کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ئاگاداریەكى زۆر بەپەلە بۆسەرجەم دكتۆرو كارمەندانى تەندروستى پشدەرو بیتوێن

Tuesday, 26/06/2012, 12:00





((دڵنیابن چەكوشەكەى كوردستانپۆست نەك بەئێوە ناكەوێ لەخەونیشدا ناتوانن سەیرى بكەن)) .

دوایى ئەوەى نووسین و بەڵگەو گەندەڵیەكان لەسەر بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیە و ستافەكەى لەكوردستانپۆست دەنگى دایەوەو لەوێوە گەیشتە پەیجەكانى فەیسبووك و پەیجێكیش بەناوى (چرۆ ئەحمەد) لەفەیسبووك كرایەوە ئێستا سەرجەم هەوڵەكان و بەدواچوونەكان زۆر بەتووندى چڕكراوەتەوە بۆ دۆزینەوەى ئەو كەسانەى نووسین لەكوردستانپۆست لەسەر ئەم بەڕێوبەرایەتیەو ستافەكەى دەنووسن بەشێوەیەك (بەپارەو ئیفادو سوپاس و پێزانین) جاسووسیان لەسەرجەم نەخۆشخانەو مەڵبەندو بنكە تەندروستیەكان و ناو بەڕێوبەرایەتى بڵاوكردۆتەوە هەر كەسێك لەكاتى دەوام و خەفەریات ئینتەرنێت و فەیسبووك بكاتەوە لەڕێگەى جاسووس و كارمەندە حزبیەكانەوە بەدواداچوون دەكەن بزانن كوردستانپۆستى كردۆتەوە یان نا ؟ پەیجى چرۆ ئەحمەدى كردۆتەوە یان نا ؟.
لەنوێترین زانیاریشدا ناوى ژمارەیەك كارمەندیان خستۆتە بەرنامەى كاریانەوە ئێستا یەك بەیەك تاقیان دەكەنەوە لەم ڕۆژانە گومان لەدوو كارمەندى ناو بەڕێوبەرایەتى دەكەن خاوەنى پەیجى چرۆ ئەحمەد بن لەفەیسبووك ، بەڕێوبەرى كارگێرى نەخۆشخانەى ولادە لەگەڵ چرۆ ئەحمەد لەفەیسبووك خەریكى چات دەبێ لەولاشەوە لەهەمان كاتدا ڕاستەوخۆ تەلەفۆن بۆ بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیە دكتۆر محەمەد ڕەسوڵ دەكات و دەڵێ من ئێستا لەگەڵ چرۆ ئەحمەد چات دەكەم تكایە بەپەلە بزانن (سەفین حەمەد ئەمین) و (مزەفەر عەلى) براى دكتۆر جەعفەرى پەرلەمانتارى پێشووى گۆڕان (كەگومانیان دەكرد ئەوانە خاوەنى پەیجى چرۆ ئەحمەد بن)خەریكى چین دەست بەجێ لێپسراوى بەشى پلان دانان و لێپسراوى بەشى یاسایى چاودێرى ئەو دوو كارمەندە دەكەن و دەڵێن ئەم دوو كارمەندە لەژوورەكانى خۆیان خەریكى كارى ئاساین و كۆمپیوتەرو لاپتۆپیان هەر لانیە یەكسەر گومانەكان لەسەر ئەو دوو كەسە دەڕەوێتەوە ئێستا گومان لەچوار كارمەندى تر دەكەن و ناویان خراوەتە لیستى بەدواداچوون .
بۆیە وەك كارمەندێكى تەندروستى دڵسۆز وەك ئەركێكى ئەخلاقى گەورەى سەرشانم سەرجەم دكتۆرو كارمەندانى تەندروستى پشدەرو بیتوێن ئاگادار دەكەمەوە بەحەزەرەوە ئینتەرنێت و فەیسبووك لەكاتى دەوام بكەنەوە ، چونكە بەڕێوبەرى گشتى و لێپسراوى بەشى پیلان دانان و یاسایى و لێپسراوى كارگێڕى نەخۆشخانەى ولادەو نەخۆشخانەكانى تریش زۆر بەووردى بەدواى ئەو كارمەندو خەڵكانەوەن ناوى ژمارەیەك كارمەندیان داوە بەشوێنى تریش .
لێرەوە لەسەر دەستى كوردستانپۆست و تەواوى خوێنەرەكانى بەو ستافە دەڵێم دەستان كەشفە خەڵكیش باش باش دەزانێت دەقە بەدەقە ئێوە خەریكى چین و چى لەبەرنامەتاندایە تكایە بەسە واز لەكارى جاسووسى و هەڕەشەو نەقڵ و نان بڕینى خەڵك بێنن هەر كارمەندێكى تەندروستى و فەرمانبەرێك لەو سنوورە ژیانى بكەوێتە مەترسیەوە ڕاستەوخۆ ئێوە بەرپرسیارن دڵنیابن دەیان كارمەندى تەندروستى و فەرمانبەرى دڵسۆز هەیە لەناو بەڕێوبەرایەتى و نەخۆشخانەكان وەك سەربازى وون سەدان زانیارى و بەڵگەیان لەسەر یەكەبەیەكتان لایە كەبەرامبەر ئەو خەڵكە كردووتانەو ئامادەن بیدەن بەسەرجەم سایت و پەیج و لایەنە پەیوەندیدارەكان دڵنیابن چەكوشەكەى كوردستانپۆست نەك بەئێوە ناكەوێ لەخەونیشدا ناتوانن سەیرى بكەن چونكە ئەم چەكوشە ئى دوو كارمەند و سیان و چوار نیە ئەمە میللەتێك پارێزەرو پشتیوانیەتى تكایە بەسە وازبێنن خزمەتى ئەو میللەتەو پشدەرو بیتوێن بكەن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە