کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ ناوه‌نده‌ جیهانییه‌کانی په‌یوه‌ست به‌ مافی مرۆڤ و ئازادیی ڕۆژنامه‌گه‌ریی

Wednesday, 16/09/2009, 12:00


بۆ حکومه‌تی عیراق و هه‌رێمی کوردستان
بۆ هه‌ر ناوه‌ندێك که‌ په‌یوه‌ندی به‌ پاراستنی گیان و ئازادی هاوڵاتییانه‌وه‌ هه‌یه‌

سڵاو و ڕێز ....

من خه‌ندان موحه‌مه‌د جه‌زا موحه‌مه‌د، دانیشتووی ئاڵمان، نووسه‌ری په‌رتووکی ئۆقیانووسێك له‌ تاوان، وێرای ئه‌وه‌ی که‌ ژیانی خۆم و مناڵه‌که‌م له‌لایه‌ن بانده‌کانی بارزگانی به‌ ژنانه‌وه‌ که‌وته‌ به‌ر مه‌ترستی و ناچار به‌ ئاواره‌بوون و به‌جێهێشتنی وڵات و کار و په‌یوه‌ندییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانم بووم، له‌م دوایانه‌دا لایه‌نه‌ هه‌ڕه‌شه‌گه‌ره‌کان جارێکی تر ده‌ستییان به‌ هه‌ڕه‌شه‌ و تۆقاندن کرده‌وه‌ و ده‌رگه‌ی ماڵی هاوسه‌که‌م (سۆران قادر سه‌عید) به‌رپرسی ڕێکخراوی (NPA) نه‌رویجی ده‌شکێنن و هه‌ڕه‌شه‌نامه‌ی بۆ به‌جێ ده‌‌هێلن، پاش تۆمارکردنی سکاڵا لای ده‌زگه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌وان له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌کانیان به‌رده‌وام بوو و دواجار له‌ ده‌وروبه‌ری کاتژێر 2ی دوانیوه‌ڕۆی 14/9/2009 له‌ ده‌می ده‌رچوونی له‌ شوێن کاره‌که‌یدا بێسه‌روشوین کراوه‌ و هیچ هه‌واڵێکی نییه‌.

خوێنه‌ری به‌ڕێز، له‌ هه‌ر شوێنیك هه‌یت و له‌ هه‌ر پله‌ و پایه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و کارگێڕێیدا هه‌یت، بێنه‌ به‌رچاوت له‌م ساته‌دا مرۆڤێك له‌ شوێنیکی نادیاردا له‌ژێر ده‌ستی کۆمه‌ڵێك مرۆڤکوژدا چاوی بڕیوه‌ته‌ ده‌ستی یارمه‌تی و به‌ هاناچوونی تۆوه‌ و هه‌ر ساتێکی ژیانی به‌ پشتیوانی ئێوه‌وه‌ به‌ستراوه‌ و به‌ر گرتن به‌ هه‌ر تاوانیك که‌ ئه‌گه‌ری ڕوودانی هه‌یه‌، تۆ ده‌توانی به‌شیوه‌یه‌ك به‌ری پێ بگریت، که‌سێك که‌ له‌سه‌ر کار و جالاکی که‌سێكی که‌ و ته‌نیا له‌به‌ر هاوسه‌ری له‌ ته‌ک مندا، له‌لایه‌ن باندێکی مرۆڤکوژه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگی له‌سه‌ره‌.

وه‌ك پێشتر ڕوونم کردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌ کیشه‌که‌وه‌ نییه‌. ئاشکرا و دیاریشه‌ هه‌ر ئه‌و ده‌سته‌ی که‌ له‌ ماوه‌ی پێشوودا چوونه‌ته‌ سه‌ر ماڵه‌که‌ی، له‌ پشت بێسه‌روشوێنکردنی ئه‌وه‌وه‌ن. من داوا له‌ هه‌ر لایه‌ك ده‌که‌م که‌ په‌یوه‌ندی به‌ مافی مرۆڤ و ئازادی تاك و پاراستنی ژیانی دانیشتوانه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌ هانامه‌وه‌ بێن و له‌ ڕزگارکردنی ژیانی هاوسه‌ره‌که‌مدا که‌ هیچ په‌یوه‌ندی به‌ نووسینی کار و چالاکی منه‌وه‌ نییه‌، هاوکاریم بکه‌ن، ده‌ستی بانده‌ مرۆڤکوژه‌کان کۆتا بکه‌ن و ئاسایش و ئارامی بۆ تاکی کۆمه‌ڵکه‌گه‌م، که‌ من ناچار بووم به‌جێی بهێڵم بگێڕنه‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌بێ کۆمه‌كی ئێوه‌ مه‌یسه‌ر نابێت.

خه‌ندان موحه‌مه‌د جه‌زا
16.09.2009

وێنه‌یه‌ك بۆ:
-  حکومه‌تی فیدراڵی عیراق
- حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
- ڕێکخراوی مافی مرۆڤ له‌ کوردستان
- گروپی ڕۆژنامه‌وانانی بێسنووری کوردستان
- ڕێکخراوی (NPA) نه‌رویجی
- ڕێکخراوه‌کانی به‌رگری له‌ ژنان له‌ کوردستان
- ئه‌منیستی ئینته‌رناشنال
- خاچی سوور
- ڕێکخراوی جیهانی مافی مرۆڤ
‌- یه‌کێتی ڕۆژنامه‌نووسانی برتیانیا / کومنوێڵس
- یه‌کێتی ڕۆژنامه‌نووسانی ئه‌وروپا
- یه‌کیتی ڕۆژنامه‌نوسانی ئاڵمانیا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە