خەڵكى كفرى لەنێوان وەزیرى پەروەردە و حزبەكانى دەسەڵات دا
Wednesday, 23/09/2009, 12:00
مەشاكیلى پەروەردەى لە كفرى دا لە حەساسترین ئەو خاڵانەیە كە چەند ساڵێكە ئەو مەجالەى ویرانكردوە وەزیر و بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردەى گەرمیان باش ئاگادارە لەو مەشاكیلانە, بەڵام زۆر بێدەنگن و چاوى خۆیان لێى خەواندوە بەتایبەتى مامۆستا مستەفاى مدیر تربیەى گشتى گەرمیان بەس خواخوایەتى لە كورسیەكەى لاینەبەن چەند ساڵیكە كەسێكى ناشارەزا و نەخوینەوار بەناوى مامۆستا وەهاب حزب كردى بە مودیر تەربیەى كفرى لەسەر دەستى ئەو بەڕێزە دەیان كارى نایاساى و گەندەڵى ڕویدا زەقترینیان پەیدابونى هەندێ كەسى بێشەهادە و دانى پۆست پێیان و كردنى تەربیە بە دەزگایەكى حزبى و بەشیێك لەمەڵبەند و ناوچەى حزبى وایكرد ئاستى پەروەردە خراپ سەیر بكرێ لەكفرى دا و مەشاكیلەكانیش بەردەوام دەبون, ئیستا لیژنەیەك لە وەزارەتى پەروەردەوە دابنرێ بێ لایەنانە بیەوێ وەزعەكە باش بكات یان لیژنەى پەروەردەى پەرلەمان سەردانى تەربیەى كفرى بكات و بگەڕێت دەیان مامۆستاى بێ شهادە دەدۆزێتەوە, یان سەدان كەس دەدۆزیتەوە كە شهادەكانیان دەستنادەن و لە ئاستیكى نزمدان بەڵام كراون بە مامۆستا و بەمەش قوڕ كراوە بەسەر نەوەى نوێ و سیستەمى نوێ خویندن دا. مەشاكیل زۆرە..بەڵام وەزیرى تەربیە لەجیاتى ئەوەى عقوبەى وەهاب بدات كەچى پاداشتى دەكات و خەریكە كەسێكى ناشایستە و ڕەفتار نەخویندەوار دەكاتە مودیر تەربیەى كفرى ئەمەش لەژیر دەست و زۆرى حزبدا ئیستا وەزیرى تەربیە كەوتۆتە نیوان دوو بەرداشەوە نازانین كامەیان هەڵدەبژێرێ؟
ئایا حزب و بەرنامە و ئەشخاسە حزبیەكان هەڵدەبژیرێ كە كەمینەن و دەسەڵاتیان بەدەستەو بەردەوام مەسالیحى خەڵك و نەوەى داهاتوو دەخەنە ژێر پێیوە و كەسانى خراپ و ناموستەحەق و نەخوینەوار بەسەر تەربیەوە ساغدەكەنەوە , یان خەڵكى كفرى هەڵدەبژیرێ كە چاویان لە ئایندەى منداڵەكانیانە بەشێوەیەكى باش پەروەردە و فێربكرێن و نەبنە خۆراكى تەسفیەى حساباتى حزبى؟ دڵنیاین وەزیر بەرەى گەلى پێباشە بەڵام بۆ هیمەت ناكات؟
ئەگەر هیمەت دەكات دە فەرمو با لیژنەیەك بنیرَێبۆ بەدواداچون بەم خاڵانە:.
1_گەندەڵیە مادى و ناقانونى و لابەلایەكانى وەهاب و هەندێ موشریف.
2_لیكولینەوە بەدوداچون بۆ دابەشكردنى پۆستە ئیدارییەكان بزانە ئایا لەسەر ئەساسى شهادە و كەفائە دانراون یان حزبى و شەخسى؟
3_بەدواداچون لەسەر ئەوەى ئایا خەڵكى كفرى بە مامۆستا و روشنبیر و خەڵكانى ترەوە سەروەت كە ئیستا هەوڵدەدات بكریتە مودیر تەربیە شیاو بەدڵخەڵكە یان كەسێكى بێكەڵك و ناشارەزایە و موتەعەسیب و كویلەى حزبە؟
4_لێكۆلینەوە لەو كەسانەى كە شهادەى علوجیان هەیە ئایا ڕاستە؟ ئەگەر ڕاستە چۆن مەعهەدیكە بە دوو مانگ شهادە بدا و ئیستا خەڵكى پێى ببێ بەمامۆستا؟ ئەوانە كێن و تا چەندە بەكەڵك پەروەردە و خویندن دێن؟ ئەوان كێن دەڵین شهادەى بغدا و كركوك و خانقین و شوینەكانى ترمان هەیە ئایا ڕاستە چۆنبزانین وایە ئیستا كراون بە مامۆستا؟ ئەى خەڵكى تر بۆ بەو جۆرە شهادانە نابنە مامۆستا؟
5_هندێ لە موشریفەكان توانایان چیە و تاچەندە سودیان بە مجالى تەربەوى گەیاندوە؟ ئەگەر وایە بۆ خەڵكى لەدەستیان ناڕازیە و هندێكیان وەك نەخوینەوار تەسەروف دەكەن؟
ئەگەر وەزیر دەخوازیت لە تەرەفى خەلكدا بژیت دەبیت مەشاكیلەكانیان حل بكات ئەمانەى سەروەش بەشێكى كەمبون لەو مەشاكیلانەى كە خستمانە پیش چاوى بەریزى چاوەرییشى دەكەین بەرەى میللەت هەڵبژیرى و گوێ لە حزب نەگرێ چونكە تەربیە زۆر خەتەرە ئەگەر كەسى حزبى بودەڵ و گەندەڵ و بیشهادەى بەسەردا ساغبكریتەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست