ڕوونكردنەوەیەك بۆ كاك پێشواز ڕانیەیى لەسەر بەڕێوبەرایەتى تەندروستى ڕانیە
Saturday, 01/09/2012, 12:00
بەڕێزێك بەناوى پێشواز ڕانیەیى لەنووسینێكدا وەڵامى كارمەندێكى بەڕێزى تەندروستى بێتواتەى داوەتەوە باسى ستافى بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیە و ستافى نەخۆشخانەى گورچیلەى دەستكردى ڕانیە دەكات بەپێویستمزانى وەك كارمەندێكى بەڕێوبەرایەتى ئەم ڕوونكردنەوەیە بۆ جەنابیان بخەمەڕوو .
كاك پێشواز بەڕێوبەرى گشتى و ستافەكەى باش باش دەزانن لەنەخۆشخانەى گورچیلەو تێكرایى نەخۆشخانەكانى تر چى دەگوزەرێ و كێیى لێیەو كێیى لێ نیە بەڵام كێشە ئەوەیە ناتوانن بەهەموو كەس بڵێن لەپشت چاوت برۆ هەیە ئەوەى تۆ لەبارەى نەخۆشخانەى گورچیلە بۆ كارمەندى تەندروستى بێتواتەو بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیەو ستافەكەى باس دەكەى زۆر ڕاستە بەڵام چارەسەركردنى لەخەیاڵ دەچێ ؟ دڵنیابە ستاف و دەوامى ئەو نەخۆشخانەیەت چۆن دیوە هەروا دەبێ بەڕێوبەرى گشتى و ستافەكەى هەدەفیان لێدانى تەنها كەسێك بوو لەلێپسراوى لایاندا و هاوسەركەشیان نەقڵكرد واتا پیلانى ئەو ستافەى ناو بەڕێوبەرایەتى بۆ نەخۆشخانەى گورچیلە كۆتایى هاتووە خوا دەیكرد لەمەودوا سەد بندیوارى لێ دەبوو .
لێرەوە كاك پێشواز و ستافى نەخۆشخانەى گورچیلەش دڵنیا دەكەمەوە بەبندیوارو سەردیوار كەس ناتوانێ بەلاتاندا بێت پیلان و بەرنامەى بەڕێوبەرى گشتى بۆ ئەو سەنتەرە تەواو بوو دەوامى خۆتان بكەن و بەردەوام بن هیوادارم كاك پێشوزایش ڕوونكردنەوەكەم بەسنگێكى فراوانەوە وەربگرێ مەبەستم كەمكردنەوەى ماهیەتى نووسینەكەى جەنابیان نیە تەنها مەبەستم گەیاندنى ڕاستی و حەقیقەتى دۆخەكەیە بەجەنابیان بۆ ئەوەى لەبەشى دووەم نەكەوێتە هەڵەوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست