کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە نێوان دوو گا بەردى زل دا

Wednesday, 24/02/2010, 12:00


من لەساڵى 1984 بۆ ساڵى 2009 لەڕیزەكانى (ی، ن، ك) كارم كردووەو لەهیچ ئەركێكدا درێخیم نەكردووەو برایەكیشم لەساڵى 1978 لەكارەساتى هەكاریدا شەڕى نێوان یەكێتى و پارتى دا بێ سەرو شوێن بووە بەناوى (خدر ئەحمەد مەحمود) بنەماڵەكەم و هەموو خزمەكانیشم (ی، ن، ك) بوون و هەن و هەتا پلەى ئەندام لیوام بەدەست هێناوەو 7 مانگە لەلایەن (ی، ن، ك)ەوە موچەكەشم بڕاوە بەناوى گۆڕانەوەو پڕو پاگەندەى گۆڕانیش لەسەرم ئەوەیە كەمن یەكێتیم و لەنێوان ئەو دوو گابەردە زلەدا جینگڵ دەدەم هەتا ئێستاش هیچ سەرچاوەیەكى دارایى و كەلاوەیەكى نیشتەجێبوونم نییە و خاوەنى 7 سەر خێزانم و ئەوەش پاداشتى رەنج و خوێن و خەباتم بووە لەلایەن باڵەكانى ی.ن.ك ەوە بەناچاریش وەك بێلایەن لە نێوان ئەو دوو گابەردەزلەدا ماومەتەوەو هاوارمە و ئەولام تاتو ئەملام تات وەى بابە جیقم دەرهات.
لەراستى دا هیچ ماف پێشل كراوێكى ماندو نەناسى خەباتكارى ی .ن .ك لەگەڵ ئەو ململانێ یە كوێرانەیەدا نى یە كە ریزەكانى ی.ن.ك ى پارچە كردووەو هەزاران تێكۆشەرى بێ نان و بێكار كردووە كە گەوەرەكان چەرخى كارگەى بەرژەوەندیە تایبەتیەكانى خۆیانى پێ دەگێڕن بەناوى بیرو ڕاى جیاوازو كەس بە دۆى خۆى ناڵێ ترشەو كەس رەشكەكایەك لەچاوى خۆییدا نابینێ بەڵام پوشكەیەك لەچاوى بەرانبەرەكەیدا دەكاتە رەشكە كایەك ی.ن.ك. لە دەسەڵاتدارانى خۆى نەبێت كەسى دوژمن نى یە و بەهیچ لایەنێكیش نەشكاوەو ناشكێت و خۆیان سەرچاوەى تێكشكان و پاشا گەردانیەكانن و بەو ناوە بێ ناوەڕۆكانەوە ماف و كارو ئازادییەكانى یەكێتى یە راستەقینەكان پێشل دەكەن كەواتە یەكێتى یە راستەقینەكانیش ناچاردەبن و بەزۆر پاڵ پێوەدەندرێن كە رێگاى تر هەڵبژێرن و لە نێوان ئەو دووگابەردە زلەیەدا بێنە دەرەوەو رزگاریان ببێ بەلێ خوێنەرانى بەرێزى كوردم ئەوەیە فرە میمبەرى و مافى مرۆڤى و ئازادییە دیمۆكراتیەكانى گابەردە سەرزلەكانى باڵەكانى ی.ن.ك بە گۆرانەكەى كاك نەوشیروانیشەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە