بۆ چاوكولێكی چاو رزیو ..!
Thursday, 10/06/2010, 12:00
کوردستانپۆست ئه‌م نووسینه‌ی کاک عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا سه‌رنووسه‌ری واڵاپرێس، بڵاوده‌کاته‌وه، که له وه‌ڵامی نوسینێکدا داویه‌ته‌وه، ئێمه قسه و کۆمێنتارێکی له سه‌ر ناده‌ین، ته‌نها ئه‌وه ده‌ڵێین بزانن، که قوتابییه‌کانی قوتابخانه‌ی بنه‌ماڵه چۆن به‌و زمانه وه‌ڵامی ره‌خنه‌گره‌کانیان ده‌ده‌نه‌وه، کاک عه‌داله‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی ره‌خنه‌ی لێگرتووه، له ناڕاستییدا ناهه‌قی به‌رامبه‌ر کردووه ده‌بوو زۆر به هێمنی و له‌سه‌رخۆیی وه‌ڵامی بدایه‌ته‌وه، ئێمه له خوێنه‌ره‌کانمان ده‌پرسین ئایا زمانی نووسینی نووسه‌رانی کوردستانپۆست پڕ له جنێوه و به‌و شێوه‌یه ده‌په‌یڤن، یان ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵات؟ که‌چی ده‌سه‌ڵات به ئێمه و به نه‌یاره‌کانیان ده‌ڵێن جنێوفرۆش؟ ئایا ئه‌مانه ده‌زانن مانای جنێوفرۆشتن و زمانپیسی یانی چی؟*************************
ئێستا لەبەر ئەوەی سەروەختی كۆنگرەی یەكێتیی و هەڵبژاردنە، هەندێ كەسی ناحەز هەن لەناو یەكێتی و دەرەوەی یەكێتی هەموو درۆ و بوختانێك بڵاودەكەنەوە بۆ ئەوەی لە بەهاو سەنگی ئەوانیتر كەم بكەنەوە.. برادەرێك بە ناوی چاوتیژ-ەوە، كوێرایی داهاتووەو یەن تەن درۆی بۆ هەڵبەستووم بۆ ئەوەی بە عەقڵی خۆی لە متمانەی ئەو خەڵكانە كەم بكاتەوە كە بە ئێمەیان هەیە.. من كەمترین حەسوودی بەو پیاو بچووكانە نابەم كە هەتا ئەو رۆژەی دەمرن لەسەر ئەم زەلكاوە لە درۆ و تۆمەتبازی ئەژین.
با لێرەشدا بڕێَك لەم پانۆرامای درۆكردنانەتان بۆ ریسوا بكەم:
1- سەبارەت بەوەی پێشمەرگە بووین یان نا، هەموو گەرمیانییەكی سەردەمی شۆڕش خێزانی ئێمە دەناسن و باش دەزانن كە ئێمە لەو خێزانە كەمانەی شۆڕش بووین كە چووینە شاخ و بەعسمان قبوڵ نەبوو.
2- سەبارەت بە بڕوانامە، با ئەم ئەحمەقە بڕواتە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە و درۆكەی خۆی ساغ بكاتەوەو تاقە بەڵگەیەك بخاتەڕوو.. خۆ ئەگەر تا ئێستا بەهۆی باری ژیان و زروفی سیاسییەوە وەك هەزاران كەس و كاری تری پێشمەرگە دەرفەتی خوێندنی زانكۆمان نەبووبێت، ئەوا بە كوێرایی چاوی ئەم ئەحمەقانە ئەمساڵ دەگەڕێینەوە بۆ خوێندن و زانكۆش دەخوێنین.. ئەمە ئەگەرچی ئەم ئەحمەقە رۆشنبیریی تەنها گرێداوەتەوە بە تەواوكردنی زانكۆ.!
3- تەحەدای هەزار چاوگێڕی لەم ئەحمەقە ئەكەم بیسەلمێنێت كە من هەتا پاریش خاوەن نەك خانوو بەڵكو یەك بست ئەرز بووبێتم لە كوردستاندا، تەحەدای هەزار خوێڕی واش دەكەم بە تاقە بەڵگەیەك بیسەلمێنێت تەنها یەك دینارم بەناوی خانووكڕینەوە یان هەر شتێكی دی لە حزب و بەرپرسانی حزب و حكومەت و هەر كەسێكی تر وەرگرتبێت، ئەم پیاوە نەفامە با تەنها یەك بەڵگە بخاتەڕوو بۆ ئەوەی یەزدان تەنها خاڵێكی سپی بخاتە رووی رەشیەوە.
4- تەحەدای هەزار راپۆرتنووسی بێ عەقڵی لەم جۆرە ئەكەم تەنها یەك بەڵگەی لا بێت كە من داوای یارمەتیم بۆ چارەسەر لە هیچ دەزگایەكی یەكێتی كردبێت جگە لە هاوكارییەك كە مام جەلال وەك چۆن بە هەزار هاوڵاتیی ئەم وڵاتەی داوە بە منیشی داوەو زۆر لەوەش كەمتربووە كە بۆ چارەسەری نەخۆشی خەرجمان كردووە، من وەسڵی تەواوی تێچووی نەخۆشییەكەم لایە، ئەم پیاوە خوێڕییەش كە دڵخۆشە بەوەی خێزانێك بەدەردێكی ئیلاهی (كە منداڵ لەبارچوونە ، نەك منداڵ نەبوون) كێشەی هەیە، تاقە بەڵگەیەك بخاتەڕوو.
5- تەحەدای ئەم پیاوە خوێڕییە دەكەم تەنها یەك بەڵگەی لابێت كە من لەسەر ئیمتیازات دەستم لە كوردستانی نوێ هەڵگرتبێت، بەڵكو زۆر كەس شایەتە كە وازهێنانی من لە دژی پێدانی ئیمتیازات بوو بەخەڵكانێك كە هەم دەستیان پیس بوو و هەم داوێن، خەڵكانێك كە لێیان هەیە بەداخەوە - ئێستا ئەندامی كۆنگرەی یەكێتییە.
6- تەحەدای ئەم پیاوە ئەحمەقە ئەكەم تەنها یەك بەڵگەی لابێت كە رۆژێك لە رۆژان وەلای شەخسیم بۆ هیچ بەرپرسێكی حزبی هەبووبێت، بە تایبەت كە من تەواو قەناعەتم وایە وەلائی شەخسی هی پیاوی لاواز و هیچ لەبارانەبوو و راپۆرت نووس و جاسوسی وەك ئەم چاوكولەو رزیوەیە..
بەهەر حاڵ.. ریسواكردنی ئەم جۆرە ئینسانە سووك و چروكانە، كات لە خۆگرتنە.. ئەوەی ئێمە دەناسێ بەم ئەدەبیاتی بێ ئەدەبی و درۆ گیرفانییانە هەڵناخەڵەتێت..
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش بخوێنه‌ره‌وه:عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا فیشه‌کێکی نا به ئه‌ندامێکی کۆنگره‌ی سێیه‌مه‌وه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست