سەرۆكى حكومەتە گەندەڵەكە ئەڵەى مناڵ هەڵەخەڵتێنێ:-
Wednesday, 29/09/2010, 12:00
دواى مەرگى كاكە سەردەشت پێدەچێ چەواشەكارى پێشكەوتنێكى بەرچاەى بە خۆیەوە دیبێ لە دوو توێى كارە بێ سەرەو بەرە نامەعقولەكانى حكومەتى هەرێمى یەكێتى و پارتى...هەندێ جار مرۆڤ لەوانەیە بڕوا بە درۆیەك بكا كە ڕێى تێبچێ لەكاتێكدا كە كابراى درۆزن درۆزان بێ, بەڵام كێ بڕوا بە درۆیەك دەكات كە زمانى هەبێت و قسە بكات؟!!!! كێ بڕوا دەكات ئەگەر پێى بڵێى -31ى أب- پارتى نەیكرد؟؟!!!!!!! بێگومان كەس جگە لەوانەى كە پارتین و بە عەقڵ لە عەێرى جاهیلیدا دەژین...
زۆر زۆر بە داخەوە كە سەرۆكێكى دوو حیزبى دەسەڵاتدارو دارودەستەكەى هەڵەستن بە تاوانباركردنى كاكە سەردەشتمان بە بوونى پەیوەندى لەگەڵ تیرۆرستان و ئەنسار الاسلام لە كاتێكدا كەم كەس هەن لە ناوەوەو دەروەى كوردستان كە راستیەكان زۆر بە دڵنیایى نەزانن...خۆ ئەگەر ئەو درۆ شاخدارەى ئەوان ڕاست بێت ئەوا ئەمە ئبێتە ڕاستیەكى بەڵگە نەویست كە سەرۆكەكەى یەكێتى و پارتى سەردەستەى تیرۆرستانە لە كوردستان... وەكو وەفایەك و داكۆكیەك لە خوێنى گەشى كاكە سەردەشتە بوێرەكەى كوردستانەكەم بە پارتى خوێنرێژ ئەڵێم... ئێوەخوێنى كاكە سەردەشتتان ڕشت بەسە! بەسە! بەسە ئەى نامەردینە چیتر لولەى چەكە خوێناویەكانتان ڕوو مەكەنە كەكە سەردەشت لەكاتێكدا چیتر ناتوانێ بەرگرى بكات,ئەى خیانەتكاران بهێڵن با ڕۆحى پاكى شەهیدى قەڵم لە ئارامیدا بێت ...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست