کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەخەویش نایبینن ی.ن.ک وەکو جارانی لێ بێتەوە

Saturday, 05/10/2013, 12:00







هەندێک لە سەرانی ی.ن.ک. خەو بەوەوەئەبینن کە جارێکی تر.بێنەوە سەر حوکم و هەرچی هەیە ونیە قورخی کەن بۆ خۆیان. بەڵام هەر گیز ئەوە نابیننەوە،چوونکە شاری سلێمانی هەر کەسێکی تڕۆ کرد ،زۆر ئاستەمە جارێکیتر وەکو
خۆیی لێبێتەوە. ئەویش لەبەر چەند هۆیێکی ئاسان....ئێستە خەڵک هۆشیار بوەتەوە....٢٢ساڵە خەڵک لە ناو زەلکاوی زانکۆی گەندەڵی ئێوەدا ئەخوێنێت،هەرچی خوا پێی ناخۆش بێت ئێوە لەم شارەدا کردتان.....جارێکیتر سەدام یكی کەر دروست نابێتەوە،کە شەڕوو شۆڕ دروست بکات هەتا گەنجەکان پەنا بەرنە بەر مەقەرەکانی ئێوە لە ترسی سەربازی کردن.
هەندێک هەن کەوتنی ی.ن.ک ئەگەڕێننەوە بۆ، نەخۆش کەوتنی جەلال تاڵەبانی، بەڵام من سەرم سوڕ ئەمێنێت کە خەڵکی جەلال بە پیاوێکی وا کەردە ئەزانن،هەرچی هات بەسەر ی.ن.ک هەموی جەلال تاڵەبانی هێنای بەسەر ی.ن.ک.
هەر لە ٦٦ هەتا عەمالەتی ئیران هەر بە دەوڵەتی کوردی بە خەو خەیاڵ ئەداتە قەڵەم.هەرچی ئابووری ی.ن.ک لە ژێر دەستی جەلال خۆیدا بووە خوا خۆی ئەزانێ چۆن سەرفی کردوە. هیچ کەس هەیە لە بنەماڵەی جەلال کە کاربەدەستو ملیۆنێر نەبێت؟...لەهێرۆوەبیگرە هەتا ئەگاتە قوبادو ....یان ئال تاڵەبان.
ئەم دەموو جاوە سواوانە سمێڵ بۆیاخ کراوانە بۆ ناڵێن...لە لگاو چیەوە بیگرە هەتا دزوو چەرچی هەمووی لە سەرکردایەتی ،ی.ن.ک کۆبوونەتەوە،،،ئەوەندەش بێشەرمن نازانن خەڵک چەند ڕقی لێیانە گشت کات دێنە سەر کەناڵەکانوو قسەی هەلەقوو مەلەق دەکەن...خەڵکی هەزار ئەوەندەیتر رق ئەستورتر ئەبێت،.
لێرەدا مەجالی ئەوە نیە کە فایلی یەک بەیەکیان، باس بکرێت بەڵام بە شێوەیێکی گشتی ،هەرکامێکیان ئەگریت هەزارەها چیرۆکی نامۆیان هەیەو خۆیان خزانوەتە بەناو ئەم حزبە هەتا خۆیان بهێننەوە ڕیزی خەڵکانی پاکوو شەرەف مەند.
لە کۆسرەتەوە بیگرە هەتا مەلا بەختیار هەتا عومەرفەتاح هەتا حەمەی حەمەسەعید هەتا ئەرسەلان بایز و هەتا پیرەی فایل دار ...هتد..هەمویان بێجگە لە بەرهەم ساڵح .کە ئەویش بێدەنگەو هیچی پێناکرێت ئەوبێدەنگیەی ئەویش لەوان خراپترە.
ئەمانە ئەبێت هەموویان بخرێنە تەنەکەی زبڵی مێژوەوە خەڵکانی گەنچ و لێهاتو بهێنرێتە ناو ی.ن.ک...بەڵام ئەبێت ئەوەمان بیر نەچێت ئەبێت دادگایێک عادیلانە ،بۆ ئەوانە دابنرێت کە هەرچیان هەیە لێیان بپرسرێتەوە، {من این لک هژا}ئاوەرە ئەم هەموو ماڵو مڵو خانوو سەیارەت لە کوێ بوو .ئایا رۆژیک ئیشێکی شەرەف مەندانەت کردوە؟
ئەو حزبە بەعسەی ٣٥ ساڵ حوکمی سلێمانی کرد. ئایا ئەتوانن خانوویێکی یان سۆپەر مارکێتێکی یان عەمارەیێکی بەعسیێک بدۆزنەوەو بڵێن ئەمە هی فڵان بەعسیە؟ بێگومان نە خێر.ئەی ئێوە تەنها خاتو هێرۆ %١٢ی عەرزەی سلێمانی نەکردوە بە ناوی خۆیانەوە. یان ئەو بینا بەرزەی کە لەسەر گردەکەی زەرگەتە درووست ئەکرێت هی کێ یە؟
بۆچی ئێوە خەڵکتان والا گێلە، بەناهەق وا تڕۆیان کردون. ئەگەر ئەم دەموو جاوە سلاکانە بۆیاخ کراوانە هەموو حەواڵەی زبڵدانی مێژوو بکەن لەوانیە هەندێ لە تۆراوەکانتان پێ ئاشت بکرێتەوە ،بەڵام وەکو پێشەوەتان لێ بێتەوە هەرگیز بەخەویش نایبینن. دەبڕۆ شوکر نەمردین ،وەکوو بەعس ئێوەشمان بە زەلیلی بینی ،هەر خۆتان بە خۆتان بن.
بیرم چوو ئەو خانوەی پارێزگاری سلێمانی ،کە هی خەڵکی سلێمانیە ،وەکووورەمزێک لەکۆسرەتی بسێننەوە، بزانن بە چ یاسایێک لەسەر ئەو تاپۆ کراوە؟



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە