بۆ 31 ی ئاب رۆشنبیران ده‌بێت قسه‌یان هه‌بێت ...
Saturday, 04/09/2010, 12:00
31ی ئاب به‌ر له‌وه‌ی گرتنه‌وه‌ی شارێک بێت له‌لایه‌ن ده‌بابه‌کانی به‌عسه‌وه په‌ڵه‌ی ره‌شی خیانه‌تێکی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌ییه به نێوچه‌وانی پارتیه‌وه ، خیانه‌ته‌که هێنده گه‌وه‌ره‌یه پارتی خۆی رووی نایه‌ت باسی بکات و ناشیه‌وێ که‌س باسی بکات ته‌نانه‌ت له ده‌ستی بهاتایه 31 ی له مانگه‌که ده‌کوژانده‌وه‌و ده‌یکرد به 30 ، له به‌ختی خراپی پارتیش یادی دامه‌زراندنی حزبه‌که‌شیان هه‌ر که‌وتۆته مانگی ئابه‌وه بۆیه له دوای 31 ی ئابه‌وه ئاهه‌نگه‌کانی یادی دامه‌زراندنی حزبه‌که‌ش سارد بۆته‌وه و هه‌را و هۆسه‌که‌ی سه‌رده‌می (یۆبیلی زیڕین)یان نه‌ماوه ، ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت باسی بکه‌م ئه‌وه‌یه که له یادی ئه‌و خیانه‌ته گه‌وره‌یه به‌شێک له رۆشنبیران قسه‌ی خۆیان کرد و ئیدانه‌ی ئه‌و خیانه‌ته‌یان کرد به‌ڵام به داخه‌وه زۆربه‌ی زۆری رۆشنبیران لێی بێده‌نگ بوون و نققه‌یان لێوه نه‌هات که نه‌ده‌بوو وابێ ، قه‌ولێکیش هه‌یه ده‌ڵێت (بێده‌نگ بوون مانای رازیبوونه) دیاره ئێمه وه‌کو میلله‌ت رۆشنبیر به موڵکی خۆمان ده‌زانین و مافی خۆشمانه له هه‌ر که‌مته‌رخه‌میه‌کیاندا گله‌ییان لێ بکه‌ین ، ئاخر بێده‌نگ بوون له لایه‌ن رۆشنبیرانه‌وه به‌رامبه‌ر به‌و خیانه‌ته به دیوه‌که‌ی دیکه شه‌رعییه‌تدانه به پرۆسه‌ی خیانه‌ته‌که ، هه‌ر چه‌نده باوه‌ڕ ناکه‌م رۆشنبیرانی ئێمه شه‌رعییه‌ت به خیانه‌تی 31 ی ئاب بده‌ن جگه له رۆشنبیرانی موسته‌فید به‌ڵام هۆکاری بێده‌نگ بوونه‌که‌یان ئه‌مه‌یان نازانم که خه‌می منه بۆیه لێره‌وه روو له سه‌رجه‌م رۆشنبیران ده‌که‌م و داوایان لێده‌که‌م با هه‌موو ساڵێک و له‌م رۆژه‌دا قسه‌ی خۆیان هه‌بێت و بوار نه‌ده‌ن ره‌نگی ره‌شی ئه‌و خیانه‌ته گه‌وره‌یه کاڵ بێته‌وه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست