کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


کۆری یادەوەری سیهەمین سالیادی رۆژنامەنوس سەردەشت عوسمان

Tuesday, 14/05/2013, 12:00


کۆمەلیک لە رەوەندی کوردی سەرۆکی هەریمی کوردستان
سەرۆکی پەرلەمان
سەرۆکی حکومەت
بەریزان:
ئیمە ئامادەبوانی ئێواره‌کۆری سێهەمین سالیادی رفاندنو تیرۆرکردنی قوتابی و رۆژنامەنوس سەردەشت عوسمان، کە له‌ ریکەوتی ١٢-٥-٢٠١٣ لە شاری سدنی ئوسترالیا گیرا بۆ بەرزراگرتنی یادی ئەوقه‌ڵه‌مه‌ بوێره‌و وه‌ستانه‌وه‌ دژی زیندانیو تیرۆری ئازادیخوازان له‌کوردستاندا وه‌ بۆ به‌رگری له‌ له‌ ئازادی ده‌ربرینو ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری به‌تایبه‌تی داواکارین کە:
یه‌که‌م: دەستبەجی ئەو لیژنەو دادگایە هەلوەشیتەوە، چونکه‌ ئه‌نجامه‌ راگه‌یاندراوه‌کانی سه‌لماندی که‌ لیژنه‌یه‌که‌ بۆ چه‌و‌اشه‌کردنی خه‌ڵکی کوردوستانو شاردنه‌وه‌ی راستیه‌کان،نه‌ک بۆ ده‌رخستنی بکوژانی راسته‌قیه‌نیه‌ی سه‌رده‌شت.
دووەم: لیژنەیەکی لیکولینەوە به‌هاوبه‌شی نۆێنه‌ری خێزانی سه‌رده‌شت وه‌ رێکخراوه‌ سه‌ر‌به‌خۆ وپه‌یوه‌‌نداره‌کانو رۆژنامه‌نوسان پێکبێت بۆ بەدواداچون و لیکولینەوە تا دەسگیرکردنی بکوژی سەردەشت عوسمان و دادگایی کردنو سزادانی بە رەچاکردنی هەمو پیوەرە دادوەری یە هاوچەرخە مرۆیی یەکان و راگەیاندنی ئاکامی قۆناغ بە قۆناغی لیکۆلینەوەو دادگاکە.
سێیەم:کۆتایی هینان بە پیشیلکاری ئازادی سیاسی و رۆژنامەگەری و مافەکانی مرۆڤ بە گشتی له‌ کوردستاندا.
بەرقەرار بیت ئازادی سیاسی لە کوردستان
کۆمەلیک لە رەوەندی کوردی ئامادەبوانی کۆری یادەوەری سیهەمین سالیادی
رۆژنامەنوس سەردەشت عوسمان
١٢-٥-٢٠١٣ سدنی -ئوسترالی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە