ئەمشەو بەر لەوەى كارەبا وەك پیشەى هەمیشەیى خۆى لە وادەى دیاریكراوى خۆى دوا بكەوێت، گەڕێكم بە نێو كەناڵە كوردییەكاندا كرد. لە سەر چاوپێكەوتنى سەرۆكى هەرێم لەگەڵ مامۆستایاندا هەڵوەستەیەكم كرد و گوێم بۆ ڕادێرا. لە سەرەتادا سەرۆكى هەرێم رۆڵى مامۆستایانى بەرز نرخاند، چونكە لە بانگەشەى هەڵبژاردندا ئیشى پێیانە...