لەسەر نووسینێكى كوردستانپۆست دوو كارمەندى تەندروستى ڕانیە لەپۆستەكانیان لادران
Wednesday, 08/02/2012, 12:00
دوایى ئەوەى بەڕێزێك بەناوى كارمەندێكى تەندروستى نووسینێك لەسایتى كوردستانپۆست لەسەر بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیە بڵاودەكاتەوە بەناوى ئەوەى كەبەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیە دەیەوێت دەرماڵەى ترسناكى تایبەتى سەنتەرى گورچیلەى دەستكردى ڕانیە ببڕێت دوایى بڵاوبوونەوەى نووسینەكە بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیە دكتۆر محەمەد ڕەسوڵ گومان لەدوو كارمەندى سەنتەرەكە دەكات ئەمەیان نووسیبێت بۆیە دوایى بڵاوبوونەوەى نووسینەكە لەكوردستانپۆست بەپەلە بانگێشتى بەڕێوبەرى كارگێڕى سەنتەرەكە دەكات كەئەڵقە لەگوێ و پیاوى خۆیەتى دەڵێ من گومان دەكەم ئەم نووسینە ئى (فڵان و فڵان) بێت بۆیە دەڵێ نووسراوم بۆ بكەو لەلێپسراوى بەش لایان بدەو بیانكەوە بەكارمەندى ئاسایى و دەرماڵەى لێپسراو بەشیان لێ بسێنەوە بۆیە ئەمڕۆ بەڕەسمى و بەفەرمانێكى كارگێرى بەئیمزاى بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیە دكتۆر محەمەد ڕەسول فەرمان دەرچوو بۆ لادانی ئەم دوو كارمەندە ئەمە لەكاتێكدایە بەسەدان دزى و گەندەڵى لەناو خودى نووسینگەو بەڕێوبەرایەتیەكەماندا هەیە كەچى دێ ئەوەندە خۆى بچووك دەكاتەوە دێ فەرمان دەردەكات بۆ لادانى دوو كارمەندى تەندروستى چالاكى سەنتەرەكە لەلێپسراو بەشى و بڕینى درماڵەى پایەیان.
وەك كارمەندێكى بەڕێوبەرایەتى تەندروستى ڕانیە وێرایى ئیدانەكردنى ئەو فەرمانە دیكتاتۆریانە ئابڕووبەرانەیەیى بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیە دەستخۆشى لەهەموو كارمەندێكى دڵسۆز دەكەم و داواكارم بەردەوام بن و خزمەت بكەن ئەم جۆرە بڕیاڕو فەرمانانە ساردتان نەكاتەوە لەخزمەتكردنى خەڵكى سنوورەكە ئەمە گەورەترین شەڕەف و مەدالیایە بەڕێوبەرێك دێ لەسەر شك و گومان كەپێیى وایە ئێوەن ئەو نووسینەتان بڵاوكردۆتەوە لەكوردستانپۆست لەمەسولیاتان دەخاو دەرماڵەتان دەبڕێ ئەمە زیندویەتى كوردستانپۆست و قارەمانى چەكوشەكەى و لاوازى و ترسنۆكى ئەو بەچكە مودیرعامە دەروون ڕووخاوانەش دەردەخات كەچەندە لەجەماوەر و كوردستانپۆست دەترسن .
_ ئەمەش لینكى ئەو نووسینەیە كەجەنابى گومان دەكات ئەو كارمەندە داماوانە نووسی بێتیان و ئەمڕۆ بەفەرمانێك لەمەسولیەتى خستن و دەرماڵەى پایەیى بڕین .
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=7617c7d0
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست