مه‌ریوان وریا قانع و ژیژک وه‌ک سینتێز (به‌شی دوو)
Sunday, 13/04/2014, 12:00
هه‌ندێک دهبێیژن نووسینی یه‌که‌م ره‌ق بوو. ئه‌گه‌ر ره‌قیش بێت له ئاست نووسینه‌که‌ی ئه‌ودایه که به ژیژک ده‌بێژێت (بێ مێشکه) و به‌داخه‌وه نووسینه‌که له رۆژنامه‌ی کوردیدایه و ژیژک نایبنێت!. بۆ وڵاتانی سکاندیناڤی ده‌نووسێت (سوید و وڵاتانی ئه‌سکه‌ندیناڤی........ ده‌وڵه‌تی مشه‌خۆرن) و فه‌لسه‌فه‌ش ده‌نووسێت.
ده‌نووسێت (له کوردستاندا گوتارێکی شهمشوینی ئاماده‌یه دژ به لیبرالیزم و دیموکراسیه‌ت و رێفۆرم و چاکسازی قسه‌ده‌کات). وا ده‌خوازێت خه‌ڵک ده‌بێت به‌دڵی ئه‌م لیبڕاڵیزمه بیر بکاته‌وه و هه‌ڵسوکه‌وت بکات و نابێت رای خۆی له‌سه‌ر کاپیتالیزم و لیبڕاڵیزم ده‌رببڕێت و خه‌ڵک نابێت رای خۆی ده‌رببڕێت. ده‌بێت ئه‌وه‌ش بگوترێت که هه‌موو نووسینه‌کانی خراپ نییه و شتی باشی به ده‌گمه‌ن نووسیووه.
وه‌ک رۆژی روون ئاشکرایه له فرهکلتوریش تێنه‌گه‌یشتووه و وشه‌که فێربوه و به‌کاری ده‌هێنێت!. فره‌کلتور به دوو مانا به‌کارده‌هێنرێت، یه‌که‌م به مانای فره‌ئاینی، دووه‌م به مانای فره داب و نه‌رێتی کۆمه‌ڵایه‌تی یا عادت و ته‌قالید و وشه‌ی کلتور له وشه‌ی (Cult) وه‌رگێراوه مانای عیباده. وڵاتانی ئه‌وروپا له‌سه‌ر بنچینه‌ی (یه‌ک وڵات، یه‌ک نه‌ته‌وه، یه‌ک ئاین دروست بووه)، به‌ڵام وڵاتانی خۆرهه‌ڵات به‌و ئه‌زمون و قۆناغه مێژوویه‌دا نه‌ڕۆیشتووه و هه‌میشه چه‌ند میلله‌تێک و چه‌ند ئاین بوون له حکومه‌تێکی مه‌رکه‌زیدا و هیچ کێشه‌ی سه‌ره‌کی و به‌ربه‌رکانی نه‌بووه، به‌ڵام دوای جه‌نگی جیهانی که کۆڵۆنیالیزمی رۆژئاوا بۆ خۆرهه‌ڵات هات بۆ مه‌به‌ستی سیاسی ته‌فره‌قه و سوود وه‌رگرتن ئه‌و هاوکێشه‌ی تێکدا. وه‌لێ به پێچه‌وانه‌وه له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م له وڵاتانی ئه‌وروپای رۆژئاوا که پێویستیان به کرێکار هه‌بوو میلله‌تانی زۆر روویان تێکرد و پێکهاتنی دانیشتوانی وڵاتانی ئه‌وروپای گۆڕی، رووبه‌رووی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی بوونه‌وه. وشه‌ی (Multicultural) له سه‌ره‌تای ساڵانی 1980 بۆ یه‌که‌م جار له لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌کادیمیدا له زانکۆی ئه‌مریکا دروست بوو. پاش ئه‌وه که کێشه‌یه‌کی گرنگ بوو ئیتر هه‌موو زانکۆکان ده‌ستیان کرد به دیراسه‌کردنی و به سه‌دان کتێبی ئه‌کادیمی له‌سه‌ره، نه‌ک کتێبی ناوبازاڕ و حکومه‌ت هه‌یه راویژکار و شاره‌زای تایبه‌تی خۆی هه‌یه له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا. ئه‌گه‌ر باسه‌که که‌مێک درێژ بکه‌ینه‌وه خۆرهه‌ڵات به قۆناغی فه‌لسه‌فه‌ی ره‌گه‌ز و زانستی ره‌گه‌زدا نه رۆیشتووه و هیچ مانایه‌کی نییه بۆ ئه‌وان به‌ڵام ئه‌وروپا له ساڵانی 1800 تا ساڵانی 1945 به‌و قۆناغه‌دا رۆیشتووه و تا ئه‌مڕۆکه‌ش هه‌موو لێدوان و قسه‌کردنی مێدیا و سیاسه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی هه‌موو ی له‌سه‌ر ره‌گه‌زی مرۆڤ و کێشه‌ی ره‌گه‌زی کۆبۆته‌وه و که له هیچ وڵاتكی تر نییه، چونکه ئه‌قلییه‌تی میلله‌تێك زاده‌ی ئه‌و مێژوویه که پێیدا تێپه‌ڕیوه. به‌ڵام له خۆرهه‌ڵات وه‌ک له هه‌رێم یا تورکمنستان..... هتد، خه‌ڵک هه‌یه ئه‌سمه‌ره، خه‌ڵک هه‌یه سوور و سپییه، خه‌ڵك هه‌یه قژلووله، هه‌یه قژ زه‌رده هه‌یه قژ قاوه‌ییه و هه‌یه چاوشینه و هه‌یه چاو ره‌شه و نۆرم له کۆمه‌ڵگادا نییه.
ئه‌و هه‌ر خۆی به خۆی ده‌بێژێت رۆشنبیر و خۆی ده‌کات به فه‌یله‌سوف و شت ده‌فه‌لسه‌فێنێت، با له‌پێشه‌وه بابه‌ته ئه‌کادیمییه‌که‌ی بخوێنێته‌وه که چییه، نه‌ک لایه‌نی مێدیایی و پڕوپاگه‌نده‌که‌ی، چونکه له وڵاتانی ئه‌وروپا لایه‌نی میدیایی که بۆ فرۆشتنه و لایه‌نی ئه‌کادیمیه‌که‌ی زۆر له یه‌ک جیاوازن. بابچێت و فیڕببێت له نووسه‌رێکی گه‌نج له لایه‌ن حسێن ئه‌حمه‌د له سایتی ده‌نگه‌کان وتارێکی نووسیوه به ناوی (تێرۆریزم چییه..؟)، به‌شی یه‌که‌می بخوێنێته‌وه و ئه‌وه‌ی له دیراسه‌ی ئه‌کادیمی وه‌رگرتووه و دوای ئه‌وه‌ش شێوازی نووسینه‌که‌ی و بابه‌ته‌که نافهلسهفێنێت و لێڵ و پێچاو پێچی ناکات.
ئه‌و کهپیتالیزمهی که ئه‌و لێی تێنه‌گه‌یشتووه و به که‌پیتالیزمی سکاندیناڤی ده‌بێژێت به ماف گرتوویانه و واده‌رده‌که‌وێت دژی مافه و ده‌نووسێت کاپیتالیزمی ده‌وڵه‌تی مشه‌خۆری ئه‌سکه‌ندیناڤی و کاپیتالیزمی روسیا و کاپیتالیزمی کوردستان، وه‌لێ نازانێت له وڵاتانی سکاندیناڤی سیسته‌مێکیان هه‌یه که‌سانی سه‌رۆک کۆمپانیا و ملیۆنێری سه‌رمایه‌داری ناتوانێت سیاسه‌ت له هیچ حیزبێکدا بکات و بچێته جومگه‌ی حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌وه چونکه ئه‌وان وایداده‌نێن که حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی وڵات ئیشده‌کات و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گرۆپێک نییه و سیاسه‌ت و ئابووریان له‌یه‌ک جیاکردوه‌ته‌وه و هه‌رگیز وه‌ک ئیتالیا بهرلوسکۆنی تیا هه‌ڵناکه‌وێت. ئه‌وروپییه‌کان و ئه‌مریکیه‌کان خۆیان ده‌بێژن که‌پیتالیزم چیییه! که‌پیتالیزم (Sexism and racism) ن. به‌س ته‌ماشای کوردستان بکه له‌وکاته‌ی که‌پیتالیزم چه‌که‌ره‌ی کردووه بزانه چۆن سێکس و راسیزم پێشکه‌وتووه. له ئه‌وروپادا له زۆر نووسین و مێدیادا ده‌رده‌که‌وێت و ده‌بێژن له‌م ساڵانه‌ی دوایدا جۆرێک که‌پیتالیزم و نیۆلیبراڵی فاشیست دروستبووه و هه‌موو جهان و میلله‌تان ده‌بێت که‌پیتالیزم و نیۆلیبراڵیزم بێت.
له وشه‌ی مۆڕال و ئێتیک تیگه‌یشتووه به‌ڵام به ته‌واوه‌تی لێی تێنه‌گه‌یشتووه، وشه‌ی مۆڕال به دوو مانا به‌کارده‌هێنرێت، یه‌که‌م به مانای ئه‌خلاق، دووه‌م به مانای مه‌عنه‌ویه‌ت. هه‌ر خۆشی ده‌نووسێت (ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌خلاق ده‌نووسن) و ده‌زانێت زانیاری ده‌رباره‌ی نییه و بابه گییان ئه‌وشتانه هه‌ر ئه‌وه نییه که مرۆڤ خۆی فێری وشه‌کان بکات و به‌کاری بهێنێت و ده‌بێت بزانێت چییه!. پڕۆفیسۆری فه‌لسه‌فه له زانکۆ هه‌یه ته‌نها ئیختیساسی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاقه و ده‌ست له شتی تره‌وه نادات و شهلوکوێرم پیابکێشێت.
ئه‌و هاتووه مێژووی وڵاتان و حکومه‌تان هه‌ڵده‌داته‌وه، که چ تاوانێکیان کردووه، که‌چی تاوانی وڵاتانی تر هه‌ڵناداته‌وه، که که‌پیتالیزم و لیبڕالیزم بووه. ئه‌و هۆڵه‌ندایه له ساڵانی 1700 و 1800 له ئیندۆنیسیا هه‌موو دانیشتوانی دورگه‌یه‌کیان به منداڵ و ژنه‌وه کوشت، چونکه داری ئاڵهتیان نه‌ده‌چاند و ڕووداوه‌که له مێژوودا به‌ناوبانگه، پاشان چوون دانیشوانی تریان بۆ هێنا و داری ئاڵه‌ت بچێنن و هۆڵه‌ندیه‌کان لێیان بکڕن و بیبه‌ن بۆ ئه‌وروپا. له ساڵانی 1800 به‌ریتانیا تلیاکی له هندستان ده‌چاند و ده‌یفرۆشت به چین و میلله‌تی چینیان داڕزانبوو و هه‌ندێک له په‌ڕله‌مانی به‌ریتانیا ناڕازیان ده‌ربڕی که کارێکی ئه‌خلاقی نییه، چین مێژوویه‌کی تاڵی له‌گه‌ڵ غه‌رب هه‌یه. گه‌رمه‌ی که‌پیتالیزم دوای ساڵانی 1850 یه‌و که پێی ده‌ڵێن (Golden age of capitalism) و مرۆڤ له ژیانێکی ره‌زاله‌تدا ده‌ژیا و یه‌که‌م راپه‌ڕین و خۆپیشاندانی کرێکار له ساڵانی 1910 له ئه‌مریکا روویدا له شاری شیکاگۆ که رۆژی 12 سه‌عات له کارگه‌کاندا ئیشیان پێده‌کردن و داوی ئه‌وه ئه‌مجا سه‌ندیکای کرێکار دروستبوو. دۆخه‌که وای لێهات قبوڵنهدهکراو له کۆتایی ساڵانی 1800 حیزبی سیاسی نوێ دروستبوو و داوای گۆڕانکاری کۆمه‌ڵایه‌تییان ده‌کرد که به سۆسیالیست ناو ده‌برێن، ئەم مەریوانی وریا قانعە له سۆسیالیستیش تێنهگەیشتووه و به مانا حیزبیه‌که‌ی به‌کاری ده‌هێنێت. له زمانی کوردییدا وشه‌ی سۆسیالیست هیچ نییه و هیچ مانایه‌کی نییه و هیچ مانا نابه‌خشێت، به‌ڵام سۆسیالیست له زمانی ئه‌وروپیدا مانای هه‌یه و له وشه‌ی سۆسیاله‌وه هاتووه مانای کۆمه‌ڵ یا کۆمه‌ڵایه‌تی و سۆسیالیست ئه‌وه ده‌گرێته‌وه که له کۆمه‌ڵگادا هاوکاری کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بێت و ئه‌وه‌ی زۆری هه‌یه یارمه‌تی ئه‌وه‌ی تر بدات، که نییه‌تی و لێپرسراوی به‌رامبه‌ر به کۆمه‌ڵگا هه‌بێت و مرۆڤ مرۆڤێکی تر بۆ مه‌به‌ستی خۆی نه‌چه‌وسێنێته‌وه و یه‌کسانی مرۆڤ له‌به‌رده‌م یاسادا.
کاتۆ ئینستیتویت له ئه‌مریکا هه‌یه و سه‌ر به نیۆلیبڕاڵیزمی کۆنسێرڤاتیزمی ئه‌مریکایه، رێخراوێکی فیکریه، که خۆیان پێان ده‌بێژن (Think tank) زۆر گه‌وره و چالاکه و له هه‌موو جیهاندا هه‌یه و رێخراو دروستده‌کات یا یارمه‌تی ده‌دات و کتێببیان ده‌داتێ بڵاوبکرێته‌وه و له‌ژێره‌وه خه‌ڵکانی کاریگه‌ر و به‌ده‌سه‌ڵات له کۆمه‌ڵگادا کۆده‌کاته‌وه وه‌ک سه‌رۆکی کۆمپانیا، نووسه‌ر، سیاسی، رێخراوه مه‌ده‌نیه‌کان، رێخراوه جیهانیهکان...... . له روسیا یه‌کێک له راوێژکاره‌کانی پوتین رای‌کرد بۆ ئه‌مه‌ریکا و ئێستا له کاتۆ (CATO) ئیش ده‌کات. به کورتی وه‌کو کۆمینترۆنی زه‌مانی سۆڤیه‌ت وایه. ئاخر نه‌خۆشی و ته‌ندروستی په‌یوه‌ندی چییه به‌سه‌ر نیۆلیبڕالیزمهوه به تایبه‌تی رێکخراوێکی وه‌ک رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیWHO (World Health Organisation) و ته‌ماشا بکه‌ن له‌م لینکه‌ی خواره له سایتی ئه‌و رێکخراوه چی ده‌بێژێت ده‌رباره‌ی نیۆلیبڕاڵیزم.
http://www.who.int/trade/glossary/story067/enبۆ خوێندنەوەی بەشی یەکەم کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=ec1508e3
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست