کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەکارهێنانی چەکی کیمیا دژی پ ک ک یان هەر تاکەکی کوردبی دژی هەموو کوردە‏

Thursday, 10/11/2011, 12:00



داگیرکەرانی کوردستان هەرچەندە جیاوازبن لە زمان، رەنگ ،ئاین،کولتور...هتد ،هەموویان لە دڕندەیی، کوردکوژی یەک بابەتن .
چ داگیرکەر عارەب بی ،چ فارس بی، چ تورک بی ،هەمویان چەکی قەدەغەکراویان بەکارهێناوە لۆ لەناوبردنی کوردان. تاوانەکی گەورەیە دژ نەک تەنها بە کوردان ، تاوانە دژ بە هەموو مرۆڤێک ، بەلام لە تاوانی داگیرکەران گەورەتر ،لە تاوانی دوو سەرکردەکوردەکە گەورەتر بێ دەنگ بوونی ئێمەیە.


کە ئەبدولا ئۆجەلان گیرا تەنها لە سوید زیاتر لە شەش هەزار کەس بەشداربوون لە خۆپێشاندانەکان ، هەر ئێمەی کورد بوین بەبێ پارتەکان بەشداربووین لەو چالاکیانە ، هەرخۆشمان بوین ساردبوینەوە، ئەوجا لەبەر هەرچ هۆیەک بووبی .


بەلام بێدەنگ بوون لە بەکارهێنانی چەکی بەکۆمەلکوژی قەدەغەکراولە لایەن تورکە فاشیەکان، ئەوجا دژی پ ک ک بی یان هەر کوردەک بی ،ئەگەر ئەو کوردە دژمنی شەخسیشمان بی ، تاوانە بێدەنگ بون .


ئایا ئەوەی کە لەبۆ ئوجەلانیمان کرد ، کە دلخۆشی دا بەهەموو کوردێک ،کە کورد یەکی گرتووە ولە قالبی پارتەکان هاتەدەرەوە ، ئەوەندەمان لەبۆ هەبوونی کورد وکوردوستان پێ ناکرێ!؟
لەوەمان زۆر زیاتر پێدەکرێ ، بە مەرجێ ئەگەر هەموو هەول و کۆششمان لە چوارچیوەی کوردایەتی بی ، نە لە قالبە تەسکەکانی پارتەکانبی .


کوردە هەستە لە خەو وا سەدەی بیستەم رۆیی ، سەدەیەکی نوێ دەستیپێکردووە بەلام تۆ هەر لە خەو هەرنەستای ! ئەگەر خۆت لە خەمی خۆت دانەبی ، هیچ کەسێک لەخەمی تۆدا نابی.





 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە