دهنگتان بخهنه پاڵ دهنگمان بۆ ناساندنی کارهساتی ههڵهبجه و ئهنفال وهک جینۆساید
Monday, 25/02/2013, 12:00
لە درێژەی کارو چالاکییە بەردەوامەکانی کوردستانیانی کەندا سەبارەت بە ناساندنی کارهسات هەڵەبجە و ئەنفال، تووانرا دەیان دۆست لە ناوەندە سیاسێکانی کهنهدا بهێنرێنە پشت داخوازییە ڕەواکانمان .ئەوە بوو لە 16-3-2010 بە هۆی هەوڵەکانی دۆستی کورد " جیم کاریجیانیس"ەوە توانرا کەیسی هەڵەبجە و ئەنفال وەک تاوانی دژی مرۆڤایەتی لە پەرلەمانی کەنەدا بناسێنرێ. ئێشتاش جارێکی تر و لە ڕێی هەمان ئەندام پەرلەمانەوە و بە هەوڵی هەموو لایەکمان کار لەسەر ئەوە دەکرێت کە جارێکی تر کەیسی هەڵەبجە و ئەنفال ببرێتە پەرلەمانی کەنەدا و وەکوو کردەی جینۆساید بناسێنرێت . بۆیە گرنگە کوردانی ئهم وڵاته بە ئیمزای خۆی و هاوڕێ و دۆستەکانتان دەنگتان بخەنە پاڵ دەنگمان بۆ سەر خستنی ئەم پرۆسەیە.
سەرخستنی ئەم پرۆسەیە بەندە بە زۆری ژمارەی ئیمزاکانمانەوە
ئەم لینکەی خوارەوە لینکی ئەو پتشنەیە کە ئەندام پەرلەمانی کەنەدا Jim Karygiannis بۆ ئەو مەبەستە دایناوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست