كوردستانپۆست نانى بۆ نەخۆشخانەیەكى ڕانیە گەڕاندەوە
Monday, 28/05/2012, 12:00
دوایى ئەوەى لەكۆتایى مانگى چوار بەڕێز دكتۆر ڕێكەوت وەزیرى تەندروستى سەردانى شارى ڕانیەیى كردو نیوەڕۆكەى لەڕاقى ترین چێشتخانە لە(ڕانیە مۆڵ) كەئى خەزوورى بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیەیە نانى نیوەڕۆى خوارد كەوتە بەر ڕەخنەى زۆرى كارمەندانى سنوورەكە بەتایبەتیش كارمەندانى نەخۆشخانەى شوشتنەوەى گورچیلەى ڕانیە بەوەى كەوەزیرى تەندروستى سەردانى نەكردوون و لەهیچ و خۆڕایش ماوەى ساڵێكە بەفەرمانێكى بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیە نانى نەخۆش و كارمەندانى ئەم سەنتەرە بڕاوە ، دوایى بڵاوبوونەوەى ئەم بابەتە لەسایتى خەمخۆرى ئەو میللەتە كوردستانپۆست ، دەست بەجێ وەزیرى تەندروستى دكتۆر ڕێكەوت فەرمانیدا بەبەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیە نانى نەخۆش و كارمەندانى ئەو سەنتەرە دابین بكەنەوە بۆیە لیژنەیەك لەبەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیە پێك هات لە(نووسینگەى بەڕێوبەرى گشتى و پلاندانان و بەشى یاسایى) سەردانى نەخۆشخانەى شوشتنەوەى گورچیلەیان كردو ئامارى نەخۆش و كارمەندەكانیان وەرگرت و لیژنەكە ڕاپۆرتى خۆیان دایەوە بەبەڕێوبەرایەتى و لەنزیكترین كاتدا دەكرێت بەنووسراو بۆ وەزارەت و دوایى لەڕێگەى بەشى یاسایى بەڕێوبەرایەتى بانگەوازى بۆ دەكرێت و خواردنى ئەم نەخۆشخانەیە دابین دەكرێ و دەدرێت بەكۆمپانیا .
لێرەوە موژدەى ئەوە دەدەم بەسەرجەم كارمەندە دڵسۆزو ماندووەكانى ئەم نەخۆشخانەیە كەدڵنیابن لەئایندەیەكى نزیكدا نانتان بۆ دابین دەكرێ و هەر مەمنوونى كوردستانپۆست بن كەدەنگى ئێوەى گەیاند بەهەموو لایەك و وەزیرى تەندروستى بۆ هێنانە دەنگ و سەرخەت .
هەر لێرەوە بەناوى خۆم و ئێوەو سەرجەم ئەو كارمەندانەى ناو بەڕێوبەرایەتى كەخۆشحاڵبووین بەو بڕیارە سوپاس و دەستخۆشى زۆرمان هەیە بۆ كوردستانپۆست .
وەهەر لێرەوە داواكارم لەسەرجەم كارمەندانى سنوورى بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیە هەر ڕەخنەو داواكارى و پێشنیارێكیان هەیە دوور لەتەشهیرو ناوزڕاندن ئاڕاستەى كوردستانپۆستى بكەن و لێرە بڵاوى بكەنەوە باشترو زووتر گوێتان لێ دەگیرێ ، وەك لەبەشى یاسایى بەڕێوبەرایەتى ڕایانگەیاند بەداخەوە ماوەى ساڵێك زیاترە بەفەرمانى بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیە نانى كارمەندانى ئەم نەخۆشخانەیە بڕاوە لەكاتێكدا تاكە سەنتەرى شوشتنەوەى گورچیلەیە لەسنوورى هەر شەش قەزاى دوكان و ڕانیەو قەڵادزێ لەسنوورى سلێمانى و كۆیەو شەقڵاوەو سۆران لەسنورى هەولێرو بیست و چوار كاتژمێر لەخزمەت هاوڵاتیانى نەخۆشى سنوورى هەر شەش قەزادایە ، ئەمەش وەفاى بەڕێوبەرایەتى بووە بۆ دڵسۆزى ئەو كارمەندانە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست