ئەنجومەنى دادوەرى هەریم 70 دادوەرو جێگرى داواكارى گشتى بۆ هەردوو حیزبى دەسەلات دادەمەزرێنێت كە هەر یەكێكیان لە كورسیەكى پەرلەمان كەمتر نیە
Wednesday, 16/09/2009, 12:00
هەرسى دەسەلاتى هەریمى كوردستان كە دەسەلاتەكانى یاسادانان و جیبەجیكردن و دادوەرى یە گرنگى تایبەتى خۆى هەیە و شیوازى كار و سروشتى پیكهاتەكەى جیاوازە لەوى تر , بەلام هەرسیكیان گرنگیان وەك یەكە , دەبینین بۆ دەسەلاتى یاسادانان (پەرلەمان) ركابەریەكى زۆر قورس دەكەویتە نیوان لیست و قەوارەسیاسیەكانەوە بۆ بەدەستهینانى كورسى پەرلەمان كە لەم هەلبژاردنەى پیشودا 19000 نۆزدە هەزار دەنگ پیویست بوو بۆ هەر یەك كورسى پەرلەمان .دووەمیان كەدەسەلاتى جیبەجیكردنە (حكومەت) لە ریگاى ئیئتلاف و پیكهاتنى لیست و قەوارە سیاسیەكانى بەشداربووى پەرلەمان دەنگى پیویستى بۆ پیدانى متمانەى یاسایى بۆ دەدریت , كە ئەمیش ركابەری و كاریكى قورس و پر ئەندیشەى دەویت بۆ تەشكیل كردنى . وە هەردووكیان تەمەنیان تەنها 4 چوار سالەو ئەبیت دیسانەوە بەهەمان شیوەى پیشوو دووبارە بكرینەوە . بەلام سییەمیان كە دەسەلاتى دادوەرى یەو گرنگى كەمتر نیە لە دوانەكەى پیشوو بێ هیچ ركابەرى و خۆ عەزیت دانیك بە خشكەیى و بێ دەنگ ماوەى 18 سالە لە ژیر دەستى هەردوو حیزبى دەسەلاتدایە , هەر لەسەرەتاى شەرى خۆكوژى واتە ناوەراستى نەوەدەكان كاتیك دوو ئیدارە درووست بوو لە هەریمە بچوكەكەمان هەردوو حیزبى كەورە دەستیان وەردایە ناو ئەم دەسەلاتى دادوەریەو بەئارەزووى خۆیان بێ گویدانە هیچ مەبادیئیكى ئەم دەسەلاتە , دادوەر و جیگرى داواكارى گشتیان دادەمەزراند , ئەم خیرو بەرەكەتەش بەگویرەى رەنگى ئیدارەكە سەوز یان زەرد تەنها لە شانسى ئەو كەسانەدابوو كە خزم یان دراوسى َ یان ناسیاو یان لەتەكەتولى مەسئولیك بیت , واتە مەرجى بنەرەتى بۆ بوونت بە دادوەر پەیداكردنى یەكیك یان زیاتر لەم خەسڵەتیانەى پیشوو بوو كە باسم كرد ,
كاتیك كە دوو ئیدارەكەش بە رووكەش یەكیان گرتەوە , هەردوو حیزب ئەنجوومەنیكى دادوەریان پیكهینا بە ژمارەى 8 هەشت ئەندام نیو بە نیو لە نیوان خۆیاندا .هەتا لە ریگاى ئەمانیشەوە بە هەمان حسەو نسیب نیو بەنیو لە داهاتوودا دەیان و سەدان دادوەر بۆ دادگاكان دابنین .
ئەنجومەنى نادادوەرى هەریم كەپێكهاتەو سترەكچەرێكى عەنتیكەو عەجیبى هەیە و مەعدەنە خاوەكەى لەهەناوى كورەى پارتى و یەكیتى یەوە جۆشدراوەو نیو بە نیو هەر 8 ئەندامەكەى لێ بەرهەم هاتووە , چەند خەسڵەت و تایبەتمەندیەكى دەگمەن لە م بەرهەمەدا لەپیش دامەزراندنیان بەئەندامى ئەنجومەنى دادوەرى, رەخساوەو بوونى هەبووە لە كەسایەتى ئەندامەكانیدا .... یەكەم ترسنۆك دووەم پولەكى سێیەم نەفس نزمى و چوارەم خۆپەرست بێت , بەبوونى ئەم سیفاتە بنەڕەتیى و حەیاتیانە لە و ئەندامانەدا ئەو كاتە بە مرورى زەمەن خاسێتى ماستاوچى و بێ مەبدەئى و ناحەقى و بى ئابروویى وبودەڵەیى و نانیشتمانیشیان تیا چەكەرە د دەكات و دەرەخسێت كە فول لەگەل ئارەزو و داخوازیەكانى سەرانى هەردوو بنەماڵەو سەركردەكانى حیزب هاوجووت دەبێت, لە هەر كات و شوێنێكدا كە بیانەوێت كارێكى نا عەدالەت و نا ِرێكیان پێبكەن فشار دەخەنە سەر یەكێك یان زیاتر لە خاسیەت و سیفاتە بنەڕەتیەكانى ئەو بەناو دادوەرانە و بە مرازى خۆیان دەگەن ئەویش یان بەچاوسوركرنەوە لێیان چونكە ترسنۆكن یان بە كەم و زیاد كردنى مووچەكەیان چونكە پولەكین یان بەسوكایەتى پیكردنیان چونكە نەفس نزمن یان بەخستنە پاڵى تۆمەتیك چونكە رابردوو پیسن هەموو كارەكەیان بێ یەكو دوو وەك ویستى خۆیان پێان دەكەن , كەواتە واى لەوەى یەكیتى و پارتى..... بەقەدەر حسەى خۆت دادوەر بەو سیفات و مۆڕاڵـــــە پەیدا بكەو وە تێشووى چەند ساڵى داهاتووش بخە چونكە دنیا ڕۆژى ڕەشى لەدوایە و چەند دادوەرێكى تر بەهەمان سیفات و خاسێتى خۆیان دابمەزرینن بۆ داهاتووى نزیكى ئاغاكانیان!!!.
نەریتە كۆنەكەى بەعس بووە بنەماى سیاسەتیكى سەركەوتو و باو بۆ دامەزراندنى دادوە رو جیگرى داواكارى گشتى لاى سەرانى هەردوو حیزبى دەسەلات , , بێ گویدانە تایبەتمەندى و رەچاوكردنى یاسا تایبەت و بنەرەتیەكانى دەسەلاتى قەزایی و ژمارەى دانیشتوان و پیویستى دادوەر , خۆشى لەوەى شەهادەیەكى یاساى هەبیت و خزم , دراوسێ , ناسیاو , یان تەكەتولى مەسئولێك بێت لە هەرێمى سەو زیان زەرد, ئەوانى تریش كە شانسى بوونى ئەم مەرجانەیان نیە چاویان دەرێ , خواى گەورە واى كردووە یان بیركردنەوەى جیاوازە با زۆر لیهاتوو عادلیش بیت ,بیبەش دەبیت !! لە ئەنجامدا كێ زەرەر دەكات تەنها میللەت, ئەوانیش زۆرن و زەوەندن هەریەكەى تۆزێكى بەردەكەوێت !!!!!! گرنگ ئەوەیە مەسئولین سوودمەند دەبن ...وەك . یەكەمین داهینانیكى تازەیە بۆیان دامەزراندنى دادوەرى حیزبى لە هەموو دونیا بونى نیە !!! دووەمین دڵى بنەماڵەو عەشیرەتیكى پێڕازى دەكەن كە ئەمەش پاڵپشتە بۆ بەهیزكردنى تەكەتول و دابینكردنى دوا رۆژى رەشى چاوەروانكراوى داهاتووى خۆى و ماڵ و منداڵى لاساریان كە رۆژانە وەك كەڵەگا بەسەر خەلكی بیكەس و تەنانەت پۆلیسى هاتوچۆو دكتۆرو كارمەندانى تەندروستى و پۆلیسى تر و ......هتد دەخوڕن و ترسیشیان لە شكات و دادگا نیە , برادەرانى چاوبەرەوژیرى خۆیانى لێیە!!! (سییەمین خستنى تێشویەكى باشە بۆ كاتى خۆى كە هەر دیت زوو یان درەنگ, چونكە ئاخرى ئابڕووى تكاو و شكاویان دەچێتەوە ژێر بڕیارو و فەرمانى ئەم پاڵەوانانە كە ڕووسوور و سەربەرزیان بۆ دەگێڕنەوە . نموونەى زیندووش بۆ ئەمە ... ئەوەتا بە بەرچاوى هەموومانەوە دەبینین كەسیاسەتى تازەیان چۆن لە ڕێگاى دادكاو دادوەرەكانەوە رۆژنامەنوسا ن و نووسەران و رۆژنامە و گۆڤارەكان سجن و غەرامە دەكرێن لەكاتێدا زیاتر لە 1000 هەزار دەعوا ى خەڵكى بێپەناو بیكەس هەیە لەسەر لیپرسراوانى حیزبى و حكومى كەسێك نیە ئاورێكى لێبداتەوە و پاڵێكى پێوە بنێ , یان ئەوەتا ئیستا دەیبینن كە پاریزگار و ئەنجومەنى پاریزگاى سلیمانى پاش ئەوەى خۆیان كاریان پێیان نەماو لە فەلەكى ئەواندا نەمان (ئەمە بەدیفاع نایلیم.... خۆزگە لیپیچینەوە و سزا سەرتاپاكیر بوایەو هەموو ئاستە جیاوازەكانى لە پلەو پایەو دزە گەورەكان بگرتایەتەوە و لە خوارەوە لغاو نەكرایە) , چونكە شوێن نەماوە گەندەڵو پیسى نەكەن , لە ڕێگاى پەنا بردن بۆ دادگا و دادوەرەكانیان تواناى ساغكردنەوەى هەموو شتیكیان هەیە , ئەوەتا بەهۆى فاروق جەمیلى وەزیرى دادەوە كە بە درێژایى ئەو تەمەنەى نەیویراوە قسە بكات و سەیرى چاوى مەسئولیك بكات , ئەو خۆى سەرتاپاى گەندەڵە ئەگەر خەزورى كورى كۆسرەت نەبیت و لەبەر خاترى چاوبەرەوژێرى دانانى بە دادوەر یان وەزیریەكەى نەبیت لەلایەن كۆسرەتەوە و لەهەمانكاتدا سیراعى نیوان كۆسرەت و داناى پاریزگار نەبێت , برالە فاروق كەى كەرى ئەو بارەیە و كێ دڵى دێت بیكات بە شوانى چوار مەڕ و نەترسیت ئیوارە سیانیانى بۆ نەهینیتەوە لە بەر گیژوو وڕى و دەست پیسى ئەم جەنابە .بەلام بۆ رۆژیكى ئاوەها بەكەلكیان دیت و دادگایەكى گەرمى پیدادەمەزرینن بۆ ناحەزو نەیارەكانیان .
هەزاران نممونەى زیندوو نوێو راستەقینەى سفت و نۆیش هەیە كە جیگاى باسكردنیان لەم ووتارەدا نابیتەوە.
سەیركەن خەلكى كوردستان ئەگەر بەووردى سەیرى كەسایەتى ئەو دادوەرانەى ئەنجوومەنى دادوەرى بكەین بەقودرەتى قادر زۆربەیان لەیەك ئەچن ئەوانەیان هەلبژاردووە كە قەت نەیانویراوە لە هیچ بریاریكى ئەو دوو حیزبە لابدەن سەد لە سەد فەرمانەكانیان بەجیدەگەیەنن , هەربۆیەش نیوەى زیاترى ئەندامانى ئەم بەناو ئەنجومەنە ئەندامى دادگاى تیهەلچونەوەن واتە لە یەك كاتدا لە دوو شوین كاریان پێدەكەن وەك دادوەرى تر دەست نەكەویت !!! كە بەداخەوە ئەبوایە ئەمانە ئەكەر خاوەنى شەخسیتى خۆیان و جیگاى خۆیان بونایە وەك سولتەى سییەم خویان دەربخستایەو ووزەیەكیان بدایەتەوە بەگیانى دادگا و قەزا لە كوردستاندا ,گیانیك و ژیانیكى نوێیان بۆ دەسەڵاتى قەزاییى خەلق بكردایە كە هیچى كەمتر نەبوایە لە دەسەڵاتەكانى یاسادانان و جێبەجێكردن ,, هەروەك چۆن رۆژنامەنوسانى بویر و ئازاو دەست و دەم و داوین و رابردوو پاك توانیان لانى كەم خەتە سورە وەهمیەكانى كە دەسەلاتداران كیشابویان بۆیان ببەزێنن و سەربەرزانە و سەركەوتوانە تەكان و بازیكى گەورە بە ژیانى رۆژنامەگەرى و دیموكراسیدا بەرن كە هەرگیز وینەى نەبووە لە كۆندا
من دەمەویت لیرەدا خەلكى كوردستان بەگشتى و رووناكبیران بەتایبەتى ئاگاداربكەمەوە لەو قەیرانە ناهەموارەى كە ئەنجومەنى دادوەرى هەریم (سەر بەدەسەلاتى هەردوو بنەمالە) بەم نزیكانە بەسەر دەسەلاتى قەزادا دەیهینیت بە دامەزراندنى نزیكەى 70 دادوەرو جیگرى داواكارى گشتى , كەپۆست و مەكانەى هەریەكیك لەمانە جیگیرو چەسپاوترە لەو كورسى پەرلەمانەى كە هەزارو یەك هەراو زەنا و ناو و ناتۆرەى ناشرین و نۆزدەهەزار دەنگى ویست بۆ بەدەست هینانى لەلایەن حیزب و لیستە ركابەرەكانەوە , كەتەمەنى دریژى هەموو كورسیەكانى پەرلەمان تەنها 4 چوار سالە و بەتەنها هەلبژاردنیكى تر دەتوانریت بگۆرین لەكاتیكدا تەمەنى بەردەوامى هەریەكیك لەو دادوەرو جیگرى داواكاری گشتیانەى كەبەم نزیكانە بۆمان دا دەنرین زیاتر لە 20 بیست سالى ئایندە دەبیت و زۆر گران دەبیت هەلوەشانەوەو لابردنیان. كە دەسەلاتى كوردستان زۆر بەئاسانى و بەخشكەیى بێ ئەوەى خەلكى لیئاگادار بكات لەژیرەوە كارى خۆى بۆ دەكات.
ئەوەتا لە هەریمەكەى خۆشمان بۆ چەندین جار بێئەوەى كەس ڕێكەیان پێبگریت هەمان سینارۆى بەعسیەكان دووبارە و چەند بارە دەكەنەوە زۆر بەئاسانى و بێ هیچ ئەركێك كێیان بوێت لەڕێگاى وەزارەتى داد یان ئەنجومەنى دادوەریەوە دەیكەنە دادوەر یان جیگرى داواكارى گشتى , ئەویش بە سوود وەرگرتن لە نەكردنەوەى پەیمانگاى قەزایى كە تایبەتە بۆ ئامادەكردنى دادوەر , دین بەدانانى چەند زەوابت و مەرجێكى شلو شێواو و چەند پرسیارێكى كەم و عەنتیكەوە خاوەن بروانامەى كولیژى یاسا دەكەنە خاوەنى ئەو دوو پۆستە گرنگە و بەبایەخە بۆیان , بە تاقیكردنەوەیەكى ئەنجام دانراوى پیش وەخت دادوەرى پیرۆزبایى چەند كەسیك دەكریت,
ئەنجومەنى دادوەرى كە مقەرەكەى لە هەولیرە مانگى پیشوو 122 پالیوراوى لە تاقیكردنەوەیەكى ئەنجام پیش وەخت زانراودا خستە ژیر رەحمەتى تەنها 5 پرسیارى سەر پێنج لاپەرەوەو بۆ دامەزراندنى نزیكەى 50 دادەور لەنێوانیاندا , هەرچەندە زۆربەى زۆرى پالیوراوەكان یەكیتى و پارتى بوون بە تیكەل كردنى چەند كەسیكى كەمى مەیل ئیسلامى سیاسى یان بیلایەن بۆ رەنگاورەنگ كردنى پرۆسەكە !!!
لەناو ئەو یەكیتى و پارتیانەشدا شانسى باش و مسۆكەر بۆ ئەو یەكیتى و پارتیانەیە كە تواناى بەدەستهینانى پشتگیریەكى بەهیزیان هەیە لەلایەن مەسئولینى هەردوو حیزبى دەسەلاتەوە. مەرجى پالاوتن بۆ بەشدارى لەو تاقیكردنەوە عەنتیكەیە تەنها 10 دە ساڵ خزمەت بوو لەیەكیك لە فەرمانگە قەزاییەكان یاخود پاریزەر بیت و سالى لە 5 پینج دەعوا كەمترى نەبیت خۆى یان لە دەعواى هاورییەكى ناوى تۆمار كرابیت ئەگەر خۆشى نەیبینیبیت ئەو دەعوایە هەر حەلە..... ئەمەش ناحەقیەكى زۆرى تیا بوو كە پالیوراو هەیە تەنها چوار سالى خزمەتى قەزایى هەیە و ماباقى خزمەتى حیزب و فەرماندەیى و سوپاى هەیە و ئەمانەش بە خزمەتى قەزایی ناژمیردرین و بەئاسانیش پالیوراوە بۆ بەشداریكردنى تاقیكردنەوەكە و سەركەوتوش بووە و ئامادەش كراوە ببیت بە دادوەر!؟ .... پاریزەریش هەیە زیاتر لە 15 سال و بیست سال خزمەتى هەیەو سەدان دەعواى هەبوەو ئیستاش بەردەوامە وەك پیشمەرگەى گووم ناو لە سەر حسابى خۆیى و بی وەرگرتنى لایەنى كەمى هیچ مەتاعبیكى پاریزەرى شەوو رۆژ یەك لەدواى یەك خۆبەخشانە و ئازایانە بێ هیچ سلەمینەوەو ترسیك بەئاشكرا لە دادگایكردنەكانى سەرانى بەعسى پیشوو لە دادگاى تایبەتى بالا پاریزەرى دیفاعە لە حەقى شەخسى خەلكانى ئەنفالكراوو بەركەوتەى كیمیایى و راپەریووى خەلكى كوردستان , بەلام لەو تاقیكردنەوە ئەنجام دانراو پیشوەختە دەرناچیت و دەدریتە دوواوە , تۆ بلیى ئەمانە تەمەل و نەزان بن بەو هەموو خزمەتى بوارى یاساوە !!!!! یان سەرانى دەسەلاتى كوردى خۆشحال نەبن بە ئامادەبوونیان لە دادگایكردنى سەرانى بەعسدا و نهینیە شاراوەكانى ئەم دەسەلاتەیان بەردەست بكەویت!!!!؟؟ یاخوود مامۆستاى زانكۆ هەیە بەشدارى تاقیكردنەوەكەى كردوە و ئەویش دەرنەچوە!!!.
كۆمەلێك بەمنزیكانەبۆمان دەبیت بەدادوەر و(دادوەرى حیزبى) لەبەرچاوى كامیراو هەموو خەلكى كوردستان سویندمان وەك ئەوانى پیش خۆى بۆ دەخوات كە (هەتا ماوم لەژیر فەرمان و راویژى بەِرێزانى هەردوو بنەماڵە بم و بەهیچ شێوەیەك لانەدەم لە داواكارى و هەر خزمەتێك بەمنێكى چاوبەرەوژێر بسپێردرێت!!! چونكە هەتا ماوم حەقى ئێوەم پێنادریتەوە و ئەم دادوەریەم لەچاوى ئیوە دەناسم !!!)
من وەك پاریزەریك مەرجى پالاوتن و بەشداریم هەبوو لەو تاقیكردنەوانە و زۆریك لە هاوریكانم پێیان گووتم بۆ بەشدارى ناكەیت ؟ بەلام منیكى ئاگادار لە هەموو شتیك و دژ بەتەسەروفاتى هەردوو حیزبى بنەمالە چۆن خۆم بخەمە ناو ئەو سینارۆ دروستكراوە و ببم بە ژمارەیەك بۆ زیادكردنى بەشداربوەكانیان و زیاتر ئالاو والا كردنى پەردەكانى دیموكراسى بۆیان , لەهەمان كاتدا بە زۆربەشیانم گووت بەشدار مەبن و با هەروەك سالەكانى پیشوو تر بەئارەزووى خۆیان بكەن . ئاخریشى هەروا دەردەچیت ,
بەڕاى من لەبەر نەبوونى پەیمانگاى دادوەران لە هەرێمى كوردستاندا كە تایبەتە بە دەرچواندن و ئامادەكردنى خەڵكانى یاسایى بۆ دادوەر , ئەبوایە ئەنجومەنى دادوەرى هەرێم ئەگەر لە ژێر كاریگەرى هەروو حیزب و بنەماڵەدا نەبایە ئەم زەوابتانەى بۆ پاڵێوراوانى دابنایە:
1- ژمارەى ساڵەكانى خزمەتى پاڵێوراو لەبەرچاو بگیرایە, واتە بۆ هەر ساڵێك زیاتر لەخزمەت چەند نمرەیەك دابنرایە .
2- یاریدەدەرى دادوەرى و لێكۆڵەرەوەى داد و مامۆستایانى كۆلیژى یاسایى ....هتد بەچەند نمرەیەك بخرانایەتە پیش پاریزەران و فەرمانبەرانى یاسایى فەرمانگەكانى ترى حكومەت چونكە گروپى یەكەم راستەوخۆ و هەموو رۆژیك بەبەردەوامى تەفاعول لەگەل ژمارەیەكى زۆرتر لە كیشەكانى ناو دادگاكان و دادوەرەكاندا دەكەن , بەلام پاریزەریك دەتوانیت بە 5 دەعوا سالیك خزمەت بۆ خۆى بەدەست بهینیت یاخود تەنانەت لەلایەن یەكیك لە هاوریكانیەوە ناوى لە دەعوایەكدا بنوسریت بی ئەوەى بەشدارى كردبیت هەمان حەق وەر دەگریت.
3- چەند نمرەیەك بۆ شوكرو تەقدیرەكانى پالیوراو دابنریت كە لە ئەنجامى زۆرتر چالاكى و خۆماندووكردنى زیاترەوە بەدەستى هیناوە وە بە پیچەوانەشەوە چەند نمرەیەك بشكینریت لە پالیوراو لە حالەتى بوونى عقوبەو سەرنج راكیشان كە وەریگرتبیت.
4- نمرە لەسەر خاسیەتە كەسیتیەكانى پالیوراو دابنریت وەك ئازایى لە قەزاداو دادپەروەرى و دەست پاكى و رابردوو پاكى و .....هتد
5- دوو تاقیكردنەوى پالیوراو بكریت یەكەمیان تەحریرى لەسەر وەرەقە و پرسیار لەسەر هەموو بوارەكانى یاساى بگریتەوە نەك تەنها لە چوار تا پینج پرسیار حەسر بكریت . دووەم تاقیكردنەوە شەفەوى بیت بۆ زانینى لیاقەو تواناى قسەكردن و دەرخستنى چەند ئەتەكیتیكى تر لە پالیوراودا كە پیویستە لە دادوەردا هەبیت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست