کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بروسكەیەكی بە پەلە بۆ سەرۆكی داهاتووی كوردستان بەڕێز دكتۆر كەمال میراودەلی لە عەشیرەتی برادۆستەوە :

Thursday, 09/07/2009, 12:00


ئێمە وەكو عەشیرەتی برادۆست هەر لە ئێستاوە پیرۆزبایەكی پێش وەختەت لێدەكەین چونكە ئێمە دڵنیان كە بەڕێزت دەبیت بە سەرۆكی داهاتوی هەرێمی كوردستان, ئێمە وەكو عەشیرەتێكی گەورەی كوردستان كە سنوورەكەی دەكەوێتە باكوری خۆر هەڵاتی شاری هەولێر پشتگیری تەواوی جەنابتان دەكەین لە هەڵبژاردنەكانی ئەمجارەی كوردستان , وە ئێمە دڵنیاین كە بەڕێزتان دوای بونت بە سەرۆكی داهاتووی كوردستان گرنگی تەواو دەدەیت بە گشت ناوچەكانی كوردستان بە بێ جیاوازی لەسەر بنەمای تایفەگەری و بنەماڵەی, وە دڵنیایین كە جەنبتان كەسێكی رۆشنبیر و نۆی خوازی, وە گرنگی دەدەیت بەو ناوچانەی كە تاكو ئیستا پیشتگوێ خراون بە تایبەتی ناوچەكەی ئێمە, كە ئێستا ئەو ناوچەیە وەكو ناوچەیەكی داخراوی دوەرە پەرێز و پشتگوێ خراوە, خەڵكی ئەم ناوچەیە لەسادەترین خزمەت گوزاری و پێداویستیە سەرەتاكانی ژیان بێ بەش كراون, وە ناوچەكەمان فەرامۆش كراوە, وە ئێمە ئێستا هیوایەكی نوێمان بۆ دروست بووە, هیوادارین بەڕێزتان دوای بونت بە سەرۆكی كوردستان سەردانێكی ناوچە فەرامۆش كراوەكەمان بكەیت, ئێمەش بە گوڵ بارانەوە پێشوازیت لێدەكەین.
ئیتر هەر بۆ پێشەوە...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە