ئەنفالكراوەكان بێ عەقڵ بوون
Wednesday, 10/11/2010, 12:00
ئەم مانشێتەى سەرەوە قسەى میرى ئەنفاچى(فتاح بەگى جافە)لە سەرەتادا بۆئەوەى هەندێ ئاسوودە بم داواى لێ بوردن لە خوێنەرانى بەڕێز دەكەم لەم نووسینەم دا ڕەچاوى ئیتیكى زمانى نووسین و ڕۆژنامەوانى نابم، بۆیە بە فەتاح بەگ دەڵێم(میرم باشت نهفهرمو، ئهوه ئەنفالكراوەكان نیین که بێعەقڵ بوون ، ئەوتۆى خۆفرۆش بوو، که عهقڵت نهبوو، ئەنفالكراوەكان شەهیدى سەربەرزى گەل و نیشتیمانن ، ئەوە تۆ بوویت لە تاكە قۆندەرەیەكى ژێر لم كەوتووى دەشتەكانى عەرعەر و سەماوەى كوڕە ئەنفالكراوێكى ووڵاتەكەم ،میرم ئەوتا خۆت لە چاوپێكەوتنەكەتدا دەڵێیت ((لاوازترین و بێ كەسایەتى ترین كەس بەرامبەر سەدام موستەشارەكان بوون ،لاوازترین مرۆڤ بەرامبەر بەسەركردە حزبى و سووپایەكان ئێمە بووین))،هەروەها لە جێگەیەكى تردا دەڵێیت ((مستەشارى تڕكەن)) بەراستى جوانت فەرموو ئەوە ئێوەن بێ شەخسێت و تڕكەنن.لەگشتى سەیرتر ئەوەیە دەتەوێت خۆت بە پیاو چاك و سەرۆك عەشیرەت و فریاد ڕەسى ڕۆڵەكانى (جاف) بزانیت ،جارێ دەبێت ئێوە كە بە زۆر خۆتان كردووە بە ڕەئیسى جاف بزانن بەهیچ شێوەیەك فڕتان بە جافەوە نییە و ئەوە مێژوو پێمان دەڵێت ئێوە ناچنەو ەسەر هیچ كام لە تیرەكانى جاف (ڕۆغزاى ، تەرخانى ،باشكى، گڵاڵى، كەماڵەیى، مكەیاڵى، شاترى، نەژوێنى، تیلەكۆیی ، مامۆیى ، لێخوڕەى ، شێخ سمایلى، ڕەش و بۆرى، یەسوجانى ،...هتد) پێمان ناڵێن ئێوە دەچنەوە سەركام تیرە لەو تیرانەى جاف؟ ئێوە تەنها بەدرێژایى مێژوو لە پاڵ داگیركەرانى كوردستاندا دەسەڵات بوون و بەزۆر خۆتان سەپاندووە بەسەر عەشیرەتى بەد بەختى جافدا، جگە لە شەرمەزاركردنى عەشیرەتى جاف تائێستا هیچ دەسكەوت و شانازییەكتان بۆ جاف نەبووە، مێژوو پێمان دەڵێ ئێوە جارێك پیاوى عوسمانى و جارێك هى سەفەوى و جارێك هى شاى ئێران و جارێك پیاوى سەدام بوون ، ئاخر پێمان ناڵێن ئێوە وەك و بەناو بەگزادەى جاف جگەلە خیانەت چیتان بۆ كورد و جاف هەبووە، گەورەترین خیانەتیشتان لە كوردایەتى و لە جاف لە سەردەستى تۆى ناموشەرەف بوو، كە ئەو هەموو ڕۆڵەى جافت ئەنفال كرد، كە ئەو هەموو كچە عاعزەبەى جافت تەسلیمى عەگاڵ بەسەرەكانى عێراق و خەلیج كرد،...
ئەنفالكراوەكان بێ عەقڵ نین ،ئەوە ئەو هەموو گەنجەى جافە بێ عەقڵ بوون كە شوێن چڵكاو خۆر و خۆفرۆشێكى وەك و تۆ كەوتن و كردتن بە جاش و ئێستاش لە چاوپێكەوتنەكەتدا پێیان دەڵێیت:-((پێڵاوەكانمیان ماچ كردووە تاكردوومن بەجاش)) .ئەنفالكراوەكان بێ عەقڵ نین بەڵكو ئەو خەڵكە بێ عەقڵە كە تۆ لە چاوپێكەوتنەكەتدا پێیان دەڵێیت: -((گەوادێكیان نایەن شایەتى بۆ چاكەكانم بدەن)).
،تۆدەتەوێت واخۆت نیشان بدەى كە عەشیرەتى جافت لەگەڵە، بەڵام من هەموو لایەك دڵنیادەكەمەوە كە ڕۆڵەكانى عەشیرەتى جاف یەكەم سكاڵاكەر دەبن لەبەردەم دادگادا لە جەنابى ناموشەرەفت.بەشەهیدانى ئەنفال مەڵێ بێ عەقڵ.. ههی موستهشاره زمانپیسهکه!
کوردستانپۆست: ههرچهنده ئهو برا بهڕێزه له سهرتادا وای نووسیوه که رهچاوی ئهتهکێتی نووسین ناکات له وهڵامدانهوهی فهتاح بهگی جافا، بهڵام ئێمه نهماتوانی بێسانسۆرکردن بۆی بڵاوبکهینهوه، بۆیه بهداوای لێبوردنهوه ئهو وشه ناشرینانهمان لابرد و نامانهوێت بهو زمانهی فهتاح بهگ کهس وهڵامێک بداتهوه، که جێگای خۆی نهبێت، ئهوان جهند ناشرین بوون، پێویسته ئێمه جوانی خۆمان پیشان بدهین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست