورەكانى بن دیوارن لە وەزارەت بێ ئەوەى كە دەوام بكەن مانگانە مووچە وەردەگرن و چەندین خزم و كەسو كارى خۆى وەك ئامۆزا و خەزوورى لە لاى خۆى دامەزراندووە.ابوبكر سدیق ئەمرى بە بەشى ووردبین كردووە كە هەر وەسلێك یا ئەمرى سەرفێكى وەزیر هات بۆ ووردبین كردن ئەوە بێ یەك و دوو راست بێت یا هەلە زوو جێبەجێ بكرێت.
سەیرترین شت ئەوەیە كە جەنابى ابوبكر سدیق جێگرەكەى بە ناوى شێخ سالار جەبارى گەورەترین دزى ئەم وەزارەتەیە كە هەموو باش دەزانن كە لە سوپاى رزگارى لە بەر دزى دەركرا یا برازاكەى بە ناوى بلێن كە پاره‌ێكى زۆرى لە زێرەڤانى دزى كە ئێستاش لە لاى شیخ سالار بن دیوارە وزەوییەكە 450 متریش بۆ وەرگرت.بەس ئەگەر بن دیوارەكانى شێخ سالار حساب بكرێت لەوانیە خۆى یەك فەوج بێت كەچى هەر ئەم شێخ سالارش بۆتە لێژنە بۆ نەهێشتنى بن دیوارەكان هەزاران خەلكى فەقیر و پێشمەرگەى دێرینیان بە ناحەق و بە ناوى بن دیوار تا ئێستا فه‌سل كردووە.ئەوەتا لە سایەى
ئەم دزییە جەنابى شیخ سالار بۆتە خاوەنى چەندین خانوو و كۆمپانیا.
بەلام ابوبكر سدیق كە پارەى ئەم وولاتە كەوتۆتە بەردەستى و بەكەیفى خۆى سەرفى دەكات باەور بكەن ئەو پاریەى كە رۆژانە لەو وەزارەتە سەرف دەكرێت كە هەمووشى بە ئەمرى وەزیر بۆ پیاوه‌كانى یا خود فریق شێروان بۆ خۆى و خزم و كەسوكارى سەرف دەكرێت بە ملیارد دەبێت كە لەو پارە زۆرەى كە سەرف دەكرێت نیسبەى %5ى لەوانەیە بە حەق سەرف بكرێت ئەوى ترى هەمووى دەچێتە باغەلى ابوبكر سه‌دیق و رێژەیكیش بۆ وەزیر و شیروان. وە زۆر خەلكیش بە واستەى ابوبكر سدیق بۆنەتە پیاو و ئێستا لە ناو خەلك بە پۆز قسە دەكەن و كەس بە پیاو نازانن و ئەوەندە ماوە كە ابوبكر سدیق لە جیاتى خوا بپەرستن وەكو ئەم بەرێزانەى كە مانگانە دەچن بۆ دابەش كردنى مووچە و نسریە كە بە كەیفى خۆیان پارە دەدزن وە بەكەیفى خۆیان ناو زیاد دەكەن ئەگەر هەر هەموویان لە گەل ابوبكر سدیق بەشى نەكەن چۆن دەتوانن ئەو دزیە كە بە ئاشكرا بكەن؟ابوبكر سدیق كە بەشەهادێكى تەزویرى ئێرانى بە واستەى حزب توانى كۆلیژە بەرێوەبردن و ئابوورى تەواو بكات لەو چوار سالەى خوێندنى چوار جار چاوى بە كۆلیژ نەكەوتووە.جەنابیان ئێستا خاوەنى چەندین كۆمپانیایە كە كەس نازانێت و كەس نیە بللێ كە ئەم پاریەت لە كوێ هێنا؟ئەو هه‌مموە نەخۆشیەى كە تووشى بووە
هى چیە ئەگەر هى دزین و حەرام خواردن نەبێت ؟ئەوه‌تا دوو که‌سی لە لاى خۆى داناوە كە هەتا رێز لە باوكى خۆشیان نەگرن بەس بۆ ئەوەى ابو بكر لێان رازى بێت نەك ئەم دووە زۆربەیان وان.ئەوتا سه‌ندوقى حسابات كە كەس نازانێت رۆژانە چەندى سەرف دەكات بەكەیفى خۆیان مەبلەغێك دەنووسن و ابوبكر سه‌دیقیش ئیمزاى دەكات ودوایى زیادەكەى بۆ خۆى دەبا جا ملیۆن بێت یا ملیارد.ئەم بەرپرسەى هەیئەىگشتى ژمێریارى دەسەلاتى تەواوى هەیە لەناو وەزارەت وە هەمووكارەكانى ناو وەزارەت دەبێت بە رەزامەندى ئەو بكرێت جا پەیوەندە بە ئەو هەبێت یا نا دەبێت مام سه‌لاحیش
رازى بێت ئەو كات دەكرێت.ئەم شەخسە گەندەلى ئەوەندە زۆرە كە قەت تەواو نابێت.لێرەدا دەبێت باسێكیش لەبەشى پرۆژەكان بكەین كە بەكەیفى خۆیان بۆ پرۆژكانیان پارە تەخمین دەكەن و ابوبكر سه‌دیقیش موافقەى وەزیریان بۆ وەردەگرێت و دوایى پارەكە بەش دەكەن كە %75 بۆ بكر و ئەوى تریش بۆ چەلاو خۆرەكان نمونەێكى سادە لەناو وەزارت شوێنى ئالایان دروست كردكە باوەر ناكەم لە یك ملیۆن زیاترى خەرج ببێت كە تەخمینەكەى ئەوان لە پانزدە ملیۆن زیاتر بوو.
بەشى كرین واتە باقى یوسف كە ئەویش یەكێكى ترە لە دزە گەورەكان و چەلاو خۆرەكانى ابوبكر سه‌دیق ئەویش بە كەیفى خۆى تەخمینى شت كرین دەكات و ابوبكر سدیقشی موافقەیان وەردەگرێت، بەلام باقى بۆ خۆى زیرەكە ئەو لە گەل ئەو دوكانانەى كە شتیان لى دەكرێت لەگەل وانیش شەریكە جگە لە شەریكى لە گەل ابوبكر سدیق سەیر لەوەدایە كە ئەم شەخسە لە لایەن بكرەوە بە پەپولە ناو دەبرێت و دەلێت شەخسێكى دەست پاكە و چەندین سالە كە لەو بەشەیە وە سەرۆكى لێژنەكەش شەخسێكى ترە بە ناوى شێركۆ كە ئاگاى لە هیچ نیە ورۆژانە مام سه‌لاح و باقى بەردەوام لە ژوورەكەى ابوبكر سدیقن بۆ پارە بەش كردن كە موراجعێكیش دەچێت ئەوە دوو که‌سەكە دەلێن كوبونەوەى هەیە میوانى هەیە.ئەوەى كە لەبیرم چوو باسى بكەم لە بارەى فاخر و خسرۆ دوو سكرتێرە بەرێزەكەى ابوبكر سدیق كە خسرۆیان ئامۆزاى خۆیەتى و فاخریش هەر خزمى خۆیتى ئەوەیە كە ئەم دووە بەس بە پارە و رشوە و ئیش بۆ خەلك دەكەن ئەوەتا هەر بەو پارەیە هەردووكیان كە چەند سال پێش ئێستا لە برسان دەمردن ئێستا ئەوانیش بوونە بە بازرگان.ئەوتا باوكى خسرۆ كە دەكاتە مامى ابوبكر سدیق چەندین سالە كە بن دیوارە وە ئێستاش جەنابى ابوبكر سدیق ئەم بن دیوارەى خانەنشین كردووە.
لەم هەیئەیە واتا هەیئەى گشتى ژمێریارى رۆژانە بەس گەندەلى دەكرێت جا هەركەسە و بە جۆرێك خەریكى دزینە.
سەیر لەوەدایە كە سەر كردایتە بەتایبەتى مسعود بارزانى ئاگاى لەو هەمووە گەندەلییە كە خۆى بێ دەنگ كردووە تاكو ئێستا چەندین جاریش ئاگادار كراوەتەوە.
چاوەرانى بابەتى تر بن سەبارەت بەگەندەلیەكانى وەزارەتى پێشمەرگە كە بەم زووانە بلاودەكرێنەوە.
بەهیواى ئەو رۆژەى كە گەندەلى لەو ولاتە نامنێت....................

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە