دیسان ئه‌فسه‌ره‌ به‌عسییه‌کان ..

Monday, 16/08/2010, 12:00


که‌ ده‌ڵێم دیسان به‌و واتایه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ تا ئێستا زۆری له‌سه‌ر نووسراوه‌ به‌ڵام له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی بیر له‌ چاره‌سه‌ر کردنی بکرێته‌وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه تا دێت ره‌نگی بابه‌ته‌که‌ تۆختر و تۆختر ده‌بێته‌وه‌ .‌

ئه‌وانه‌ی له‌ ناو له‌شکر و ده‌زگا سه‌ربازییه‌کاندا ئیش ده‌که‌ن (پارتی یان یه‌کێتی) زیاتر ئاگاداری ئه‌وه‌ن که‌ چ کاره‌ساتێک له‌و نێوه‌نده‌دا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت ، به‌ پاساوی (ئه‌کادیمی)یه‌ته‌وه‌ ئه‌و ده‌زگا سه‌ربازییانه‌ سه‌رڕێژ کراون له‌ ئافسه‌رانی کۆنه‌ به‌عسی ، زۆربه‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ به‌عسییانه‌ش له‌ دوای بێ ئومێد بوونیان له‌ به‌عس و ڕژێمه‌که‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ کوردستان ، به‌ واته‌یه‌کی دیکه‌ ئه‌گه‌ر (9/4/2003) نه‌بوایه‌ ئه‌و کۆنه‌ به‌عسییانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ رووی پله‌ و پایه‌ و ئیمتیازاتدا زۆر له‌ پێشه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ کۆنه‌کانن ئێستاش هه‌ر له‌ خزمه‌تی به‌عس و ڕژێمه‌که‌یدا ده‌بوون ، ئێستاش هه‌ر دار عه‌سا و چاوساغی سوپا دڕنده‌که‌ی به‌عس ده‌بوون بۆ سه‌ر گوند و شار و شارۆچکه‌کانی کوردستان ، ئاخرکاره‌ساته‌ کاره‌سات پێشمه‌رگه‌یه‌ک ده‌یان ساڵی ته‌مه‌نی له‌ خه‌بات و پێشمه‌رگایه‌تی و شه‌ونخوونی و... هتد سه‌رف کردبێت که‌چی ئه‌مڕۆ به‌رپرسه‌که‌ی کۆنه‌ به‌عسییه‌کی تۆبه‌کار بێت. ئێمه‌ ناڵێین با ئه‌م کۆنه‌ به‌عسییانه‌ شار به‌ده‌ر بکرێن ، نه‌خێر چونکه‌ ئه‌گه‌ر وامان کرد ئێمه‌ش ده‌بینه‌ رووی دووه‌می دراوه‌که‌ی به‌عس به‌ڵام با هیچ نه‌بێت نه‌کرێن به‌ به‌رپرسی پێشمه‌رگه‌ کۆنه‌کان با پۆستی یه‌که‌م و دووه‌میان پێنه‌درێت له‌ناو له‌شکر و ده‌زگا سه‌ربازییه‌کاندا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە