کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گفتوگۆ لەگەڵ نه‌وه‌کانی ئەتاتورک و لە ژێر دروشمی لە سێدارەدانی ئۆجەلان!

Saturday, 16/03/2013, 12:00


ملبەدۆن لە گفتوگۆ کردنا لە گەڵ سەخترین دوژمنی خۆت قەت زەرەر ناکەی ، بەمەرجێ ، ئەگەر وشیار بی !
ئێمەی کورد کە هەموو کوردستانمان لێداگیرکراوە ، ئەگەر نەتەوەکانی تری ژێردەست یەک داگیرکەر یان دوو داگیرکەر خاکی داگیرکردبن،ئێمە زیاتر لە 4 دەولەتی ، شۆڤێنی نەک هەرلە روی رەگەزەوە ،سەرباریش لە روی ئاین ،نەک تەنها ئاین هەروها رێبازە ئاینیە بەزۆر چەسپێنراوەکانیان بەسەر کورد داگیرکراوین ، لە ئیمپریالیزمی کافر شتەک فێر دەبی ،بەلام لە داگیرکەری ئیسلام لە کاولکاری مالوێرانی و ئەنفال و حەشریش بەرێوەیە هیچی تریان لێنابینی.
جگە لە 4 داگیرکەر ، داگیرکەری ناوەخۆشمان هەیە ، ئەگەر داگیر کەری ناوەخۆمان نەبی دەبا هەموو دنیا بتوانی کوردستان داگیربکا ! ئێمەی کورد گیرۆدەی داوی دووبەرەکی سێ بەرەکی و هەزار بەرەکین ! ئەگەر ئیمپریالیزمی جیهانی کوردستانی بەخشی بەعارەب وتورک و عەجەم لە تۆلەی کرداری نالەباری سەلاحەدین ،- هەتا ئەوان بەهاسانی بدۆشی ، و رۆلی کوردیش لە کاتی چێر دۆشیندا ،گۆلکە تازە بووەکەی چێرەکەیە!- ئەوەتا کورد یەک پارچەی داگیرکراوی لە نێوان دوو داگیرکەری ناوە خۆ کرایتە 3 پارچە ، پارچەک مالی بارزانی ، پارچەکی تر مالی تالەبانی ، پارچەی سێیەمیش لۆ چاوبەستنی ئەو خەلکەیە ،گوایە ئەو خەلکە هەندە گێل نەزانە ، نازانی کە پارچەی سێیەم لۆ پاراستنی کورسیەکانە لە ڕاپەرینی کوردستانیان ،
بۆ فیدرالی نه ک سه ربه خۆیی
بۆ پاراستنی کورسیه کان
له یاخی بوونی کوردستانیان
نامه وێ فیدرالی خواستی ئه و دوو گاجووته
خواستی من کوردستانێکی ئازاده
چەند پرسیارەک هەیە دەبی پ ک ک پێش گفت و گۆکردن لە گەر هەتیوەکانی ئەتاتورک- وەلامی بداتەوە !
ئایا کوردستانی ژێر دەستی تورکیش ئەوها پارچەپارچە ناکرێ !؟
ئایا کورد لەنێوان خۆی رێککەوتیە !؟
ئایا ئەگەر بێتو پ ک ک چەک دابنێ !؟ ئوجەلانی وەک یاسر عەرەفات نابەنە ساونەی ئوسلۆ زگیان پێی بسوتێ ، کە 14 سالە خۆی نەشوشتیە لە ساونەی ئۆسلۆ نەبی چرکی ناخوسێت !؟ ئەوجا لە پێش چاوی ئۆجەلان کوردستانی ژێردەستیان وەک فەلەستین لێ بکەن ، نەوێری ئەوەی ئێستا دەیرێ بیرێ !؟
دەبی پ ک ک زۆر وشیاربی ، کە باس هاتە سەر چەکی پ ک ک ،دەبی ئەوانەی گفت و گۆ دەکەن بێ چەند و چون چ ئۆجەلان خۆی بی چ کەسانێکی تر بن ، ئەو جێگایەش بەبێ مال ئاوایی لێکردن بەجێبهێلن ،ئۆجەلان بە لە سێدارەدانی ئۆجەلان نامری ، ئۆجەلان بە لە سێدارەدانی چەکی پ ک ک دەمری. ئەگەر پ ک ک دەیەوێ لە قالبی تەسکی پ ک ک بێتە دەرێ بچیتە ناو قالبی فراوانی کوردستانی گەورە ، کە ئەورۆ کورد پێویستی بە پارتێک هەیە کە بتوانی هەموو کورد لە دوای خۆی بەروەو سەرکەوتن راکێشی ! . ئەو هەلەی کە لە بۆ پ ک ک و ئۆجەلان روخساوە ، تەنها کاتی خۆی لە بۆ مەلا مستەفای هەرکەوت ئەویش دۆراندی ، ئۆجەلان هەلی یەکەمی لەدەستدا کە ئۆجەلان گیرا ، دەبا وەک خرۆشۆف لینگە پیراوەکەی لۆ لە مێزەکەی بەردەمی دابان لە کاتی دادگاگالتەجاریەکەی تورکان ، تەنها جیاوازی لە نێوان لینگە پێراوەکەی خرۆشۆف و ئوجەلان ئەوەیە : لینگە پێراوەکەی خرۆشف موشەکی ئەتۆم بوو ، کە دەبوو پێش ئەوەی بەکاری بهێنی هەزار ویەک جار بیر بکاتەوە ، کەسیش لە نیۆیۆرک گونی خرۆشوفی پێنەگیرا ، بەلام لینگە پێراوەکەی ئۆجەلان هەموو کورد بەرزی کردببوەوە دەیویست سەری دوژمنی داگیرکەری پێ بشکێنی ! ئەنجامی ئەو پێراو لە مێزدانەش زۆر زۆر ئۆجەلان لە سێدارەدەدراو دەبووە پێغەمبەری لەسێدارەدراوی هەموو کوردێک ! دەبوایە بیگۆتبا: سەروەی پێراوەکەم ئەمەریکا و ئەورپایە ، ئێوەی تورکیش هەندە کەمن بنی پێراوەکەمن ، و هەر ئێستا لە سێدارەم بدەن ، ئەکات هەموو کورد دەبووە لاینگیری بێ چەند و چونی پ ک ک ، بەلام ئۆجەلان نەیکرد،!
ئەگەر ئەوهای کردبا و داوای لە کورد بکردبا کە کورد بگەرێتەوە سەر ئاینی زەردەشتی ئەو کاتە قسەی دەرۆیی ، ئێستا لە ئیمپریالیمزی کولتوریش ئازاد دەبووین . ژێر دەستین لەبەرئەوەی کولتوری خۆمان دۆراندیە. باورناکەم "
تا نەچینەوە سەرئاینی زەردەشتی پیرۆزی خۆتان
ئازادی لە کوردوستان قەت نابینن بە چاوی خۆتان
واتە ئێمەی کورد هۆیە دەرونیەکەی کە هەمومان کۆدەکاتەوە ، بە گەورە و گچکەمان ، بە دەولەمەند و هەژارمان بە زیرەک و نازیرەکمان ....هتد لە دەست داوە ! واتە سەنگەرمان لەپێش دوژمن بەجێ هێشتوە ! پشتمان لە دوژمن کردیە ! ئێستا یەک عارەبی پێپەتی بەناوی خواوە ،دەتوانی دوو هێزی زلی کوردی تێکبەردا !
با شەر لە گەر دوژمنی داگیرکەر چەند سەدەیەک بخایەنێ ، دەبی پ ک ک خاوێنی خۆی بپارێزی ، نەیەتە رێزی دزەکان ، دەبی هەموو رۆژێک ، هەموو سەعاتێک ، هەموو دەقەیەک ، هەموو چرکەیەک ،وەک مێش هەنگوین شانەی خۆی پاک کاتەوە .
پ ک ک کوردی باکوری بە شەق لەخەو راستکردەوە ، کە وەک (اسحاب الکهف) ی نوستبون ، کە سەخترین قۆناغی تێکۆشانی پ ک ک بوو ! لە قۆناغە دکتاتۆریەکەی سەرکەوتوو بوو. ئێستا دەبی بچیتە قۆناغی دیموکراتیەوە ، لە تێکۆشانی نابی گیرۆدەی قۆناغی پێشوبی . وا هەمومان ئەنجامی ئەو پارتە شۆرشگێرانەی جیهان دەبینین کە بووین بە نەک تەنها دیکتاتۆر وەک سۆڤیەت ، بەلکو لە سۆڤیەتیشیان تێپەراند، بون بە تالانکەری سامانی میللەتەکانیان ، ئەو میللەتانە وا ئاخ هەردەکێشن لۆ ئیمپریالیزم !
دەبی پ ک ک بە رێگای دزەکان لە دوارۆژا نەروا ! هەر لە ئێستاوە دەبی وریابی ، ئامانجی یەکەمی دوژمن ئەوەیە کە پ ک ک توشی رێی دزەکانی خۆمان بکا ، ئەگەر دوژمن بتوانی بە رێی دزەکانی داببا ، ئەوکاتە دەولەتی سەربەخۆی کوردیش پەسند ئەکا ! هەر وەک ئێستا دەبینین ، لەگەر بنە مالەی بارزانی و تالەبانی مویان بەبەیبەوە ناچی !
ئەورۆ پ ک ک هەشت دیلی تورکی ئازاد کرد ، بەبێ ئەوەی تورک بەرەسمی نوێنەرێکی خۆی بنێری لۆ وەرگرتنیان . نەدەبو پ ک ک ئازادیانکا ، تورک وا تێئەگا کە پ ک ک ئەوانە ئازاد دەکا لە لاوزی خۆیەتی ئازادیان دەکا . ئایا تورک هیچ کوردێکی ئازاد کرد!؟
کاتی خۆی هەموو کورد کوێرانە گێرایەلی بارزانی بوو ، ئێستا هەموو کورد گێرایەلی ئۆجەلانە ، بەلام کوێرانە نا! ئەورۆ هەر هەنگاوەکی پ ک ک دەیهاوێ کورد پرسیاردەکا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە