کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕونکردنه وه یه که له گۆڤاری کلیل سه باره ت بانگهێشت نامه که ی مه سعود بارزانی

Monday, 23/04/2012, 12:00




گۆڤاری کلیل: به شانازیه وه ڕایده گه یه نین که مه سعود بارزانی ئێمه ی بۆ کۆبونه وه که ی بانگهێشت نه کرد

بۆ ڕای‌ گشتی‌: گۆڤاری‌ کلیل له‌باره‌ی‌ بانگهێشتنه‌کردنی‌ بۆ کۆبونه‌وه‌که‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆکی‌ پارتی‌ جه‌خت ده‌کاته‌وه‌ که‌ بانگهێشتنه‌کردنی‌ گۆڤاری کلیل بۆ کۆبونه‌وه‌یه‌کی‌ ڕۆتین و بێ بایه خی له‌و جۆره‌ی‌ سه‌رۆکی‌ پارتی‌ مایه‌ی‌ شانازییه‌ و خۆشحاڵین که به شداری ئه و جۆر کۆبونه وانه ناکه ین.

ئه‌مڕۆ مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆکی‌ پارتی به‌بۆنه‌ی‌ ساڵیادی‌ ڕۆژنامه‌گه‌ری‌ کوردییه‌وه‌ بانگهێشتی‌ سه‌رجه‌م میدیاکانی‌ کوردستانی به‌ حزبی‌ و ئه‌هلیه‌وه‌ کردبوو جگه‌ له‌ گۆڤاری کلیل.

گۆڤاری‌ کلیل له‌ڕێی‌ ئه م ڕونکردنه وه یه وه هه‌ڵوێستی‌ بۆ ڕای‌ گشتی‌ ڕوون ده‌کاته‌وه‌ که‌ بانگهێشتنه‌کردنی‌ گۆڤاری کلیل بۆ کۆبونه‌وه‌یه‌کی‌ ڕۆتین و بێ بایه خی له‌و جۆره‌ی‌ سه‌رۆکی‌ پارتی‌ مایه‌ی‌ شانازییه‌ و خۆشحاڵین که به شداری ئه و جۆر کۆبونه وانه ناکه ین هه روه ها جه‌خت له‌وه‌ش ده‌کاته‌وه‌ ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی‌ پارتی‌، جگه‌ له سه رگه رم کردنی خه ڵک و تێپه‌ڕاندنی‌ کات و به لاڕێدابردنی ڕه وتی میدیاو ڕاستیه کان هیچ سودی بۆ هاوڵاتیانی کوردستان تێدانیه‌.

هه روه ها گۆڤاری کلیل ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌کات، که تۆڵه‌ کردنه‌وه‌ هێشتا به شێکه له هه ڵوێستی به رده وامی ناڕه وای له‌ کلتوری سیاسی‌ سیاسه‌تمه‌دارانی‌ کورد بۆیه هه‌رکه‌سێک وشه یه ک یان بیرو ڕایه کی جیاواز له‌سه‌ر خۆیان و بنه‌ماڵه‌ و حزبه‌کانیان بڵێ‌ بایکۆتی‌ ده‌ که ن و ده یخه نه لیستی ڕه شه وه.

ئێمه وه ک گۆڤاری کلیل نیگه‌رانی خۆمان له م جۆره‌ کۆبونه‌وانه‌ ده‌رده‌بڕێت و ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌م کۆبونه‌وانه له‌گه‌ڵ ئامانجی ڕاسته قینه ی کاری میدیاو جۆرنالیزمی ئێمه‌دا نایه ته وه چونکه‌ میدیای کوردی به ئاقارێکدا نه براوه و کارێکی پێ نه کراوه که‌ له‌ڕێگای‌ موجامه‌لاتی‌ سیاسی و حیزبیه وه هه نگاو به سه ریاندا بنرێت و ئه وه ی به میدیاکاران و رۆژنامه نوسانی ڕاسته قینه و خاوه ن هه ڵوێست کرا فه رامۆش بکه ین، وه خوێنی‌ به‌ناهه‌ق ڕژاوی‌ شه‌هیدانی‌ قه‌ڵه‌م سۆرانی‌ مامه‌حه‌مه‌ و سه‌رده‌شت عوسمان و عه‌بدولستار شه‌ریف له‌یاد ناکه‌ین و ده‌بوایه‌ له‌ ساڵرۆژی رۆژنامه گه ری کوردیدا دۆسێیه‌کانیان یه‌کلایی‌ بکرایه ته وه و بکوژه کانیان به سزا بگه یه نرایه

گۆڤاری کلیل له‌کۆتایی‌ ئه م ڕونکردنه‌وه‌یه‌دا ڕایده گه یه نێت: که شانازی‌ به‌وه‌ وه ده‌که‌ین که‌ به رده وام له‌دڵی‌ خوێنه‌رانی ئازیزو خۆشه‌ویستی گۆڤاره که داین و به ربه ستیشین له به رده م ئه‌وانه‌ی‌ که‌نایانه‌وێت کۆمه‌ڵگای کوردی پێشکه وێت و پێشمان وایه‌ کاری‌ میدیاو جۆرنالیزمی ڕاسته‌قینه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ به رده وام له‌ناو جه ماوه رو شه قامی کوردیدا بین و موجامه‌له‌ی‌ سیاسیه‌کان ساردمان ناکاته‌وه‌، ئێمه‌ به‌وپه‌ڕی‌ ڕاشکاوییه وه ده‌ڵێین که‌ به لامانه وه گرنگ نیه که بانگهێشت نه‌کراوین به‌ڵام نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ که‌ به رده وام ده‌سه‌ڵات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی‌ تاکه‌که‌سی و بنه ماڵه و ئه رستۆکرات و بیرۆکراته کان به‌کارده‌هێنرێت، وه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش ئه‌و ڕاستیه‌ی‌ بۆ هاوڵاتیان سه لماند که‌ ده‌مێکه‌ سه‌رۆکی‌ هه‌رێمی‌ کوردستان له‌ماوه‌ی‌ ڕابردوودا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌یتوانیووه‌ وه‌ک که سێکی‌ بێ‌ لایه‌ن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پۆسته‌که‌یدا بکات.

ستافی گۆڤاری کلیل
 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە