نه یه‌کێتی جه‌ڵته لێی‌داوه‌و نه کۆنگره‌ش ژووری ئینعاشه
Wednesday, 02/06/2010, 12:00
مه‌لا به‌ختیار له چاوپێکه‌وتنێکدا له که‌ناڵی گه‌لی کوردستاندا ده‌ڵێت: من زۆر گه‌شبینم به‌م کۆنگره‌یه‌ی یه‌کێتی و تا یه‌کێتیش خاوه‌نی مام جه‌لال بێت که سه‌رکرده‌یه‌کی بێ وێنه‌یه له هه‌موو ڕۆژ هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا گه‌شبینی من زیاتر ده‌بێت!
ئایا ئه‌م ووته‌یه تا چه‌ند ڕاسته؟ پێم وابێ وه‌ڵامه‌که لای زۆرینه‌ی خه‌ڵك پێچه‌وانه‌که‌یه‌تی و پێویستیشی به لێکدانه‌وه نیه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لای من سه‌یره که ده‌بێت ئه‌م کۆنگره‌یه چ گۆڕانێك له‌و بارودۆخه‌ی یه‌کێتیدا بکات؟ خۆ یه‌کێتی جه‌ڵته لێی نه‌داوه!! یه‌کێتی له‌سه‌ره‌وه تا خواره‌وه‌ی جه‌سته‌ی کرم تێی داوه، چاكکردنیشی هه‌ر وا ئاسان نیه، کۆنگره‌ش ژووری ئینعاش نیه ڕۆح بکاته‌وه به‌به‌ری یه‌کێتیدا!
با مه‌لا به‌ختیاری گێڕ گۆڕ‌و هه‌لپه‌رست چاك بزانێت که تاکو یه‌کێتی خاوه‌نی جه‌لال تاڵه‌بانی بێت ڕۆژ به ڕۆژ به‌ره‌و پوکانه‌وه‌و لاوازی ده‌چێت، تاکو ته‌که‌تول و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی له ئارادابێت کۆنگره هیچ گه‌شبینیه‌کی لێ چاوه‌ڕوان ناکرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست